مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز له‌ سه‌رای ئازادی له‌لایه‌ن برینداران و كه‌سوكاری شه‌هیدانی‌ خۆپشاندانه‌كانه‌وه‌ داده‌گیرسێنرێت

2011/03/20 at 11:15 AIM: لێدوانێک بنووسە

وته‌بێژی‌ سه‌رای‌ ئازادی‌:بڕیاره‌ ئێواره‌ی‌ سبه‌ینێ‌(یه‌كشه‌ممه‌) یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز، له‌ سه‌رای ئازادی جیاواز له‌ یادكردنه‌وه‌كانی رابوردوی‌ جه‌ژنه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكرێته‌وه‌، وته‌بێژی‌ ئه‌نجومه‌نی كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادیش ئاشكرایكرد له‌لایه‌ن برینداران و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ پاش روداوه‌كانی 17ی‌ شوباته‌وه‌، مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز داده‌گیرسێنرێت.ناسك قادر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌رای ئازادی كۆبوینه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك داواكاریمان هه‌یه‌، له‌ ئاست هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی‌ بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بێ باك ناوه‌ستین، به‌ تایبه‌ت جه‌ژنێكی وه‌ك نه‌ورۆز، كه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ هێمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ینێ و یادی بكه‌ینه‌وه‌.
وتیشی: سبه‌ینێ مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز له‌ سه‌رای ئازادی له‌لایه‌ن برینداران و كه‌سوكاری شه‌هیدانی‌ خۆپشاندانه‌كانه‌وه‌ داده‌گیرسێنرێت.
وته‌بێژی‌ ئه‌نجومه‌نی كاتی‌ سه‌را ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌: ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی دابه‌شكردنی شه‌قامی كوردی ده‌دات به‌ یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌رۆز له‌ شه‌قامی سالم.
له‌ باره‌ی مه‌ترسی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ سبه‌ینێدا به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ باس له‌وه‌ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ نزیكببێته‌وه‌، ناسك قادر ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕو كه‌: ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی دروست بكات، به‌ڵام ئێمه‌ رێگه‌مان لێگرتون و ئه‌و هه‌وڵانه‌مان پوچكردوه‌ته‌وه‌، سبه‌ینێش هه‌ر توندوتیژیه‌ك روبدات، ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه‌، چونكه‌ ئه‌وان حكومه‌تن و ئێمه‌ش كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكین له‌ سه‌رای ئازادی، كه‌ ته‌نها داواكاریمان هه‌یه‌، له‌ 30 رۆژی رابردوشدا سه‌لماندومانه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیاته‌ داكۆكی له‌ مافی ره‌وای‌ جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان ده‌كه‌ین.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابوردو، ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیدا یادی راپه‌ڕینی‌ به‌هاری‌ 91 بۆ بۆنه‌ی‌ حیزبی بقۆزنه‌وه‌و به‌ زۆره‌ملێ فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ جلو به‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه‌ راپێچی‌ كۆبونه‌وه‌ حیزبیه‌كانیان بكه‌ن.

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

نـــــه‌ورۆز نـــــامه‌یه‌ك بـــــۆ گـــــه‌نـــــجانی كـــــوردســـــتان چه ن چڕکه پێشوو ‫نه و روزی ئه مسال له سه رای ئازادی ده ستی پێ کرد

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,367 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: