رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌یدانی‌ ئازادییه‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌

2011/03/19 at 11:17 AIM: لێدوانێک بنووسە

هەوڵە شكستخواردوەكانی دەستەڵات لەگەڵ ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی ‌

به پێویستمان زانی ڕای گشتی ئاگادار بكەینەوە كە ئێمە وەك ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی لە ماوەی یەك مانگی ڕبردودا دوو پرنیسپی سەرەكی كۆیكردوینەتەوە، یەكەمیان حسی عەدالەت ودووهەمیان خۆشەویستی نیشتیمان. خەڵكێكی ئازادیخواز ڕژانە سەر شەقامەكان بۆ بەرزكردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی دژ بە ئەو تاوان و بێڕێزیەی بەرامبەر بە هاونیشتمانیانی كوردستان كرا لە كوشتن و برینداركردنی خەڵكی مەدەنی لە لایەن چەكدارەكانی دەستەڵاتی كوردیەوە لە هەڤدەی شوباتدا. شەهیدانی ئەو ڕۆژەو ڕۆژانی دوایی بونە سومبولی ئەم شۆڕشە نێرگزیەی خەڵكی كوردستان كە بە هۆیانەوە هەوڵدراوە سەرجەم سومبولە نەتەوەییەكانمان بهێنین و لە مەیدانی ئازادیدا لە دەوریان كۆببینەوە.

ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا چاكه‌ی‌ گشتی‌ كۆی‌ جڤاتی‌ كوردی‌ له‌ سه‌نته‌ری‌ چالاكی‌ و بڕیاره‌كانیدا داناوه‌ و سه‌رباری‌ هه‌بونی‌ خه‌ڵكانی‌ سه‌ر به‌ ئایدیۆلۆژیای‌ جیاواز، هه‌رگیز رێگای‌ نه‌داوه‌ هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌ك خۆی‌ بسه‌پێنێت. گه‌وره‌یی‌ مه‌سه‌له‌كه‌ و پرنسیپی‌ خۆشه‌ویستی‌ نیشتیمان وای‌ له‌ ئێمه‌ كرد له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌دا هه‌ڵبكه‌ین كه‌ زۆر باش ده‌مانزانی‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نێردراون و مه‌رامی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌. هه‌ستمان ده‌كرد له‌م ساته‌ وه‌خته‌ ناسكه‌دا مه‌ودایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بۆ خیانه‌ت، به‌ڵام ئه‌زمونی‌ ئێمه‌ له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا نیشانیداین ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و تاوانه‌ گه‌ورانه‌ی‌ ئه‌نجامیشیدا به‌ به‌رده‌وامی‌ كاریكردوه‌ بۆ ناردنی‌ خه‌ڵكانێكی‌ ویژدان بیمار بۆ نێو ئه‌نجومه‌ن تا ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌، هه‌وڵی‌ دابه‌شكردنی‌ شه‌قام بده‌ن و گه‌نجه‌كان بۆ توندو تیژی‌ هانبده‌ن. ئێمه‌ مه‌به‌ستمانه‌ له‌ رێگای‌ ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌وه‌ رایبگه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ حیزب و گروپ نین تا ئینشیقاق بكه‌ین و په‌یامی‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ رۆشنه‌ كه‌ بریتیه‌ داكۆكیكردن له‌و داخوازیانه‌ی‌ خراونه‌ته‌ڕو. وه‌ك چه‌نده‌ها جار دوباره‌مان كردۆته‌وه‌ شه‌قام ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌ ده‌بات نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. خودی‌ شه‌قام ئه‌و كه‌سانه‌ رسوا ده‌كات كه‌ هه‌وڵی‌ به‌ لاڕێدابردنی‌ ئامانجه‌كانیان ده‌دات و هیچ هێزێك نیه‌ بتوانێت وا له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بكات سازش له‌ سه‌ر داواكاریه‌ ره‌واكانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر بكات و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ سوره‌ له‌ سه‌ر مه‌ده‌نی‌ بون و به‌كارهێنانی‌ ئامرازی‌ ناتوندوتیژ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ ڕه‌واكانی‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی‌

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

عەلی باپیر:قەناعەتم بەپێشنیارەكەی بارزانی نەبوو هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌ کۆبیری ڕۆشنبیرانی ناسیاسی

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,783 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: