16ى مارسى 1991،شوراکان لەسلێمانى،خۆپیشاندانێکى جەماوەرى گەورە ڕێکدەخەن

2011/03/16 at 7:30 PM Leave a comment

لە کتێبى بزوتنەوەى شورایى لە کوردستانى عیراق.

نوسین و ئامادەکردنى ڕێنوار جەبار
ئەمڕۆ، یادى کیمیابارانى هەڵەبجەیە، شوراکان لەشارى سلێمانى دوورۆژە خۆیان بۆ یادکردنەوەى ئەم ڕۆژە ئامادە دەکەن، لەئاستى سەرتاسەرىدا بنکەى “دەستەى بەرەو پێش‎بردنى بزووتنەوەى شورایى” پڕبووە لە هەڵسوڕاوان‎و هەریەکێ کارێکى پێ سپێردراوە، بەشێک بۆئامادەکردنى دروشم‎و لافیتەکانى شوراکان‎، بەشێک بۆ ئامادەکردنى پۆستەرى شوراکان، هەروەها بەشێک بۆ ئامادەکردنى بەیاننامەى “مافەکانى خەڵکى زەحمەتکێشى کوردستان” وباقى ووتارەکانى نوێنەرانى سەراسەرىو محەلى شوراکان، و بەشێکیش مەسئولیەتى سەرپەرشتى ئامادەکردنى ڕێپێوانى شوراکان لەکارگەو گەڕەکەکان‎و شوێنەکانى ترى پێسپێردراوە، ڕۆژى 15ى مانگ زۆربەى کارەکان لەوانە لافیتەو دروشم‏و پۆستەرەکان‏و جەماوەرى ڕێکخراوى دەورى شوراکان، هەروەها دەیان کەسیش لە هێزى چەکدارى شوراکان تا ئاسایشى ڕێپێوانى شوراکان‏و کۆبوونەوەکەو هەروەها وەزعى شار بپارێزن، ئامادە بوون، شەویش بۆ رێکخستنى کارەکان هەڵسوڕاوان لەبنکەى  “دەستەى بەرەوپێش‎‏بردنى بزووتنەوەى شورایى” مانەوە.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لەسەعات 9 ى بەیانىیەوە مەیدانى سەراى شارى سلێمانى کەدەکەوێتە ناوەندى شارو لەدواى ئەم کۆبوونەوەیە شوراکان ناویان نا مەیدانى “دەنگى ئازادى”، ئامادەیە بۆ پێکهێنانى کۆبوونەوەى جەماوەرى گەورەى شوراکان، شوراى کرێکارانى کارگەى جگەرەو ئەلبیسەو شوراى کرێکارانى شارەوانىو نەخۆشخانەکان‌و کرێکارانى زۆر ڕشتەى تر لەوانە کرێکارانى کارگەى چیمەنتۆ و ئەشغال‎و ئاوو کارەباو ڕێگاو بان هەروەها شوراى گەڕەکەکان، لەوانە: گەڕەکى ئازادى، بەختیارى، خەبات، سەیوان، سەرکارێز، زەرگەتە، شەکرەکە، سەرچنار، شێخ‎محێدین، مەجید بەگ، هەوارەبەرزەو تووىمەلیک، سەرشەقام، هەریەک لەشوێنى خۆیەوە رۆژى پێشتر خۆى بۆ ئەم کۆبوونەوەیە ئامادەکردبوو. کرێکاران‎و خەڵکى گەڕەکى سازو ئامادەکردبوو بەڕێپێوان‎و لافتەى خۆیانەوە هەر یەکى لەشەقامێکەوە ڕژانە ناو مەیدانى دەنگى ئازادى، هەنگاوەکان گورجن‎و ئاڵاى سوورو لافیتە ڕەنگاو ڕەنگەکانى شوراکان دەشەکێنەوە.
ئێستا مەیدانى ناوەڕاستى شار بەڕادەیەک قەرەباڵغ بووە جێگاى کەسى ترى تیا نابێتەوە، نزیکەى سەدهەزار کەس شەقام‎و سەربان‎و کۆڵانەکانى پڕکردووە، دەیان لافیتەش بەدیوارى مەیدانەکەوەو بەدەستى کرێکاران‎و جەماوەرەوە بەرز ڕاگیراوەو داواکارىو دروشمى کرێکارانى لەسەرەو “مەیدانى دەنگى ئازادى” پێ ڕازاوەتەوە، دروشمى “گشت دەسەڵاتێک بۆ شوراکان”، “مـــــــەرگ بـۆ نیزامى سەرمایەدارى، بـــــــــــژى سوسیالیزم”، ” کرێکارانى جیـــــهان  یەکگرن!”، “ئازادى، یەکسانى، حکومەتى کرێکارى” ، “بژى نان، کار، ئازادى، حکومەتى شورایى”، “بژى قانونکارى کرێکاران”، “35 سەعات کارو دووڕۆژ پشوو لەهەفتەیەکدا” ،”چیتان ئەوێ کرێکاران، مەحکەمەى تاوانباران”، “چیتان ئەوێ کرێکاران، دەرکردنى مودیران”، “بژى یەکسانى ژنان‎و پیاوان”، هەروەها چەندین دروشم‎ لەدژى حکومەتى دیکتاتۆرى بەعس‎‎و لەسەر کیمیابارانى هەڵەبجەو ئەنفالەکان….
دیمەنێک لەخرۆشانى جەماوەرى بێ وێنە، جەماوەرى کرێکاران‎و زەحمەتکێشان، ژنان‎و لاوان‎و مناڵان‎و دەستفرۆشان‎و چەندین توێژى تر…. هەموویان بەشوێن بانگەوازێکى نوێدا هاتوون‎و لێرەدا کۆبوونەتەوە، بانگەوازێک جیاوازە لەبانگەوازەکانى پێشوو… ئەگەر جاران بۆ فڵان سەرۆک عەشیرەت‎و شێخ‎و فڵان سەرکردەى حیزبە بۆرژوازیەکان خەڵک کۆدەبوونەوە، ئێستا بۆشوراکانى خۆیان، بۆ گوێگرتن لەڕابەرانى خۆیان، و بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسى کۆمەڵ لەلایەن خۆیانەوە، بەم ڕیزە بەرینەوە کۆبوونەتەوە…. کە بووە جێگاى سەرسوڕمان‎و نیگەرانى حیزبەکانى “بەرەى کوردستانى” کە نوێنەرەکانیان لەو ناوە ئامادەبوون.
لە ناوەندى مەیدانەکەدا جێگایەک تەرخان کرابوو بۆ نمایشێک لەسەر کیمیابارانى هەڵەبجە کە شوراى سەیوان‎و سەرکارێز ئامادەیان کردبوو، ڕیزێک منداڵى زۆر (کە شورا لەگەڕەکەوە هێنابوونى) لەگەڵ ژمارەیــــەک ژن‎و پیاو، دەم‎وچاویان ڕەش‎ کـــــــردبوو، بـــــــەنمایشێک دەرکەوتن
بەسەریەکداو دەیانویست بڵێن حکومەتى دیکتاتۆرى بەعس لەم ڕۆژەداو بە بەرچاوى جیهانەوە لەساڵى 1988دا گەورەترین‎و دڕندانەترین تاوانى خوڵقاند‎ لەهەڵەبجە. پۆستەرو دروشمەکانیش لەم نمایشەدا بەدەست ژمارەیەک منداڵ‌و ژن‎و پیاوەوە بەرز دەکرایەوە، کە تیایدا نووسرابوو، نا بۆ سه‌دام حسێن، نا بۆ دەسەڵاتى کیمیابارانى هەڵەبجە، بەڵێ بۆ شورا، و وێنەى گەورەى سه‌دام حسێن بە بۆیاخ خەتى ڕاست‎وچەپى پیادا هێنرابوو…
له‌ سەعات 10ى سەرلەبەیانیەو تەواوى جەماوەرى بەرینى شوراکان گەیشتوونەتە مەیدانى دەنگى ئازادىو لەملاوئەولاى مەیدانەکە  بڵندگۆ دانراوە، دەیان کامێراى تەلەفزیۆنى‌و فۆتۆگرافى وێنەى ئەم خرۆشانە جەماوەریە دەگرن لەشوێنە بەرزەکانەوە،…. کۆبوونەوەکە دەستى پێکردو لەنێوان قسەکاندا بەدەنگى بەرز دروشمەکان دەوترێتەوە، کەهەر هەمان ئەو دروشمانە بوون کەلەسەر لافیتەکان نوسراون ، نوێنەرى “دەستەى بەرەو پێش‎‏بردنى بزووتنەوەى شورایى”،هەروەها نوێنەرانى سەرجەم شوراکان‎و ڕابەرانى ناسراوو خۆشەویستى کرێکاران‎و جەماوەر قسەیان کرد.

جەماوەرى ئامادەبوو تێکڕا بەهوتاف کێشان‎و وتنەوەى دروشمەکان، کە لەنێوان قسەکاندا دەوترایەوە پشتیوانى خۆیان بۆ باسەکان‌و بۆ نوێنەرەکانیان ڕاگەیاند، و لەسیماى هەموو لایــــەکدا خۆشحاڵیەکى زۆر بەدى دەکرا، یەکەم جاربوو ئـــاوا ئــــازادانەو لـــە کۆبوونـەوەیەکى جەماوەرى گەورەى خۆیاندا گوێ لە نوێنەرەکانیان‎و قسەکەرانى خۆیان دەگرن‎و ڕازو خواستەکانى خۆیان بەیان‎ دەکەن.

لەم ڕۆژەدا لەلایەن “دەستەى بەرەوپێشبردنى بزووتنەوەى شورایى” یەوە  “بەیاننامەی مافەکانى خەڵکى زەحمەتکێشى کوردستان” خوێندرایەوەو بە تێکڕاى دەنگ جەماوەرى ئامادە بوو قبوڵیان کرد. هەروەها نوێنەرى چەند لایەنێکى بەرەى کوردستانیش لەوێ بوون کە هەندێکیان قسەیان کرد، وەڕس بوون‎و بێتاقەتى بەقسەکانیانەوە دیاربوو، لەوانە مەلایەک کە نوێنەرى ڕەوتێکى ئیسلامى بوو، هات‎وشوراکان ڕێگایان پێ دا قسەبکات، ئەم مەلایە لەقسەو باسەکانیدا ویستى سەرنجى ئامادەبووان بۆ ئامانج‎و ئاسۆى ڕەوتە ئیسلامىیەکان ڕابکێشێ، باسى دامەزراندنى حکومەتێکى ئیسلامى دەکرد بۆ کوردستان‎و عێراق، کرێکاران وزەحمەتکێشان‎و جەماوەرى ئامادەبوو، بەهوتاف‎ قسەکانیان بەم مەلایە بڕىو ڕێگایان نەدا زیاتر قسەبکات‎و ناڕەزایى خۆیان بە دروشمى ئیسلامیەکان ڕاگەیاند. بەدوایدا بۆ وەڵامدانەوە بەقسەى ئەم مەلایە، ژنێک هات قسەى کرد، کە هەڵسوڕاوێکى شوراى گەڕەکى بەختیارى بوو بە ناوى “سوسن سلیم” لەقسەکانیدا وتى ئیسلام ڕەوتێکى کۆنەپەرستانەیەو پێچەوانەیە لەگەڵ ئاوات‎و ئارەزووەکانى کرێکاران‎و خەڵکى زەحمەتکێشى کوردستان، ئیسلامیەکان دەیانەوێت کابووسى سەر سەرى خەڵکى ئێران دووبارە بکەنەوە لەکوردستان، لەبەرامبەردا بەدەنگى بەرز بژى دەسەڵاتدارێتى شوراکانی وتەوە. جەماوەرى بەرینى شوراکان بەدەنگى بەرزو چەپڵە لێدان پشتیوانى خۆیان بۆ قسەکانى ئەم ژنەو شوراکان ڕاگەیاند، و دروشمى “چیتان دەوێ کرێکاران، دەسەڵاتى شوراکان” و دروشمى “بەدیهێنانى جیایى دین لەدەوڵەت” لەلایەن جەماوەرەوە چەند جار دووبارە کرایەوە. یەکێ لە کرێکاران، پیاوێکى بەتەمەن‎‌و ڕیش سپى، وەکو نوێنەرى شوراى کرێکارانى شارەوانى، هات‎و لەنۆبەى خۆیدا قسەى کرد، وەزعى کرێکارانى باس کرد، پاشان هاوارى کرد:- “ئێمە دەبێ خۆمان ڕێکخراو بکەین لەشوراکانماندا، و دەبێ یەکبگرین، نەک هەر کرێکارانى کوردستان‎ بەڵکو کرێکارانى عیراق‎و گشت جیهان.” حەماسەت‎و هاوارى کرێکارانى شارەوانى بۆ پشتیوانى لەنوێنەرەکەیان بەرزبۆوە، گشت جەماوەرى ئامادەبوو، بە چەپڵە پشتیوانى خۆیان ڕاگەیاند.

بەم شێوەیە، دوانیوەڕۆى ئەمرۆ، خۆپیشاندان‌‎و کۆبوونەوەى جەماوەرى بەرینى خەڵکى شارى سلێمانى لەدەورى شوراکان‎و دروشمى شوراکان سەرکەوتووانە کۆتایى هات، کرێکاران‎و زەحمەتکێشان‎ خۆشحاڵ‎و پڕ عەزم‎و گڕوتین، پاش نمایشکردنى هێزى چینایەتى خۆیان‎و رێزگرتن‎ لەیادى کیمیابارانى هەڵەبجە، بەرەو ماڵ گەڕانەوە، تا بۆهەنگاوەکانى ترى کارى شوراکان خۆیان ئامادە بکەن.

رێپێوان بەرەو بەردەرکى سەرا (مەیدانى دەنگى ئازادى) لەسلێمانى- 16/3/1991*
 

لە خوارەوە چەند وێنەیەکى ئەوخرۆشانە جەماوەریە دەبینن.

Entry filed under: شـــوراکـــان. Tags: .

پەنابردن بۆ شکاندنى کەسایەتى ڕابەران وهەڵسوڕاوانى ئەنجومەنى کاتى سەراى ئازادى،گۆشەیەکى ترە لەهەوڵى زەبوونانەى دەسەلات بۆ سەرکوتى ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان ! دوای 26 رۆژه تاله بانی نامه ێک ئاراسته ی خۆپیشاندران مه‌یدانی سه‌رای‌ ئازادی‌ ده کات وه بارزانێش نوینه ی خۆی بوو سێمانی ده نیرێت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: