ده‌سه‌ڵاتداران موزایه‌ده‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌ به‌خواسته‌کانی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌که‌ن!

2011/03/18 at 7:32 PM Leave a comment

سەبارەت بە نامەکەی جەلال تالەبانی بو  ئەنجومەنی کاتیی سەرای ئازادی ودەربرینی پشتیوانیی خۆی لە داخوازیەکانی خەلک، “ناوەندی هەوالنیری کوردستان” بە مەبەستی راو بۆچونی حزب و کەسایەتیە سیاسیەکان سەبارەت بە نامەکەی تالەبانی، پرسیاریکی ئاراستەی عوسمانی حاجی مارف سکرتیری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان کرد.
نامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق جەلال تالەبانی بۆ ئەنجومەنی سەرای ئازادی چۆن دەبینن؟ 
عوسمان حاجی مارف: نامەکەی تاڵەبانی بەگشتی نێشانەی بوونی فشارێکی ئاشکرای خۆپیشاندان وناڕەزایەتیە جەماوەریەکان و کۆبونەوەی  ڕۆژانەی سەرای ئازادییە وهەربەم هۆیەشەوەیە کەزمانی دەسەڵاتداران گۆڕدراوە بەوئاستەدا کە پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکان وخواستی خەلک ڕادەگەیەنن بەلام ئەوەی جێگای سەرنجەو لایەنی عەمەلی لەو نامەیەدا رۆشن ناکرێتەوە، جەلال تالەبانی زیاتر وەک پشتیوانیکردن لە داخوازیەکان قسەکانی دەکات، نەک وەک کەسێکی بەرپرس لە بەرامبەر جێ بەجێ کردنی خواستەکانی خەڵکدا، نمونەیەکی سادە ئەوەیە، کاتێک خواستێکی جدی و گرنگی خەلکی کوردستان هەلوەشانەوەی هێزی چەکداری حزبەکان و داخستنی بارەگای چەکداری حزبەکانە ، جەلال تالەبانی وەک سکرتێری گشتی یەکیتی نیشتمانی بۆ راستی و دروست بون و پاباند بونی پشتیوانیەکەی، ئایا کەس دەستی گرتووە کەدەستبەجی ڕاگەیەنێ میلیشیایی حزبەکان و بارەگای چەکدار لەشارەکاندا هەلدەوەشێننەوەو بارەگا چەکداریەکانی دادەخات؟، هەروەها ئەو بەکردەوەش هێرشی پۆلیسو ئاسایش وگروپە چەکدارەکانی سەربەحزبەکەی بۆسەر خۆپیشاندانو هەڵسوراوانی خۆپیشاندانەکان ڕادەگرێ وئەوانەشی خەڵکیان کوشت و ئەو هێزە چەکدارە نهێنیانەی خەلکیان رفاندو شوێنیان سوتاند  ئاشکرا بکا وبیانهێنێتە بەردەم دادگا؟، لەلایەکی تریشەوە ئەوەی ئاشکرایە رێوشوێنی یاسایی و دەسەلاتی دادگایی زەمینەی دیار نییە،  تا ئێستاش لە باری عەمەلیەوە هەنگاوێک دیار نیە کە نیشانەی ئەوەبێت وەلام بە خواستەکان ئەدرێنەوە. ئەمەش بەو ئاکامەمان دەگیەنێت کە دەسەلاتداران لە نامەو وەلامەکانیاندا خەریکن موزایەدەو سەوداو ماماڵە بە چارەنوس و خوستەکانی خەڵکەوە دەکەن، پشتیوانی تاڵەبانی لەخواستو داوای جەماوەر بەدوای زیاتر لە ٣ هەفتە لەخۆپیشاندان وخوێن ڕشتن هیچ لەبارودۆخەکە ناگۆڕێ وموتمانەش بەکەس نادات، مەگەر ئەوەی بەکردەوە هەنگاوێکی لێببینرێت.

ناوەندی هەوالنیری کوردستان

Entry filed under: عوسمان حاجی مارف. Tags: .

کورته یه ک له قسه و باسی فه رهاد با پیر له سه ر خۆپیشاندانه که ی سلێمانی له زاگروس تی و ی رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسنگه‌ی‌ پارله‌مانتار له‌تیف شێخ مسته‌فاوه‌ بۆ رای‌ گشتی‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: