ئه‌زمونی‌ حیزبی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌وه‌

2011/03/13 at 6:16 PM Leave a comment

نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌وتوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك گۆڕان، ئاماده‌ن بۆ دانیشتنی‌ سێ قۆڵی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ و یه‌كێتی‌.له‌ میانی‌ به‌رنامه‌ی‌ (روبه‌ڕو)ی‌ كه‌ناڵی‌ KNN دا، كه‌ ئه‌مشه‌و سه‌عات 9:05 خوله‌ك په‌خش ده‌كرێت، نه‌وشیروان مسته‌فا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر بارودۆخی‌ ئه‌مڕۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌عقول نیه‌ له‌پاش 20 ساڵ له‌ دامه‌زراندنی‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، بوترێت ئه‌زمونه‌كه‌مان ساوایه‌ و ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌وه‌، له‌ راستیدا ئه‌زمونی‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسییه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ روی‌ شاردنه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و بودجه‌ و به‌حیزبیكردنی‌ كۆمه‌ڵ و ئه‌زمونی‌ تاكحیزبی‌ و رێككه‌وتن و گرێبه‌ستی‌ ژێربه‌ژێر و به‌كارهێنانی‌ هێزی‌ چه‌كدار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ ململانێی‌ سیاسی‌ و …هتد.
وتیشی‌: میدیای‌ حیزبی‌، كار له‌سه‌ر گه‌وجاندنی‌ خه‌ڵك و دێواندنی‌ سه‌ركرده‌كان و تاریكاندن ده‌كات كه‌ ئه‌وانیش هه‌ر له‌ مه‌ترسیدان.
له‌باره‌ی‌ یاسای‌ خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ كه‌ پێشتر ئۆپۆزسیۆن ناوی‌ لێنابو یاسای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خۆپیشاندان، نه‌وشیروان مسته‌فا پێیوایه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا رێگریكردن له‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانی‌ هێمنانه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك، سه‌لماندی‌ كه‌ یاسای‌ خۆپیشاندان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خۆپیشاندانه‌ نه‌ك بۆ رێكخستنی‌ خۆپیشاندان.
له‌باره‌ی‌ ئه‌و لێدوانانه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێن گوایه‌ گۆڕان كێشه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌باته‌ به‌غدا و دڵی‌ بێگانه‌ خۆش ده‌كات، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕو: یه‌كه‌م لایه‌ن كه‌ كێشه‌كانی‌ برده‌ به‌غدا، حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی‌ هه‌رێم بون و هه‌ر ئه‌وان بون كه‌ نه‌یانهێشت ئێمه‌ له‌ به‌غدا وه‌زاره‌ت وه‌ربگرین، ئێمه‌ هه‌میشه‌ جه‌ختمان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كێشه‌كانمان له‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌ نه‌بن كێشه‌یه‌ك له‌ كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ ده‌یبه‌ینه‌ به‌غدا، بۆیه‌ هه‌ر ئه‌وان بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كڕیزی‌ كوردستانیان تێكدا.
له‌باره‌ی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه‌ ده‌ڵێن گۆڕان ترسی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت هه‌یه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خۆیان داوای‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌یان كردوه‌، سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دا: ئێمه‌ ئێستاش پێمان باشه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت بكرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ موسته‌لزه‌ماتی‌ هه‌یه‌، له‌ حاڵه‌تی‌ ئێستادا كه‌ هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ولێردا گرتوه‌، هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت چ مانایه‌كی‌ هه‌یه‌؟.
له‌باره‌ی‌ پێدانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ به‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌وشیروان مسته‌فا باس له‌وه‌ ده‌كات: په‌رله‌مان به‌ ئیراده‌ی‌ حیزبی‌ كار ده‌كات، په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتیش پێش ئه‌وه‌ی‌ ویژدانی‌ خۆیان بكه‌ن به‌ سه‌رپشك، فه‌رمانی‌ حیزبه‌كانیان جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بو كه‌ پێشتریش ئێمه‌ پێمان وابو په‌رله‌مان ئیفلیجه‌ و پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.
ته‌ئكید له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ هیچكام له‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ هه‌رێم و به‌رپرسانی‌ حیزبیدا ناكۆكی‌ شه‌خسییان نیه‌ و ئه‌وه‌ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان بكه‌ن به‌ كێشه‌ی‌ شه‌خسی‌، ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سیسته‌می‌ به‌ڕێوه‌بردندا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ كه‌سدا كێشه‌مان نیه‌.
له‌ كۆتایی‌ قسه‌كانیدا نه‌وشیروان مسته‌فا رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك گۆڕان، بۆ گفتوگۆكردنی‌ سێقۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و ئاماده‌ن و ئاشكرایده‌كات: پێمان باشه‌ زه‌مینه‌سازییه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دوای‌ كۆبونه‌وه‌كان، ئه‌نجامێكی‌ باش بێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ جێی‌ ره‌زامه‌ندی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بێت.

Entry filed under: نه‌وشیروان مسته‌فا. Tags: .

به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنی‌،دو مه‌فره‌زه‌ی‌ ئاسایش ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵی‌ فاروق ره‌فیق،نوسه‌رو توێژه‌ری‌ فه‌لسه‌فه‌ له‌پيناوى داكوكيكردن له‌ خواستى ســـه‌ربـــه‌خـــويـــى كـــوردستانى عيراق‏‏‏دا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: