رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسنگه‌ی‌ پارله‌مانتار له‌تیف شێخ مسته‌فاوه‌ بۆ رای‌ گشتی‌

2011/03/18 at 7:43 PM لێدوانێک بنووسە

نه‌یه‌كێك بوم له‌و جاشانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سوپای‌ سه‌دام حسێندا هاتوه‌ بۆ داگیركردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ 31ی‌ ئابدا، نه‌ جاشی‌ توركیا و نه‌ ئێرانیش بوه‌ كه‌ خۆیان ده‌ستیان گرتون ‌و هێناویانن بۆ لێدانی‌ یه‌كتری‌

ماوه‌یه‌كه‌ داموده‌زگا چه‌واشه‌كاریه‌كانی‌ پارتی‌ هێرشێكی‌ ناڕه‌وایان ده‌ستپێكردوه‌ بۆ سه‌ر پارله‌مانتار له‌تیف شێخ مسته‌فا، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا به‌رگری‌ له‌ خوێنی‌ به‌ ناحه‌ق رژاوی‌ هاوڵاتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كردوه‌. تاوانباری‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ كه‌ پێش راپه‌ڕین جاش بوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره‌شی‌ كه‌ كردویه‌تی‌ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ عێراقدا له‌ ئیشی‌ جاشه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ سه‌دام حسێن ده‌چێت، پێشتریش داموده‌زگا هاوشێوه‌كانی (ی.ن.ك) له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردندا هه‌مان چه‌واشه‌یان بڵاوكره‌وه‌، بۆیه‌ به‌ پێویستمانزانی‌ ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ بڵاو بكه‌ینه‌وه‌:
1. سه‌باره‌ت به‌ پێش راپه‌ڕین: به‌ڕێز دكتۆر له‌تیف له‌ ساڵی‌ 1966 له‌ دایك بوه‌، بۆیه‌ فریا نه‌كه‌وتوه‌ له‌و ساڵه‌دا ببێته‌ جاش دوای‌ ئه‌وه‌ش خوێندكار بوه‌ تا ساڵی‌ 1988و كۆلیژی‌ یاسای‌ ته‌واوكردوه‌ و یه‌كسه‌ر بۆته‌ سه‌رباز له‌ دادگای‌ سه‌ربازی‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ چوارباخی‌ شاری سلێمانی‌ تا راپه‌ڕینی‌ ساڵی‌ 1991. ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ودا بون زۆربه‌یان ئێستا له‌ دادگاكانی‌ هه‌رێم دادوه‌رن له‌ هه‌ندێكیان سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ ‌و هه‌ندێكیشیان له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر ئه‌وانیش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بون: دادوه‌ر خدر حه‌سه‌ن و دادوه‌ر كه‌مال عه‌بدوڵا ره‌فیق كه‌ له‌ دادگای‌ سلێمانین، به‌ڕێزان دادوه‌ر فه‌وزی‌ ره‌ئوف و دادوه‌ر شاكر رۆژبه‌یانی‌ كه‌ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ هه‌ولێرن، له‌گه‌ڵ‌ زۆرێك له‌ پارێزه‌ر و یاساناسانی دیكه‌ وه‌ك، به‌ڕێزان جه‌مال غه‌مبار و ئاراس قادر و ده‌یه‌های‌ دیكه‌ كه‌ ده‌هاتن له‌ دادگاكه‌ ده‌عوایان ده‌بینی‌، هه‌موشیان ئێستا له‌ ژیاندا ماون. هه‌ڵوێستیشی‌ له‌ كۆلیژدا دیاربوه‌ كه‌ چۆن بوه‌ به‌ شایه‌دی‌ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵیدا بون كه‌ هه‌ندێكیان له‌وانه‌ن كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ناویان هێنراوه‌.
2. سه‌باره‌ت به‌دوای‌ راپه‌ڕینیش نه‌یه‌كێك بوه‌ له‌و جاشانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سوپای‌ سه‌دام حسێندا هاتوه‌ بۆ داگیركردنه‌وه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌ 31ی‌ ئابدا، نه‌ جاشی‌ توركیا و نه‌ ئێرانیش بوه‌ كه‌ خۆیان ده‌ستیان گرتون ‌و هێناویانن بۆ لێدانی‌ یه‌كتری‌، ئه‌م دو حیزبه‌ كه‌ی‌ ویستبێتیان جاشێتی خۆیانیان كردوه‌ به‌ نیشتمانپه‌روه‌ری‌ و فرۆشتویانه‌ته‌وه‌ به‌ خه‌ڵكی‌، نیشتمانپه‌روه‌رێتی‌ خه‌ڵكی‌ دڵسۆزیشیان به‌ جاشێتی‌ له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆیاندانین. لێره‌وه‌ داوا له‌ به‌ڕێَزان مه‌سعود بارزانی‌ ‌و جه‌لال تاڵه‌بانی‌ ده‌كه‌ین، فه‌رمان بده‌ن به‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان ئه‌م شێوازه‌ كۆتایی پێ‌ بهێنن ‌و فه‌رمان بده‌ن ئیدی‌ له‌مڕۆ به‌دواوه‌ شێوازێكی‌ شارستانیانه‌ له‌ ململانێی‌ سیاسی‌ بكه‌ن ‌و په‌نا نه‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و ئاسته‌ نزمه‌ كه‌ له‌ دنیادا باوی‌ نه‌ماوه‌ و به‌ زیانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو و ناوبانگی‌ حیزبه‌كانی‌ خۆشیان.

 له‌گه‌ڵ‌ رێزدا.
نوسنگه‌ی‌ پارله‌مانتار د. له‌تیف مسته‌فا ئه‌مین

Entry filed under: هاوپۆلنه‌كراو.

ده‌سه‌ڵاتداران موزایه‌ده‌و سه‌وداو مامه‌ڵه‌ به‌خواسته‌کانی خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌که‌ن! عەلی باپیر:قەناعەتم بەپێشنیارەكەی بارزانی نەبوو

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 732,034 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: