رێگرییه‌کانی پارتی هێڵی ئاسمانیشی گرتوه‌ته‌وه‌..

2011/03/18 at 6:24 PM لێدوانێک بنووسە

خێزانێکی کوردی دانیشتوی ئه‌وروپا رێگه‌یان پێنه‌درا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر

بەپێى هەواڵێک کە له سبه یدا هاتووه هه‌وڵه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رێگریکردن له‌ چونی هاوڵاتیانی شاره‌کانی دیکه‌ بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌و له‌ ئێستاشدا رێگرییه‌کان هێڵی ئاسمانیشیان گرتوه‌ته‌وه‌.
دڵشاد که‌ریم، ئه‌و هاوڵاتیه‌ی خۆی و خێزانه‌که‌ی رێگرییان لێکراوه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ک خێزانێکی کورد له‌ وڵاتی نه‌رویج داده‌نیشین، به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێر هاتینه‌ شاری ستۆکهۆڵم، چونکه‌ له‌ نه‌رویجه‌وه‌ فڕۆکه‌ نیه‌ بۆ هه‌ولێر، کاتێک سواری فڕۆکه‌ بوین و پاش ماوه‌یه‌ک له‌ وه‌ستانی فڕۆکه‌که‌، که‌سێکی کورد به‌ جلی مه‌ده‌نییه‌وه‌ هاته‌ ناو فڕۆکه‌که‌و پێی وتم دابه‌زه‌و رێگه‌ت پێنادرێت سه‌فه‌ر بکه‌ی.
وتیشی: پاش ماوه‌یه‌ک گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ رێم پێنادرێت، پێی وتم؛ که‌ ناوت لای ئاسایشی پارتی هه‌یه‌ له‌ هه‌ولێر و گه‌ر سه‌رفه‌ریش بکه‌ی، له‌ هه‌ولێر هه‌ر ده‌تگه‌ڕێننه‌وه‌و رێت پێناده‌ن له‌و شاره‌ داببه‌زیت.
باسی له‌وه‌شکرد، که‌ وێڕای ئاگادارکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و باڵیۆزخانه‌ی نه‌رویج، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن تیمی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌وه‌ رێی پێنه‌درا سه‌فه‌ره‌که‌ی بکات.
ناوبراو هۆکاری رێگریکردنی له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، که‌ “ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ من خه‌ڵکی که‌لارم و وه‌ک هه‌ڵسوڕاوێک له‌گه‌ڵ گۆڕان کارده‌که‌م، له‌کاتێکدا من و خێزانه‌که‌م و دو منداڵم، پاش چه‌ند ساڵێک دوری له‌ نیشتیمان، ته‌نها وه‌ک سه‌فه‌رێک و بۆ سه‌ردانی که‌سوکارمان ده‌مانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه‌ کوردستان”.

Entry filed under: سبه‌ی.

هه‌ڵه‌بجه‌ئه‌و تراژیدیای كه‌هه‌رگیز له‌بیرناچێت پشتگیری‌ له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌كات

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,888 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: