عەلی باپیر:قەناعەتم بەپێشنیارەكەی بارزانی نەبوو

2011/03/19 at 6:38 AIM: لێدوانێک بنووسە

باپیر:حیزب لەكوردستان حكومەتی ئیفلیج‌و پەكخستووە‌و حكومەت دەسەڵاتی نییە

عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند شەرعیەتی پارتی‌و یەكێتی پرسیاری زۆری لەسەرە‌و قەناعەتیشی بەو پێشنیارە نەبوو كە بارزانی بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەی چاكسازی و بنەبڕكردنی گەندەڵی خستیەر بەردەم حیزبەكان.

عەلی باپیر لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی پەیامی حیزبەكەی وتی خەڵكی مافی خۆیانە خۆپیشاندان بكەن‌و داوای مافەكانی خۆیان دەكەن، دوپاتیشیكردەوە كە ئەوان دژی ئەوەن بەفیشەك وەڵامی بەرد بدرێتەوە.

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكرد لەكۆبونەوە پێنج قۆڵییەكەدا بەرپرسانی پارتی‌و یەكێتی باسیان لەوەكردووە كە ئەوان بەپێی هەڵبژاردن شەرعیەتیان هەیە “نابێت بەهۆی شەرعیەتەوە پشتی لێ بكەینەوە، لەكاتێكدا شەرعیەتەكەی ئەوان پرسیاری  زۆری لەسەرە”.

عەلی باپیر رەخنەشی ئاراستەی بارزانی‌و تاڵەبانی بەرهەم ساڵح كرد‌و وتی ئەوان دەڵێن دەبێت وابكرێت، لەكاتێكدا ئەوان بڕیار بەدەستی یەكەمن لەكوردستان‌و دەبێت بەكردەیی كارەكان بكەن نەك داوای كردنی كارەكان بكەن.

ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی راشیگەیاند قەناعەتی بەو پێشنیارە نەبووە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەچەند مانگی رابردودا خستیە بەردەم حیزبەكان بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەی چاكسازی‌و بنەبڕكردنی گەندەڵی “چونكە ئەگەر مەسعود بارزانی‌و جەلال تاڵەبانی بەچاوێكی وردبینانەوە سەیری دەوروپشتی خۆیان بكەن دەزانن گەندەڵی لەكوێدایە”.

هەروەها وتی حیزب لەكوردستان حكومەتی ئیفلیج‌و پەكخستووە‌و حكومەت دەسەڵاتی نییە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختیش وتی “با هیچ كەسێك موزایەدەمان بەسەردا نەكات بڵێت با هەڵبژاردن بكەینەوە، چونكە هەڵبژاردن بەشێوەی رابردوو بكرێتەوە ئێمە لەگەڵیدا نین لەكاتێكدا دام‌و دەزگا حكومییەكان‌و پۆلیس‌و پێشمەرگە لەدەست حیزبدایە”.

سه ر چاوه هاولاتی

Entry filed under: بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه کان.

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نوسنگه‌ی‌ پارله‌مانتار له‌تیف شێخ مسته‌فاوه‌ بۆ رای‌ گشتی‌ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌یدانی‌ ئازادییه‌وه‌ بۆ رای‌ گشتی‌

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,476 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: