چه‌په‌کان خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن!

2011/03/13 at 5:14 PM Leave a comment

ڕۆژی 11 ى ئازارى 2011 له‌ڕاگه‌یاندنێکدا به‌ناوی”راگه‌یاندنى چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان له‌مه‌ر پیێشهات و رووداوه‌كانى ئه‌مڕۆى باشوورى كوردستان”کۆبونه‌وه‌یه‌کیان کردوه‌، که‌کۆمه‌ڵێک لایه‌نی چه‌پ و دیموکراتخواز به‌شداربوون تێیدا. به‌مه‌به‌ستی ڕۆشنایی خستنه‌سه‌ر لایه‌نه‌کا‌نی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه،‌ ناوه‌ندی هه‌واڵنێری کوردستان په‌یوه‌ندی کرد به‌‌ خه‌سره‌و سایه‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه‌وه‌ که‌یه‌کێک له‌لایه‌نه‌ به‌شداره‌کانی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ‌بووه‌‌ وئه‌ویش له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا به‌م جۆره‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

ناوه‌ندی هه‌واڵنێری کوردستان: به‌ڕێز خه‌سره‌و سایه‌ ناوه‌ڕۆک وئامانج له‌کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ چه‌په‌کان چییه‌ وحزبی ئێوه‌ به‌دوای چ سیاسه‌تێکه‌وه‌یه‌ له‌به‌شداری کردنیدا له‌م جۆره‌ کۆبونه‌وانه‌دا؟ 

خه‌سره‌و سایه‌: ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ له‌په‌یوه‌ند به‌سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وارنێکی شۆشگێرانه‌ له‌شاره‌کانی کوردستانه‌وه‌و پێویستی هێنانه‌ مه‌یدانی ریزێکی یه‌کگرتووی لایه‌نه‌ چه‌پ و دیموکراتخوازه‌کانه‌وه‌ بانگه‌وازی بۆ کراوه‌ به‌و ئامانجه‌ی که‌بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ بتوانێ ئاماده‌ییه‌کانی خۆی به‌رێته‌ سه‌ره‌وه‌و رێگای ده‌خاله‌ت کردنێکی سیاسی و ووشیارانه‌ بگرێته‌ به‌ر و به‌پێی پلاتفۆرم و سیاسه‌تێکی ڕۆشن که‌داخوازیه‌کانی خه‌ڵكی کوردستان بگریته‌ خۆی مۆری خۆی له‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ بدات. ناوه‌رۆکی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش قسه‌کردن بوو له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ کردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمێکی سیاسی که‌خواسته‌ ئابوری و سیاسیه‌کانی ئێستای خه‌ڵكی کوردستان بگرێته‌ خۆی له‌پێشیانه‌وه‌ خواستی ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسی و ڕیخراوبوون و ئازادی خۆپیشاندان و باقی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک هه‌روه‌ها دانانی ده‌ستورێکی عه‌لمانی و کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و خواستانه‌ی که‌باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی کرێکارو زه‌حمه‌تکێش باشتر ده‌کات، هه‌ر له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بڕاینه‌وه‌ که‌به‌ڕۆشنی پشتیوانی له‌خۆپیشاندانه‌کان به‌گشتی و ئه‌و خواستانه‌ی که‌ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ڕایگه‌یاندوه‌ رابگه‌یه‌نین.

به‌ڵام سیاسه‌تێک که‌حزب له‌م به‌شداریکردنه‌یدا و له‌م کۆبو‌نه‌وه‌یه‌ به‌دواوه‌یه‌تی که‌ئێمه‌ وه‌ک حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان به‌دوای فراوانکردنه‌وه‌و سه‌راسه‌ری کردنه‌وه‌ی ره‌وتی خۆپیشاندانه‌کانین و له‌هه‌وڵداین بۆ گوێزانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌کان بۆ ته‌واوی ناوه‌نده‌کانی کار، کارگه‌، زانکۆکان، گه‌ره‌ک و شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان چونکه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ڕێگایه‌که‌  که‌ده‌توانێ ته‌وازنی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات به‌قازانجی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ بگۆڕی، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ تێده‌کۆشین بۆ ڕادیکاڵ کردنه‌وه‌و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ڕۆشنی ئامانج و خواسته‌کانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ به‌جۆرێک که‌بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ تێیدا وه‌ک قوتبێکی کاریگه‌ر ڕۆڵبگێڕێ، بۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ئێمه‌ پێمان وایه‌ بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ ده‌توانێ ده‌وری سه‌ره‌کی بگێڕێ، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ به‌پیر بانگه‌وازی ڕێکخستنی کۆبونه‌وه‌که‌ چوین و به‌شداریمان کرد تا ڕیزه‌کانی چه‌پ یه‌کده‌ست له‌ده‌وه‌ری پڵاتفۆرمێک بۆ ده‌خاله‌تکردن کۆببنه‌وه‌.

kurdistannc@gmail.com

Entry filed under: خه‌سره‌و سایه‌‌. Tags: .

ڕاپه‌ڕین ته‌خوین ناکرێ! دیپۆرتى په‌نابه‌ران سیاسه‌تیَكى دژى ئینسانى و كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ و ده‌بىَ به‌ته‌واوى تواناوه‌ له‌به‌رامبه‌ریدا رِابوه‌ستینه‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: