سلێمانی‌؛ 9 حیزب و بزوتنه‌وه‌ی‌ سیاسی ئیمزایان له‌سه‌ر 7 خاڵ كرد بۆ پاراستنی ئاشتی‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئارامی هه‌رێمی كوردستان

2011/03/20 at 6:56 AM Leave a comment

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) رێكخرا، 11 رێكخراوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یماننامه‌یان ئاشكراكرد كه‌ به‌ناوی‌ (كه‌مپینی‌ ئاشتی‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئارامی)، له‌ دوای‌ 17ی‌ شوباته‌وه‌ دروستیانكردوه‌.ناوه‌ڕۆكی په‌یماننامه‌كه‌ له‌ 7 خاڵ پێكهاتوه‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ باڵای‌ 9 حیزب و بزوتنه‌وه‌ی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ئیمزای‌ له‌سه‌ر كراوه‌.
له‌ بڕگه‌كانی‌ په‌یماننامه‌كه‌ هاتوه‌: پێویسته‌ هیچ حیزب و لایه‌نێكی سیاسی په‌نا نه‌باته‌ به‌ر توندوتیژی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و هیچ حیزبێكيش هێزی چه‌كداری له‌ ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌رامبه‌ر هێز و لایه‌نه‌كانی تر به‌كارنه‌هێنێت.
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌: پێویسته‌ هیچ هێزێك هه‌وڵنه‌دات شه‌قام له‌ دژی لایه‌نێكی تر بوروژێنێت كه‌ ببێته‌ هۆی سوتاندنی باره‌گاكانی ئه‌و لایه‌نه‌، یان كوشتنی ئه‌ندامانی، یان جۆره‌كانی توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه‌و پێویستیشه‌ لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو لایه‌ك دژی فره‌ ئیداره‌یی بن.
هه‌وڵ نه‌دان بۆ هێنانی هێزی بیانی و ده‌ست تێكه‌ڵ نه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و خاڵانه‌ی‌ له‌ په‌یماننامه‌كه‌دا هاتوه‌.
هاوكات له‌ دو خاڵدا ته‌ئكید له‌ به‌رپرسیاری‌ لایه‌نه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی‌ له‌ په‌یماننامه‌كه‌دا هاتوه‌ له‌گه‌ڵ پرۆتستۆكردنی تیرۆر و توندوتیژی و كوشتن و كاولكاری.
میران محه‌مه‌د، نوێنه‌ری‌ رێكخراوی‌ په‌ره‌پێدانی‌ دیموكراسی له‌ كه‌مپه‌ینی‌ ئاشتی له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئارامی له‌ لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی‌)، ده‌رباره‌ی‌ كه‌مپه‌ینه‌كه‌ رایگه‌یاند: 11 رێكخراو له‌ كه‌مپه‌ینه‌كه‌دا به‌شدارن و له‌ 20ی‌ شوباته‌وه‌ كارمانكردوه‌ بۆ رێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ توندوتیژی‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان كردوه‌ به‌ سه‌رجه‌م حیزبه‌كان و خۆپیشانده‌رانه‌وه‌.
وتیشی: له‌مه‌ودوا ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی‌ له‌ په‌یماننامه‌كه‌دا هاتوه‌، له‌ ئه‌ستۆی‌ ئێمه‌ ده‌بێت وه‌ك رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی و داواكاریشین له‌سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ په‌یماننامه‌كه‌یان ئیمزاكردوه‌، پابه‌ندبن به‌ ناوه‌رۆكی په‌یمانناكه‌وه‌.
له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ كه‌مپه‌ینی‌ ئاشتی له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئارامی باسی له‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی‌ له‌ په‌یماننامه‌كه‌دا هاتوه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێن، یاخود له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه‌ پێشێلبكرێت، ئێمه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و دیموكراسیش پشتگیری‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ چاودێری‌ جێبه‌جێكردن و پشتگیری‌ خاڵه‌كانی‌ ناو په‌یماننامه‌كه‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌.
جێی‌ ئاماژه‌ی په‌یماننامه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ كه‌: عومه‌ر سه‌ید عه‌لی (گۆڕان)، مه‌لا به‌ختیار (یه‌كێتی)، فه‌ره‌یدون جوانڕۆی (پارتی‌)، موسه‌ننا ئه‌مین (یه‌كگرتو)، ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی‌ (كۆمه‌ڵ)، عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود (حسدك)، قادر عه‌زیز (زه‌حمه‌تكێشان)، گۆران حسێن (شیوعی)، به‌كر تاماس (بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی)، ئیمزاكراوه‌.

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

“لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان رۆڵیان هەیە کە شۆرش بەلارێدا بروات و لە سەر حسابی ئامانجەکانی ئەم بزوتنەوەیە بسازێن لە گەڵ دەسەلاتدا” تاڵه‌بانی له گه ڵ چه ندین سه رۆکی ولاتان ده راوسێ یه کشه مه ی داهاتوو نه‌ورۆز له ئێران ده گرێت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: