هه‌ڵوێستێکی شه‌رمنۆکانه‌ی کۆمه‌ڵه‌

2011/03/14 at 10:33 PM Leave a comment

بنار مسته‌فا:ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌، له‌و هه‌ڵویست وه‌رگرتنه‌یاندا، به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک باس له‌وه‌ ناکه‌ن که‌ که‌سانێک به‌ گولله‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران بوونه‌ته‌ قوربانی‌و گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌و بریندار بوون. به‌ڵکو باس له‌ ڕووداوی دڵته‌زێن ده‌کات‌و دواتر ده‌ڵێت: “ئه‌م ڕووداوانه‌ هه‌رگیز له‌ ڕه‌وابوون‌و ئه‌ساسی حه‌ره‌که‌ته‌که‌و ئامانجه‌کانی که‌م ناکاته‌وه‌.”پاش زیاتر له‌ سێ هه‌فته‌ بێده‌نگی، ئه‌حمه‌دی ساڵحی له‌ ڕابه‌ری کۆمه‌ڵه‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ تیڤیه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووی کوردستان، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات‌و دێته‌ ئاخاوتن. له‌ هه‌ڵوێست وه‌رگتنه‌که‌یاندا هێنده‌ شه‌رمنی‌و خۆ پاراستنی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانی عێراقه‌وه‌ پێوه‌ دیاره‌، که‌ سه‌رئه‌نجام هه‌ڵویستێک به‌ر ده‌ست ده‌که‌وێت، که‌ ده‌کریت وه‌ڵام بێت بۆ هه‌موو به‌ره‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان، که‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌کدا له‌ ململانێدان.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌، له‌و هه‌ڵویست وه‌رگرتنه‌یاندا، به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک باس له‌وه‌ ناکه‌ن که‌ که‌سانێک به‌ گولله‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران بوونه‌ته‌ قوربانی‌و گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌و بریندار بوون. به‌ڵکو باس له‌ ڕووداوی دڵته‌زێن ده‌کات‌و دواتر ده‌ڵێت: “ئه‌م ڕووداوانه‌ هه‌رگیز له‌ ڕه‌وابوون‌و ئه‌ساسی حه‌ره‌که‌ته‌که‌و ئامانجه‌کانی که‌م ناکاته‌وه‌.”
لێره‌دا ڕۆشن نییه‌، که‌ مه‌به‌ست له‌ ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌که‌ کامه‌یه‌؟! به‌ پێی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و دێڕه (که‌ ده‌کرا زۆر ڕۆشنتر هه‌ڵویستیان به‌یان بکردایه‌)‌، ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌که‌ به‌ردبارانکردنی لقی چواری پارتییه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ دلته‌زێنه‌ له‌ ڕه‌وابوونی حه‌ره‌که‌ته‌که‌ که‌م ناکاته‌وه‌!!
ته‌نها شتێک که‌ له‌ هه‌ڵویسته‌که‌یاندا ده‌کرێت به‌ قازانجی جه‌ماوه‌ری خرۆشاوو ڕاپه‌ڕیوی کوردستان بێت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێت: “داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ره‌واو به‌رحه‌قه‌ن‌.” دیاره‌ ئه‌مه‌ش شتێکی تازه‌و ئه‌وتۆ نییه‌، چونکه‌ مسعود بارزانی‌و به‌رهه‌م ساڵه‌حیش هه‌مان قسه‌یان کردوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش به‌ خواستی به‌رحه‌قیان له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌.
ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک یان لایه‌نێک، سه‌ر به‌ چ ئایدۆلۆجیایه‌ک بێت یان نه‌بیت (مه‌رجیش نییه‌ “کرێکارانی جیهان یه‌کگرن!” دروشمی بێت)، کاتێک دێته‌ قسه‌ کردن‌و هه‌ڵویست وه‌رگرتن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووی کوردستان، پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێک ته‌قه‌کردن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا، تیرۆرکردنی گه‌رمیانی 12 سال، خێمه‌ سوتاندنی خۆپیشسانده‌ران، سوتاندنی NRT، ڕفاندن‌و زیندانیکردنی ڕابه‌ران‌و هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات‌و ڕێگه‌گرتن به‌ خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر مه‌حکوم بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌کرا، ئه‌وا هه‌رچیه‌کی تر بوتریت، له‌ قازانجی ده‌سه‌ڵاتداراندایه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌دایه‌ که‌ به‌ گولله‌ وه‌ڵامی به‌ردبارانکردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌نه‌وه‌.
هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ک پارتێکی کۆمۆنیست‌و به‌رگریکه‌ر له‌ خواسته‌کانی خه‌ڵکی خۆی به‌یان ده‌کات، ده‌بوو هه‌ڵوێستێکی ڕۆشنترو بوێرانه‌تری هه‌بوایه‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی کوردستاندا بوایه‌. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان زۆر شه‌رمنۆکانه‌ بوو.
13.3.2011
bnarmustafa@yahoo.co.uk

Entry filed under: بنار مسته‌فا. Tags: .

سیمینارێک بۆ فاتح شێخ به‌ ناونیشانی بــــۆ به‌رز راگرتنی یــــادی هه‌ڵه‌بجه‌ مــــۆڵــــه‌تی خــــۆپــــیشاندان بــــۆ رۆژی16ی ئــــازار نــــــــه‌درا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: