خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌رای ئازادی ده‌ستیپێکرد

2011/03/13 at 5:55 PM Leave a comment

سلێمانی:دوای (25)رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک، خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی به‌رده‌وامه‌و هاوڵاتیان سورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ خۆپیشاندان تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵات داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کات.له‌ ئێستادا (سه‌عات 02:50 خوله‌ک) به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان، خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌رای ئازادی ده‌ستیپێکرد.هاوکات بۆ پشتیوانی کردنی خه‌ڵکی سلێمانی، نزیکه‌ی 50 گه‌نجی شاری هه‌ولێر گه‌یشتونه‌ته‌‌ سه‌رای ئازادی و پشتگیری له‌ داوا ره‌واکانی خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ش که‌ له‌ ترسی لێپرسینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بو ناوی بهێنرێت، بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک گه‌نجی شاری هه‌ولێرین و له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆمان هاتوینه‌ته‌ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌ داوا ره‌واکانی خۆپیشانده‌ران بکه‌ین.
ئه‌و گه‌نجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ هه‌ولێر ده‌سه‌ڵات هه‌مو هه‌وڵێکی خۆی چڕ کردوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک و کپکردنی ده‌نگی ئازاد و رێگری له‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
ماوه‌ی 25رۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ک خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له‌ سه‌رای ئازادی به‌رده‌وامه‌و هاوڵاتیان داوای جێبه‌جێکردنی داواکانیان ده‌که‌ن، که‌ خۆی له‌ ئه‌نجامدانی چاکسازی ریشه‌یی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له‌ کاروباری خه‌ڵک و حکومه‌ت و به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌، که‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌و ده‌یان که‌سیان کردوه‌ته‌ قوربانی.

زمناکۆ ئیسماعیل.سبه ی

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

پێویسته‌ بزووتنەوەى کرێکارى و بزووتنەوەکانى ژنان و لاوان،کۆڵەکە ئەسڵیەکانى ئەم بزووتنه‌وه‌یه‌بن بەختیار عەلی‌و رێبین هەردی لەبارەی هەڕەشەكانی سەر فاروق رەفیقەوە دەدوێن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: