هـــــه‌ولێَـــــریـــــیه‌كـــــان بـــــۆ بـــــێده‌نـــــگـــــن

2011/03/20 at 10:00 AM 1 comment

عومه‌ری‌ حاجی‌ عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی

به‌گه‌ڕٍانه‌وه‌ بۆ مێژوی‌ جوڵانه‌وه‌ رزگاریخوازه‌كانی‌ جیهان هه‌میشه‌ بیرۆكه‌ی‌ شۆڕٍشه‌ چه‌كدارییه‌كان له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ داڕٍێژراوه‌ و گونده‌كان بوونه‌ته‌ لانكی‌ شۆڕٍش، به‌ڵام پێگه‌ی‌ خۆپیشاندان و ناڕٍه‌زاییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان  شاره‌كان بوون.25 رۆژ زیاتره‌ له‌ شاری‌ هه‌ڵمه‌ت و قوربانی‌ و زۆربه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌نگی‌ ناڕٍه‌زایی و خۆپیشادانی‌ هاوڵاتیان دژی‌ ناعه‌داله‌تی‌ و گه‌نده‌ڵی‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و داوای‌ چاكسازی‌ و گۆڕٍانی‌ ریشه‌یی له‌ سیسته‌می‌ حوكم ده‌كه‌ن و داوای‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ د. به‌رهه‌رم و پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ ته‌كنۆكراتی‌ بێلایه‌ن ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌سازی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پێشوه‌خت،  هه‌ولێر پایته‌خته‌ و گه‌وره‌ترین شاری‌ كوردستانه‌ زۆر كه‌س وا چاوه‌رێبوون كه‌ هه‌ولێرییه‌كان پێش هه‌ر شوێنێكی‌ ئه‌م كوردستانه‌ ده‌نگی‌ ناڕٍه‌زاییان لێبه‌رزبوایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام  تا ئێستا جگه‌ له‌و جموجوڵه‌ شه‌رمنانه‌ی‌ كه‌ رۆژی‌ 25 شوبات له‌لایه‌ن لاوێكی‌ هه‌ولێری‌ بوێر (دكتۆر پشتیوان) به‌ڕٍێوه‌چوو (ئه‌ویش زۆر به‌ زوویی به‌هۆی‌ به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی‌ كپكرایه‌وه‌ و لاوه‌كه‌ش پاش ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی‌ زۆر ئازادكرا) دوای‌ ئه‌وه‌ هه‌ست به‌ هیچ چالاكییه‌كی‌ ناڕٍه‌زایی و خۆپیشاندان نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی‌ ناسازگاری‌ وا به‌سه‌ر هه‌ولێرییه‌كاندا بسه‌پێنن كه‌ نه‌توانن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌ی‌ له‌م وڵاته‌دا هه‌ستی‌  پێده‌ده‌كرێت هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، به‌هاری‌ ساڵی‌ 1982 سه‌دان خوێنكاری‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین له‌ به‌رده‌م كۆلێژی‌ ئه‌ندازیاری‌ و به‌رده‌م چایخانه‌ی‌ (مه‌چكۆ) خۆپیشاندان دژی‌ رژێمی‌ به‌عس ساز ده‌كه‌ن و (شوانه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یی) و (سه‌ردار ماوه‌تی‌) و (موزه‌فه‌ر كه‌ركوكی‌) و (شێركۆی‌ چه‌مچه‌ماڵ) ده‌گیرێن و دواتر شه‌هید ده‌كرێن سه‌دان خوێندكاری‌ دی‌ زیندانی‌ و پاش لێبوردن د‌وور ده‌خرێنه‌وه‌ بۆ زانكۆكانی‌ ناوه‌ڕٍاست و خواروی‌ عێراق كه‌چی‌ خوێندكارانی‌ خودی‌ شار یان به‌شدار نابن یان به‌شداری‌ شه‌رمنانه‌ ده‌كه‌ن، له‌ راپه‌ڕٍینی‌ ساڵی‌ 1991 دانیشتوانی‌ پایته‌خت كه‌ ده‌بوایه‌ پێشه‌نگبوونایه‌ پاش شه‌ش رۆژ له‌ ده‌ستپێكردنی‌  له‌وێ راپه‌ڕٍین كرا، له‌م سه‌رو به‌نده‌دا له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر جگه‌ له‌ شاری‌ (كۆیه‌) و شارۆچكه‌ی‌ (ته‌قته‌ق) ده‌نگی‌ ناڕٍه‌زاییه‌كی‌ ئه‌وتۆ نه‌بیسراوه‌. ده‌بێت هۆكار چی‌ بێ هه‌ولێرییه‌كان بێده‌نگن تۆ بڵێی  ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ده‌رئه‌نجامه‌ پۆزه‌تیڤه‌كانی‌ شۆڕٍشه‌كانی‌ كورد بێت له‌ سه‌ر پارێزگای‌ هه‌ولێر:-
1-    پاش رێكه‌وتنی‌ كورد و ده‌رچوونی‌ به‌یانی‌ 11 ئازار(1970-1991) هه‌ولێر كرایه‌ پایته‌ختی‌ ناوچه‌ی‌ ئۆتۆنۆمی‌ هه‌ولێرییه‌كان بوونه‌ سوودمه‌ندی‌ یه‌كه‌م  له‌ به‌رهه‌می‌ شۆڕٍش له‌ڕٍو‌وی‌ ئیداریی‌ و ئابوورییه‌وه‌ .
2-    زانكۆی‌ سلێمانی‌ ساڵی‌ 1968 له‌ شاری‌ سلێمانی‌ دامه‌زرا وه‌ك تاكه‌ زانكۆ له‌ كوردستاندا، له‌ژێر فشار و هێرشی‌ رێكخستنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ و رێكخستنه‌كانی‌ به‌عس و دروست پاش كوژرانی‌ (صالح العانی‌) راگری‌ كاروباری‌ قوتابیان له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ له‌ ساڵی‌ 1977رژێمی‌ به‌عس  بڕٍیاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ زانكۆی‌ سلێمانیدا بۆ هه‌ولێر و ناوه‌كه‌شی‌ گۆڕٍی‌ بۆ زانكۆی‌ (صلاح الدین). به‌م شێوه‌یه‌ گه‌وره‌ترین زیان له‌ سلێمانی‌ كه‌وت و گه‌وره‌ترین سوود به‌ر هه‌ولێر كه‌وت.
3-    پاش راپه‌ڕٍینی‌ 1991 و هه‌ڵبژاردنی‌ 19/5/1992و دیسان هه‌ولێر بووه‌وه‌ به‌ پایته‌ختی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوو به‌و قوتبه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كوردستانیان كار و فه‌رمانیان له‌وێوه‌ بڕٍیاری‌ له‌سه‌ر بدرێت هه‌ولێر بوو به‌ ناوه‌ندێكی‌ ئیداری‌، سیاسی، رۆشنبیری‌، بازرگانی‌ دیپلۆماسی‌ و زیاتر له‌ 20 كۆنسوڵگه‌ری‌ و نوێنه‌رایه‌تی‌ وڵاتانی‌ دونیای تێدایه‌.
4-     پاش 31 ئاب، سلێمانی‌ ئامێز ده‌كاته‌وه‌ بۆ یه‌كێتییه‌كی‌ ده‌ركراو له‌ هه‌ولێر و ده‌بێته‌ پایته‌ختی‌ ئیداره‌ی‌ سه‌وز(1996-2006)، پاش رێككه‌وتنه‌وه‌یان بێگوێدانه‌ ئه‌و راستیه‌ی‌ كه‌ سلێمانی‌ له‌ ته‌نگانه‌دا باوه‌شی‌ بۆ یه‌كێتی‌ كرده‌وه‌ و له‌ ئامێزی‌ گرت و بێهیچ مه‌رجێك دووباره‌ یه‌كێتی‌ رازی‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ولێر ببێته‌وه‌ به‌ پایته‌ختی‌ حكومه‌تی‌ به‌ناو یه‌كگرتوو هه‌موو چالاكییه‌كان دێنه‌وه‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ كه‌ 10ساڵ پایته‌خت بوو ده‌بێته‌وه‌ به‌ قه‌زا له‌ كاتێكدا یه‌كێتی‌ ده‌یتوانی‌ وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سلێمانی‌ پێداگرێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ باره‌گای‌ 10 وه‌زاره‌ت له‌ سلێمانی!
رژێمی‌ به‌عس  چۆن و بۆچی‌ هه‌ولێری كرده‌ خاڵی‌ سه‌ره‌تا بۆ لاوازكردنی‌  گیانی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و كوردایه‌تی‌ له‌ ناخی‌ تاكی‌ كوردیدا:-
ا-پێكهاته‌ی‌ جوگرافی‌ هه‌ولێر ده‌شتاییه‌ و له‌ ر‌ووی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ كۆنتڕٍۆَڵكردنی ئاسانه‌ و به‌ درێژایی مێژو‌وی‌ دروستبوونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق  تا راپه‌ڕٍینی‌ 1991 هه‌میشه‌ له‌ ژێر چه‌پۆكی‌ داگیركه‌رانی‌ كوردستاندا بووه‌.
ب-  هه‌ولێر دراوسێی  (موسڵ، تكریت، كه‌ركوك)ه‌ كه‌ سێ پێگه‌ی‌ گرنگی‌ سیاسی و سه‌ربازی‌ رژێمی‌ به‌عس بوون، فاكته‌رێكی‌ گرنگ بوو بۆ به‌عسییه‌كان بۆ ده‌سته‌مۆ كردن و كۆنتڕٍۆڵكردنی‌ هه‌ولێر.
ج- پێكهاته‌ی‌  دانیشتوانی‌ هه‌ولێر تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ (كورد، توركمان، كلد‌وئاشوری‌، عه‌ره‌ب) واته‌100% كورد نییه‌ مێژو‌وی‌ كاریگه‌ری‌ زمانی‌ توركمانی‌ له‌سه‌ر دانیشتوانی‌ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕٍێته‌وه‌  بۆ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ عوسمانی‌  كه‌ زمانی‌ توركمانی‌ بووبو‌وه‌ زمانی‌ بازاڕٍو تا ئه‌و ئاسته‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ بازاڕٍ و فه‌رمانگه‌كاندا به‌ كوردی‌ ده‌دوان پێیان ده‌وتن (كرمانج) واته‌ گوندی‌ و ئاخاوتن به‌ زمانی‌ توركمانی‌ لای‌ ئه‌هلی‌ بازاڕٍ و فه‌رمانگه‌كان ئاماژه‌ بووه‌ بۆ رۆشنبیری‌ و شاری‌ بوون.
د- زۆربه‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌ولێر به‌ كورد و توركمان و عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ ئیسلامی‌ سونین و بیروباوه‌ڕٍی‌ ئاینی‌ زاڵتره‌ به‌سه‌ر بیروباوه‌ڕٍی‌ نه‌ته‌وه‌یدا به‌تایبه‌ت لای‌ كورده‌كان.
له‌به‌رئه‌و هۆیانه‌ رژێمی‌ به‌عس گه‌وره‌ترین شاری‌ كوردانی‌ هه‌ڵبژارد بۆ كۆنتڕٍۆڵكردن و  زۆربه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ ئیداریی‌ و سه‌ربازیی‌ و حیزبی‌ و جاسوسی و رۆشنبیرییه‌كانی‌ گواسته‌وه‌ ئه‌وێ‌ وه‌ك:
1-    باره‌گای‌ ئاسایشی‌ سه‌رو(امن الشمال).
2-    ده‌زگای‌ هه‌واڵگیری‌ رۆژهه‌ڵات(منڤومه‌ استخبارات شرق القگر)
3-    به‌شێكی‌ گرنگی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ نو‌وسینگه‌ی‌ رێكخستنی‌ سه‌روی‌ عێراقی حیزبی‌ به‌عس(قیاده‌ مكتب تنڤیم الشمال لحزب البعپ).
4-    باره‌گای‌ فه‌یله‌قی‌ پێنج و فه‌یله‌قی‌ شه‌ش.  
پاش دروستبوونی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ساڵی‌ 1992 بوونی‌  لوتكه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌ له‌ هه‌ولێر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كاریگه‌ری‌ دیاری‌ هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ كوردایه‌تی‌ له‌ ناخی‌ تاكی‌ كوردیدا و سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ش زمانی‌ كوردی‌ گه‌شه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ و ئه‌و دیارده‌یه‌ی‌ كه‌ كوردی‌ هه‌ولێر به‌ توركمانی‌ بێنه‌ ئاخاوتن هاته‌ لاوازبوون، به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه‌ له‌بار برا كاتێك شه‌ڕٍی‌ ناوخۆ ده‌ستیپێكرد به‌ تایبه‌ت پاش 31 ئاب و دواتر هاتنی‌ هێزی‌ ناوبژیوانی‌ توركیا به‌ناوی‌ PMFو دوای‌ ئه‌وه‌ش كردنه‌وه‌ی‌ چه‌ندین ناوه‌ندی‌ خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌ و ئاماده‌یی و زانكۆیی وه‌ك زانكۆی‌ عیشق، كۆلێژی‌ عیشق، كۆلێژی‌ نیلوفه‌ر له‌ژێر سایه‌ی‌ ده‌زگای‌ (ئه‌رگه‌نه‌كۆنی‌) سه‌ر به‌ (فه‌تحوڵا گوڵه‌ن) و میتی‌ توركی به‌م پێیه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر قوتابی‌ و خوێندكاری‌ كورد له‌ ژێر سایه‌ی‌ حكومه‌تی‌ كوردیدا به‌ زمان و رۆشنبیری‌ توركی‌ گۆشكران سه‌رباری‌ پڕٍبوونی‌ بازاڕٍ له‌ ده‌یان كۆمپانیاو دامه‌زراوه‌ی‌ توركی‌ به‌م شێوه‌یه‌ زمانی‌ توركی‌ له‌ نێوه‌نده‌ رۆشنبیری و بازرگانییه‌كادا به‌ تایبه‌ت له‌ بازاڕٍ و فه‌رمانگه‌كاندا په‌ره‌ی‌ سه‌نده‌وه‌ و ته‌نانه‌ت چووه‌ ناو ماڵه‌ كورده‌كانی‌ هه‌ولێر، زمان و كه‌لتووری‌ كوردیش  پاشه‌كشه‌یكرد به‌ ئێستاشه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ گیانی‌ كوردایه‌تیان به‌رز و زیند‌ووه‌ دانیشتوانی‌ گه‌ڕٍه‌كه‌ هه‌ژاره‌كانی‌ چوارده‌وری‌ هه‌ولێر و گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌رن، ئه‌وانیش به‌هۆی‌ په‌یوه‌ستبوونیان به‌ هه‌ردوو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ به‌هۆی‌ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌ی‌ حیزبی‌ هه‌ست به‌و هه‌موو نایه‌كسانی‌ و گه‌نده‌ڵییه‌ ناكه‌ن كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ بێ سیسته‌مه‌ی‌ پێبه‌ڕٍێوه‌ ده‌چێت و گه‌ر هه‌ستیشی‌ پێبكه‌ن و ویستی‌ ناڕٍه‌زایی له‌ گیانیاندا چه‌كه‌ره‌ بكات بێگومان ئه‌و باره‌ سه‌ركوتگه‌راییه‌ی‌ كه‌ پارتی‌ له‌ هه‌ولێر پیاده‌ی‌ كرد‌ووه‌ نه‌فه‌سی‌ خنكاندون. من له‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ پیشو‌وتردا باسمكرد‌ووه‌ كه‌ كه‌ش‌وهه‌وای‌ ئازادی‌ راده‌ربڕٍین له‌و ناوچانه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ باڵاده‌سته‌ تێیدا زۆر كراوه‌تره‌ له‌و ناوچانه‌ كه‌ پارتی‌ باڵاده‌سته‌ به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و كادیره‌كانی‌ ریزه‌كانی‌ یه‌كێتیان جێهێشت و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی‌ دی‌ له‌ رۆشنبیران (بز‌ووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕٍان)یان راگه‌یاند، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا دیسان هه‌ولێر كورتی‌ هێنا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كادیره‌ یه‌كێتیانه‌ی‌ له‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ پارتییه‌وه‌ بوونه‌ گۆڕٍان له‌رو‌وی‌ چه‌ندایه‌تییه‌وه‌ كه‌م و له‌ ئاستی‌ سه‌ربازی‌ و سیاسییه‌وه‌ لاواز بوون، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ لاوازی‌ یه‌كێتی‌ بۆخۆی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ ئیداره‌ی‌ پارتی‌  ره‌نگ دانه‌وه‌ی‌ له‌ ریزه‌كانی‌ (گۆڕٍان)یشدا هه‌بوو لاوازی‌ گۆڕٍانیش واته‌ لاوازی‌ چه‌مكی‌ ئۆپۆزسیۆن بوون و گیانی‌ ناڕٍه‌زایی، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌ زیاتر ده‌سه‌لمێنێت كه‌ چه‌قی‌ ئۆپۆزسیۆن بوون له‌ بزو‌وتنه‌وه‌ی‌ گۆڕٍاندا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ و له‌ هه‌ر گۆشه‌یه‌كی‌ ئه‌م كوردستانه‌دا گۆڕٍان سه‌نگی‌ هه‌بێت ئۆپۆزسیۆن و جه‌ماوه‌ری‌ ناڕٍازیش سه‌نگ و ده‌نگیان هه‌یه‌ و پێچه‌وانه‌كه‌شی‌ راسته‌ و وه‌ك نمو‌ونه‌ی‌ زیندو‌وش یه‌كگرتو‌وی‌ ئیسلامی‌ كه‌ ئێستا له‌ ریزی‌ ئۆپۆزسیۆندان له‌ دهۆك خاوه‌نی‌ یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی‌ عێراقن و گۆڕٍان هیچ كورسییه‌كی‌ به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ له‌ دهۆك ده‌نگی‌ ناڕٍه‌زایی  چه‌قی‌ به‌ستووه‌.
لاوازی‌ ده‌نگی‌ ناڕٍه‌زایی له‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر قه‌ڵه‌مڕٍه‌وی‌ پارتی‌ به‌تایبه‌ت هه‌ولێر نابێت چۆك به‌ كه‌سانی‌ ناڕٍازی‌ وه‌ك (دكتۆر كامه‌ران مه‌نتك و د. پشتیوان و مه‌سعود عه‌بدولخالق) و هه‌زاران لاو و پیری‌ بوێری‌ ئه‌م شاره‌ دێرینه‌ی‌  دابدات و پێویسته‌ زۆر بوێرانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نیانه‌ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌  كپكراوی‌ سه‌دان هه‌زار ناڕٍازی‌ ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پارتی‌ له‌ قه‌فه‌زی سنگیان ئازاد بكرێن و داوای‌ مافی‌ خوراویان بكه‌ن بێگومان ئه‌ركی‌ ئه‌م به‌ڕٍێزانه‌ زۆر دژوارتره‌ له‌ ئه‌ركی‌ ناڕٍازییه‌كانی‌ سلێمانی‌ گه‌ر بارودۆخی‌ هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت رۆڵی‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ سنوری‌ قه‌ڵه‌مڕٍه‌وی‌ پارتی‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر پرسیاری‌ جیدی‌ و پارتی‌ یش له‌ هه‌موو لایه‌ك زیاتر ئه‌م لێپرسراوێتییه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئه‌و مافه‌ له‌ده‌ستده‌دا كه‌ ئیدیعای‌ دیموكراتیه‌ت و پێكه‌وه‌ ژیان و نوێبوونه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ بكات.

Entry filed under: عومه‌ری‌ حاجی‌ عنایت هه‌ڵه‌بجه‌یی. Tags: .

زیاتر له‌ 50 هه‌زار ئیمزا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كۆكرایه‌وه‌ نـــــه‌ورۆز نـــــامه‌یه‌ك بـــــۆ گـــــه‌نـــــجانی كـــــوردســـــتان

1 Comment Add your own

  • 1. nizam  |  2011/03/20 at 5:24 PM

    ئه‌زانن بۆ بی ده‌نگن له‌به‌ر ئه‌وه‌ گۆی له‌ وڵاغی وه‌ک ئیوه‌ ناگرن

    ویراش هی چ بی نرخیکه‌

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: