دوای 26 رۆژه تاله بانی نامه ێک ئاراسته ی خۆپیشاندران مه‌یدانی سه‌رای‌ ئازادی‌ ده کات وه بارزانێش نوینه ی خۆی بوو سێمانی ده نیرێت

2011/03/16 at 9:00 PM 1 comment

 

ده‌قی نامه‌كه ی تاله بانی‌ بۆ سه رای ئازادی:

پوک مێدیا

بارزانی دوو نوێنه‌ری خۆی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی رەوانەی سلێمانی دەکات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  رایگه‌یاند:كه‌ ئاماده‌یه‌ خۆی بێته‌ شاری سلێمانی‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكات، به‌ڵام له‌ ئێستادا ناگونجێت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر خۆی نه‌یته‌ سلێمانی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوو كه‌س به‌ نوێنه‌رایه‌تی خۆی ره‌وانه‌ی سلێمانی بكات تا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی سه‌رای ئازادی سلێمانی گفتوگۆ بكه‌ن.
سامان حه‌مه‌كه‌ریم، ئاوێنه‌: پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و سه‌رۆكی لیسته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود بارزانی‌و كۆبوونه‌وه‌‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی‌و سلێمانی به‌تایبه‌تی تاووتوێكرا.

سه‌باره‌ت به‌م دیداره‌و وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كوردستان ره‌سوڵ به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و دیداره‌دا رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌یه‌ خۆی بێته‌ شاری سلێمانی‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بكات، به‌ڵام له‌ ئێستادا ناگونجێت، هه‌ربۆیه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوو نوێنه‌ری خۆی، هه‌ریه‌ك له‌ كاوه‌ شێخ حه‌فیدی شێخ مه‌حمود‌و حاجی حاجی ئاغای قه‌ڵادزێ بنێرێته‌ سلێمانی تا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران‌و ئه‌نجومه‌نی كاتیی مه‌یدانی ئازادی گفتوگۆ بكه‌ن”.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ بارزانی وتویه‌تی كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌زووترین كاتدا بكرێت‌و سه‌باره‌ت به‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان وتویه‌تی كه‌ داوا ده‌كات یان به‌شێوه‌ی ته‌وافقی یان به‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌و كۆمسیۆنه‌ دروست بكرێت‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌ سه‌ریان نه‌گرت ئاماده‌یه‌ كه‌ داوا له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بكرێت سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن.

كوردستان ره‌سوڵ وتیشی: دواتریش له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆبوونه‌ته‌وه‌‌و نێچیرڤان وتویه‌تی سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كه‌ تا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ نێچیرڤان بارزانی وتویه‌تی داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رۆڵی په‌رله‌مانێك بچوك ببینن له‌شاره‌كانی خۆیاندا‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێبدرێت، چونكه‌ ئه‌و گرفتانه‌ی رووی كردوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نه‌كان ته‌نها له‌سلێمانی نیه‌‌و دهۆكیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ناتوانن بۆ هه‌موو كارێك سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.ئاوێنه

Entry filed under: مه‌سعوود بارزانی, تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروان. Tags: .

16ى مارسى 1991،شوراکان لەسلێمانى،خۆپیشاندانێکى جەماوەرى گەورە ڕێکدەخەن خوپیشاندانه کانی کوردستان عیراق و رسوایی ناسیونالیسم کورد

1 Comment Add your own

  • 1. Assad  |  2011/03/17 at 1:38 PM

    ئه و نامه ی جه لال تاله بانی بایی توریکه. ئیوه باشتر له من ئه وه ئه زانن. نامه که له لایه ن یه کیه تی نیشتانی کوردستانه وه ده ر چووه و مامه ش وه ک تاکه که س ته وقیعی کردوه نه وه ک فه رمانبه ر یان کار به ده ستیکی بالای حوکمه ت. مام جه لال سه روک کوماره به لام کارکردی له پارله مانی کوردستان دا نیه یان دیار نیه. جا بویه ئه مه ش فیلیکه له فیله کانی مامه که خوی زور به زیره ک ئه زانی بو هیور کردنه وه ی خه لکی راپه ریوی سلیمانی و هه موو کوردستان.
    مروف توره ده بیت کاتیک ئه و ته وقیعه مزورانه ئه بینیت: براتان…….. باشه ئه ی پیم نالیی ئه گه ر به راستی برایت بو نانووسی سه روک کوماری عیراق جا دوای ئه وه براتان؟ ئه و کات هه م نامه که ت ره سمی ده بیت و هه م برایه تیه که شت ده ر ده که ویت.

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: