جووتێک سه‌رۆک!!

2011/03/18 at 4:56 PM Leave a comment

هیوا موحه‌مه‌د:ئه‌و که‌ڵه‌ڕه‌خنه‌گره‌ی که‌ ( ئێستا ده‌رزی به‌نجی لێ دراوه‌)له‌به‌رامبه‌ر شیعرێکی په‌شێوی مه‌زن که‌ به ‌ماچه‌که‌ی به‌غدا ناو بانگه‌و تیایدا ده‌ڵێ ( ئه‌وه‌ی ماچت کرد ده‌م نه‌بوو ، بن کلکی سه‌گ ، گه‌ڵی قه‌حبه‌، سمی که‌ر بوو ) پێی وا بوو مامۆستا په‌شێوی مه‌زن  نه‌ده‌بوو ده‌می سه‌دام وێنا بکات به‌گه‌ڵی قه‌حبه‌، چونکه‌ ئه‌و که‌سه‌ که‌به‌وه‌ ناو زه‌د ده‌کرێت واتا ( له‌شفرۆش ) هۆکارێک پاڵی پێوه‌ده‌نێت که‌له‌شی بفرۆشێت ، له‌هه‌موو حاڵێکدا هۆکارێکی ئابوورییه‌، واتا ئه‌و جۆره‌ مرۆڤه‌ش له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی سیسته‌می حوکمڕانی و نه‌بوونی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت .

سه‌رۆک که‌له‌دونیادا به‌باوکی میلله‌ت ناو ده‌برێت ، لای ئێمه‌هه‌ندێ شتی  گوتراوه‌ وه‌ک باو ده‌ڵێت و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌و به‌هێڵی سوور ناویان ده‌بات له‌وانه‌ ( که‌رکوک ، ئایین ، پێسمه‌رگه‌) واتا له‌دیدی ئه‌وه‌وه‌ شته‌کانی تر هێڵی سوور نین و ئازادین باسیان لێوه‌ بکه‌ین . که‌چی به‌پێجه‌وانه‌وه‌ ده‌بینین هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئێستا سزاده‌درێن به‌زیندان و پاره‌و بریندار کردن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌و فڕاندن و تۆقاندن و کوشتن ، هیچیان ئه‌و هێڵه‌ سوورانه‌یان نه‌به‌زاندوه‌( که‌به‌دیدی من ئه‌وانیش هێڵی سوور نین گه‌ر مرۆڤ باسیان لێوه‌بکات ، مانای واز هێنان لێیان یان فرۆشتنیان نیه‌) .

جووتێک سه‌رۆک واده‌ڵێن به‌ڵام که‌م نین ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێڵانه‌ ده‌به‌زێنن به‌چاک یان خراپ لێی بێ ده‌نگن  ، چونکه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و حسابه‌ مه‌دالیا و ئافه‌رین  وه‌رده‌گرن  ، بێده‌نگییان یان ده‌نگ کردنیان په‌یوه‌ست نیه‌ به‌خۆیانه‌وه‌.

هێرش ده‌کرێته ‌سه‌ر کۆمۆنیسته‌کان و چه‌په‌کان به‌ڵام ئه‌م جووته‌ لێی بێ ده‌نگن چونکه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن مه‌دالیاکانه‌.

که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی تر تا دێت ده‌بێت قوربانی و دوژمنیش سوود له‌کات وه‌رده‌گرێت که‌چی ئه‌مان لێی بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر پۆستی سیادی  .

ئۆپۆزسیون سه‌رکوت ده‌کرێت و لێی ده‌درێت هیچ ناڵێن چونکه‌ کردنی مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ کورسیه‌کان .

تازه‌ به‌ تازه‌سه‌رۆک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ هاوار ده‌که‌ین دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌ گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌ ، بۆیه‌ به ‌په‌له‌ داوا ده‌کات لیژنه‌ی به‌دوادا چوونی بۆ دروست بکه‌ن له ‌پسپۆرانی گه‌نده‌ل خۆیان  تا هه‌وڵی نه‌هێشتنی بده‌ن  ، ئه‌م تاکه‌یان ئاگای له‌وه‌نیه‌ که‌ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه‌و نه‌یان توانی گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی کۆیان کرده‌وه‌ چوه‌ به‌ر ده‌ستی وه‌ستاکانی گه‌نده‌ڵی .

لای ئه‌م تاکه‌ سه‌رۆکه‌‌ گه‌نده‌ڵی  ته‌نها له‌دزینی  پاره‌ی نه‌وت و سامانی وولاته‌ ، لای ئه‌و ته‌نها گه‌نده‌ڵی بوونی ده‌سته‌لاتی حزبه ‌له‌ ناو حکومه‌تدا ، لای ئه‌و گه‌نده‌ڵی ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌زاران قووتابی کاتێک زانکۆ ته‌واو ده‌که‌ن به‌نامه‌ی حزب و که‌سێتیه ‌حزبییه‌کان داده‌مه‌زرێن و ئه‌وه‌ی له‌مه‌ی نه‌بێت ده‌بێته‌ فرۆشیاری ده‌ستی .

سه‌رۆک پێی وایه‌ که‌ گه‌نده‌ڵی ته‌نها  ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رکه‌س ده‌نکێ جۆی ماڵی پاشای خواردبێت و به‌خوانی ئه‌وان سوێند بخوات ئه‌وه‌ بۆ پشتاو پشت ده‌حه‌سێته‌وه‌و هه‌رچی بوێت بۆی ده‌چێته‌سه‌ر .

ئه‌م تاکه‌یان که‌باس له‌شه‌ره‌ف ده‌کرێت زه‌رده‌شت عوسمانمان بیر ده‌خاته‌وه ‌که‌ ته‌نها له‌به‌ر نامه‌یه‌کی کراوه‌ که ‌ده‌رده‌دڵی گه‌نجانه‌ی خۆی ده‌ربڕیبوو بێ ئه‌وه‌ی چاوی به‌چاوی کچێک که‌وتبێ یان ده‌ستی له‌ده‌ستی دابێت به‌تۆمه‌تی ( ته‌عدا ) کردن له‌شه‌ره‌ف  خۆی و نامه‌که‌ی خرایه‌ژێر خاک .

سه‌رۆک داوای دۆزینه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیمان لێ ده‌کات ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئاشکراکردنی ،  په‌ستا په‌ستا گه‌نده‌ڵی بیر ده‌خه‌ینه‌وه‌که‌ڕه‌نگه‌ئه‌و به‌گه‌نده‌ڵی نه‌زانێت ئه‌ویش  ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ هه‌زاران به‌رپرسی حزبی ئه‌وان هه‌ریه‌که‌و به‌بیانووی ( سکرتێره‌) ئافره‌تێکیان لێ داگیر کردووین و شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی ئێمه‌ی پی له‌که‌دار ده‌که‌ن و له‌خشته‌یان ده‌به‌ن و ڕه‌وشتیان ده‌کڕن  به‌ پاره‌و ئۆتۆمۆبیل و دامه‌زراندن  ، ئه‌وه‌هاوڕێکانی ئه‌م جووت سه‌رۆکه‌یه‌ که ‌یه‌که‌و دوو ژن یان زیاتر ده‌هێنن و  نه‌خۆشییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پتر ده‌که‌ن  و ئه‌وانیش لێی بێ ده‌نگن .

ئه‌و جووته‌ سه‌رۆکه‌ پێیان وایه‌ که‌ تاکی ئه‌م وولاته ‌له‌به‌ر دامه‌زراندن و نزمی مووچه‌و نه‌بوونی کاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌کانی تر  چاویان ئه‌م گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵ کارانه‌ نابینێت .

گه‌نده‌ڵییه‌کان زۆرن به‌ڵام پێ ده‌چێت لای ئه‌م  جووته‌یان نه‌بیندرێن یان به‌ گه‌نده‌ڵ نه‌ژمێردرێن . له‌جیهاندا ده‌رچوونی بڕیاری پشووی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رده‌دچیت  که‌چی له‌م ووڵاتی  یه‌ک جووت سه‌رۆکه‌دا هه‌ر له‌ پارێزگاره‌وه ‌تا به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ بۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر خواستی حزب پشووی ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نێت  . سه‌رۆک به‌شوێن گه‌نده‌ڵیدا ده‌گه‌ڕێت که‌چی ئه‌وه ‌نابینێت که‌ یه‌کێتی قووتابیانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌و زانکۆ و به‌شه ‌ناو خۆییه‌کان داده‌خات و ده‌یان نێرێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی زانکۆ یان مامۆستاکان یان وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی دار یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاگای لی بێت  ( سه‌رۆکی وه‌زیران له‌په‌رله‌مان دانی پیادانا له‌دانیشتنی په‌رله‌مان رۆژی 9-3-2011 )

هیچ تاکێک له‌م دوو سه‌رۆکه‌ ئه‌وه‌به‌ گه‌نده‌ڵی نازانن که‌هاو وولاتییه‌ک ده‌بێت له‌به‌رده‌م بچوکترین فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌یه‌ک ماستاو بکات تا واژۆیه‌کی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌که‌ی بۆ ده‌کات  ، سه‌رۆک خۆی تا ئێستا نازانێ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمۆبیلێک بکڕێت چه‌ندی ده‌وێت تا ده‌یکات به‌ناوی خۆیه‌وه‌، تا ئێستا نه‌چوه‌ته‌ فه‌رمانگه‌یه‌ک بزانێ چۆن ده‌توانێ ناسنامه‌یه‌ک یان پاسپۆرت ده‌ربهێنێت ، ئیدی ئاگای له‌وه‌ نیه‌ که‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌بێت له‌رێگه‌ی پۆسته‌وه‌ بکرێت و هاو وولاتی پێویست ناکات به‌رده‌م فه‌رمانگه‌کان بگرن .

سه‌رۆکه‌کانی ئه‌م وولاته‌ پڕ له‌دۆلاره‌ پێیان وایه‌ گه‌نده‌ڵی  ته‌نها ئه‌و جیاوازییه‌ گه‌وره‌ی مووچه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌و ، داهاتی خه‌ڵکی ساده‌یه‌،  پێیان وایه‌ گه‌نده‌ڵی به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر ئه‌ندام  سه‌رکردایه‌تییه‌ک  ئه‌وه‌ی به‌ بیست ساڵ نه‌یده‌توانی  په‌یدای بکات ئێستا له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ده‌ست به‌کاربوونیدا ده‌ستی ده‌که‌وێت  .

یه‌کیکیان له‌م جووته‌ نازانێ بیست ساڵ له‌مه‌و پێش و له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی که‌شکۆله‌وه ‌باس له‌( من این لک هذا ؟ ) کراوه‌ كه‌چی ئێستا به‌خۆمانی ده‌فرۆشێته‌وه‌و له‌کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی حزبه‌که‌یدا ده‌ڵێ ده‌بێت کار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بکه‌ین ، ئه‌مه‌دوای ئه‌وه‌ی که‌خۆیان تێر و پڕ کرد .

میلله‌تیش پێیان ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ر بیست ساڵ له‌مه‌و پێش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێمه‌تان ( من این لک هذا ) بدایه‌ته‌وه ‌ئێستا هه‌ریه‌که‌تان به‌شۆڕشگێڕ و نه‌خشێنه‌ری مێژوو ناوزه‌د ده‌کران ، به‌ڵام داخه‌که‌م واخه‌ریکه‌ کاتی به‌سه‌ر بچێت ، چونکه ‌ناکرێت ئێمه‌ش گه‌نده‌ڵی له‌لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا بکه‌ین ، چاره‌نووسی خۆتان به‌ده‌ستی خۆتان بوو ، ئێوه‌ له ‌بیری خۆتاندا بن ئێمه‌ش له‌دۆزینه‌وه‌ی بیری گه‌نده‌ڵیداین .

Entry filed under: هیوا موحه‌مه‌د. Tags: .

لە یادی 23 ساڵەی کیمیا بارانی شاری هەڵەبجەدا په‌روه‌رده و بارهێنان:به‌شی ١

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: