لە كابینەكەی نێچیرڤان بارزانیدا(476)دۆنم زه‌وی دراوه‌ته‌ سەرۆكی دیوانەكەی

2011/03/15 at 8:21 AM Leave a comment

لە یەك رۆژدا كابینەی پێشوی حكومەتی هەرێم، زیاد لە (476) دۆنم زەوی لە ناوجەرگەی هەولێر دەكات بە ناوی د.نوری عوسمان سنجاری، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دواتر بە بڕی (379) ملیۆن دینار، بە زانكۆی كوردستان دەفرۆشرێت و بەرامبەر بە (195) دۆنمیشیان، پارە وەرنەگیراوە.بەپێی چەند تاپۆیەك كە كۆپییەكانی دەست رۆژنامەی (رۆژنامه‌) كەوتون، لە 13/3/2008دا، روبەری (476) دۆنم و (18) ئۆلك زەوی بەتاڵ لە كەرتی عەینكاوەی ناوجەرگەی شاری هەولێر كراوە بە ناوی د.نوری عوسمان سنجاری، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كە تائێستاش لەسەر لیستی پارتی لەو پۆستەدا ماوەو دواتر جگە لە (195) دۆنمی كە نرخی دیاریی نەكراوە، لەگەڵ تێكڕای زەوییەكانی تردا بە بڕی (379) ملیۆن دینار بە زانكۆی كوردستان فرۆشراوە.
بەپێی ئەو تاپۆیانە كە ژمارەیان (22) تاپۆیەو لە سەردەمی دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی كابینەی پێنجەمی حكومەتی هەرێمدا ئامادە كراوە، (12) تاپۆیان كە بە خاوەنكردنی (تەملیك)ی ئەو زەوییانەیە بە ناوی د.نوری عوسمانەوە، تەنیا لە یەك رۆژدا ئەنجامدراوە كە رۆژی 13/3/2008ەو دوای (17) رۆژ بەهەمانشێوە لە یەك رۆژدا، لە 30/3/2008دا بە شێوازی فرۆشتن، كراوە بە ناوی زانكۆی كوردستانەوە، كە وەك زانكۆیەكی ئەهلی لە هەولێر ناسێنراوەو وەك لە تاپۆكانیشدا دەردەكەوێت، ئەو بڕە پارەیەی كە زەوییەكانی پێ فرۆشراوە ره‌مزین و نرخی یەك دۆنمی هەندێك لە پارچە زەوییەكان بە (520) هەزار خەمڵێنراوەو نرخی هەندێكی تریشیان دەگاتە سەرو یەك ملیۆن و پارچەیەك زەویش، كە لە تاپۆكەیدا بە پارچە زەوی (4/2302)ی كەرتی بیركوت ناسێنراوە، بەرامبەر بە فرۆشتنی بە زانكۆی كوردستانی هەولێر، هیچ بڕە پارەیەك لە سورەت قەیدەكەیدا بەرامبەر بە فرۆشتنی دیاریی نەكراوە.
لەوبارەیەوە، دیلمان محەمەد سابیر، خاوەن ماستەر لە كارگێڕیی گشتیدا، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە؛ كە ئەوە لە روی یاسایی و ئیداریشەوە، گەندەڵییەو بە (رۆژنامە)ی راگەیاند: “د.نوری عوسمان، وەك فەرمانبەرێك بەپێی یاسا، مافی ئەوەی هەیە پارچەیەك زەوی وەربگرێت، بەڵام مافی ئەوەی نییە كە سەدان دۆنم زەوی وەربگرێت”.
ئەو پسپۆڕە ئیدارییە، ئاماژە بەوەش دەكات؛ كە دەبێت بەپێی یاسای وەبەرهێنان، زەوی بدرایە بە زانكۆی كوردستان و گومان لەوەدایە كە ئەو زەوییانە كراون بە ناوی كەسێكەوە كە دواتر بەو زانكۆیە فرۆشراوە.

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان. Tags: .

به ‌نامه‌ی سه‌ر ئاوه‌ڵا داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌بار مه‌به‌ن نوێژی سیاسی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: