بەختیار عەلی‌و رێبین هەردی لەبارەی هەڕەشەكانی سەر فاروق رەفیقەوە دەدوێن

2011/03/13 at 6:00 PM Leave a comment

پاش هەوڵدان بۆ دەستگیركردن و هەرەشەی كوشتن لە فاروق رەفیق، رۆشنبیران پێیان وایە كلتوری هەرەشەكردن لە رۆشنبیران‌و پیاوانی فكر شتێكی تازەنییە و ئیدانەی ئەو هێرش‌و هەڕەشانەش دەكەن.بەختیار عەلی، نوسەرو رۆشنبیر، بەحاڵەتێكی زۆر شازی نازانێت كە دەسەڵات لەم قۆناغەشدا پەلاماری رۆشنبیران و ئەوكەسایەتیانە بدات كە لەپشت ئەم بزوتنەوە جەماوەریەوەن.

بەختیار عەلی لەلێدوانێكی تایبەتدا‌و لەمەیدانی ئازادییەوە بەسایتی هاوڵاتی وت”بەهەموو جۆرێك دژو ئیدانەی ئەوكردارەناشرینانە دەكەم و پێم وایە هەندێك هەڵوێستی پوچ و دۆراون و هیچ لەوەناگۆرێت كە ئەم بزوتنەوەیە هی خەڵكەو رۆشنبیران وەكو هاوڵاتی و بونێكی مەعنەوی لێرەهەن”.

هەروەها وتی “ئەگەر فاروق رەفیق تیرۆر یان دەستگیربكرێت، وەك یەكێك لەهەرەكارە ناشرینەكانی مێژووی دەسەڵاتدارێتی كوردی دەردەچێت وەكو چۆن  تا هەتاهەتایە خوێنی جەمال عیرفان بە مێژوی دەسەڵاتدارێتی شێخ مەحمودەوە لكاوە”.

بەختیار عەلی ئەوەشی خستەڕوو “ئەوجۆرە هەنگاوانە جگەلەوەی نائینسانی و ناشرینن جگەلەوەی دەسەڵات زەرەری تێدا دەكات هیچ شتێكی ترنییە”.

لای خۆشیەوە، رێبین هەردی، نوسەرو رۆشنبیر  پێیوایە ئەو هەرەشانە شتێكی چاوەروانكراو و چاوەروان نەكراویشە، لەبەرئەوەی رەنگە هەندێك هێز لەم دەسەڵاتە بیەوێت ئاقارەكە بە توندوتیژی و سەركوتكردندا بەرێت.

رێبین هەردی بەسایتی هاوڵاتی وت”ئەم هەوڵە بۆ كاك فاروق دەچێتە چوارچێوەی ترساندن و تۆقاندن بۆبڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكەو پێموایە بۆیان ناچێتەسەر و خۆپیشاندان بەوئاقارە ئاشتیانەیەی خۆی بەردەوامدەبێت”.

 رێبین هەردی، جەخت لەوەدەكاتەوە كە دەسەڵات زۆر ناشرینتر دەبێت بەمكارانەی و پێیوانیە دەسەڵات ئەو هەڵە گەورەیە بكات و دەیانەوێت لەرووی نەفسیەوە فاروق رەفیق تۆزێك هیلاك بكەن، وتی”ئەگەر ئەوەبكەن هەڵەیەكی یەكجار كوشندەیەو كاردانەوەی خەڵك زۆرتوند دەبێت بەرانبەریان و ئیحتیمالە خۆپیشاندانەكان زۆر گەورەترببێت و بەئاقاری خراپدا بیبات”.

درەنگانێكی شەوی رابردوو ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی سلێمانی رایگەیاند لەسەرچاوەی باوەڕپێكراوی سیاسییەوە زانیاریی ئەوەیان بەدەست گەیشتووە كە هەوڵی تیرۆركردنی فاروق رەفیق‌و رەشبگیریی چالاكوانەكانی خۆپیشاندانەكەی سلێمانی لەئارادایە.

سوركێو محەمەد/هاولاتی

Entry filed under: فاروق ره‌فیق. Tags: .

خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌رای ئازادی ده‌ستیپێکرد به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ستگیركردنی‌،دو مه‌فره‌زه‌ی‌ ئاسایش ده‌چنه‌ سه‌ر ماڵی‌ فاروق ره‌فیق،نوسه‌رو توێژه‌ری‌ فه‌لسه‌فه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: