دوو بابه تی ئەحمەد ڕوستەمی

2011/03/21 at 4:46 PM لێدوانێک بنووسە

ماڵپەڕی سقز و خزمەتی ئاشکرای بە دۆژمنانی کورد!

بە داخێکی زوور گرانەوە نوکەرایەتی و خۆ فروشتن لە ناو گەڵی کوردا لە میژە پیدا بوە و تا ئیستاش هەر بەردەوامە و کەسیش نازانیت ئەم دیاردە قیزەون و شەرماوەرە تاکەی دریژەی دەبیت. ماوەیک لەمەو پیش ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی قامیشڵو لە ڕوژئاوای کوردستان کرایەوە لە شاری ستوکهولمی سوید و بۆ ئەو یادەوەریە هاوڕی ئامینی کاکەباوە ژنە شوڕشگیڕی کورد و پەرلمانتاری سویدی بو پیشکەش کردنی وتار بانگیشتەی یادەکە کرا بۆ. کاتیک هاوڕی ئامین دەست دەکات بە ئاخافتن و هەوڵ دەدات ڕاستیەکانی کۆمەڵگای مروفایەتی بخاتە پیش چاو ئامادە بوان و پێیان بڵیت کاتی دەسەڵاتی دیکتاتوریت و بنەماڵە و بیروکەی کونەپەرستانەی ئاینی بەرەو کوتای دەڕوا و دەبیت دەسەڵاتی خەڵک و سیکولاریزم و دونیایەکی باشتر جیگای بگریتەوە و چیدی ناتوانن لەوە زیاتر چەوسانەوە دریژە پیبدەن ، و هاوڕی ئامین هەوڵ دەدات بە گشتی قسە بکات و لە پاڵ ئەوشدا تیشک بخاتە سەر ئەو بارودوخە کە لە کوردستانی باشور هەیە و نابیت خومانی لی گیڵ بکەین. بەڵام لە کاتی بیشکەش کردنی وتارەکەی هاوڕی ئامین چەند کەسیک کە خویان بە لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان دەناسینن چی دی تەحەموڵی قسەکانی هاوڕی ئامینیان نامینی و دەنگ هەڵدەبڕن و هەوڵ دەدەن هیرش بکەنە سەر هاوڕی ئامین. ئەمە تەنها شیوازی کەسانیکە کە حەزیان لە ڕاستی نیەو هەوڵ دەدەن بەو شیوە دەسەڵاتی کونەپەرستان و بنەماڵ و دیکتاتوریت بپاریزن، ( بەوانە دەڵین ئەڵقە لە گوی ). هاوڕی ئامینیش لەبەر ئەوەی یادەکە ئاڵوز نەبیت و بارودوخەکە لە میوانەکان نەشیویت وتارەکەی تەواو ناکات و کوبۆنەوەکە بەجی دیڵیت. بەڵام لیرەدا مالپەڕی بە ناو سقز دەڵیت ئامینی کاکەباوە دەمکوت کرا. هەمو خەڵکی کوردستان دەزانن ماڵپەڕی سقز دژی خەڵکی کورد و بەرژەوندیەکانی کوردە و بە ئاشکرا خزمەتکار و بەکریگیراوی کوماری سیدارەی ئیسلامی ئیرانە و بو چەواشە کردنی خەڵکی کورد و بۆ بە جیهینانی دڵی دەسەڵاتدارانی جینایەتکاری کوماری سیدارەی ئیسلامی هەمو هەوڵیک دەدات بۆ ئەوەی بتوانیت پارە و زیڕیکی زوورتر ورگریت لە دوژمنانی گەڵی کورد، واتە بە ئاشکرا جاشایەتی. خوینەری بەریز لیرەدا پیم خوشە بیوگرافیەکی کورت لەسەر هاوڕی ئامینی کاکەباوە باس بکەم با هەموان بزانن هاوڕی ئامین کێیە و بە پروپاگەندەکانی ماڵپەڕی بە ناو سقز بەد ناو نابیت. ئامین کاکەباوە خەڵکی ڕوژهەلاتی کوردستانە و لە جومڵەی ئەو مروفە چەوساوانەی کوردە کە بە دریژای تەمەنی کورد چەوسانەوی بە خویەوە دیوە. ئامین هەر لە تەمنی منداڵیەوە هەستی بەو ئازار و نائەداڵەتیانی کە لە کۆمەڵگای مروفایەتیدا هەیە و بە تایبەت لە کوردستان کردە و بە پی توانای خوی هەوڵی بنبر کردنیانی داوە. ئامین لە تەمەنیکی زور کەمدا بڕیاری دا بو خەبات لە دژی چەوسانەوە و بیمافی مروڤ چیدی بیدەنگ نەبیت و دەست بداتە تیکوشان. لە ساڵی 1366ی هەتاویدا هاتە ناو ڕیزی پیشمەرگایەتی کۆمەڵە و بە ئاشکرا دەستی دایە خەبات لە دژی کۆماری ئیسلامی و وەک ژنە شوڕشگیریک شانبەشانی ئازادیخوازانی ژن و پیاو لە میدانە جوراو جورەکاندا خەباتی کرد، هاوڕی ئامین زوور چەرمەسەری و سەختی و تاڵی چیشتوە لە پیناو مافە بەرحق و ڕەواکانی خەڵکی هەژار و چەوساوی کوردا. ئیستاش وەک ژنە شوڕشگیریکی کورد بە هەوڵ و تیکوشانی بیوچانی خوی توانی ببیتە پەرلمانتاریکی سوید و لەم ڕیگایەوە دوخی کورد بباتە ناو کۆمەڵگای سویدی و دەنگی کپ کراوی کورد بگەیەنیت بە دونیای دەرەوە. هاوڕی ئامئین لەباری کۆمەڵایتی و سیاسیشەوە زانیاری باشی هەیە و دەتوانیت نوینەریکی باش بیت بۆ داهاتوی کورد و بە تایبەت ژنانی چەوساوەی کورد. 
ئەی ئەوانەی کە ماڵپەڕی سقزتان دروست کردوە و بەڕیوەی دەبن. بە داخەوە ناوی سقزی شوڕشگیر و قارەمانتان خراپ کردوە و لەو ناوە پیروزە کەڵک وردەگرن بۆ پیکاندنی ئامانجە دژی ئینسانی و کوردیەکانتان. بە نیوی سقزی خوڕاگر خاوەن سەدان گینابەختکردویە کە لە ڕیگای مافەکانی کوردا بونە قوربانی و لە دژی دەسەڵاتی کۆماری سیدارەی ئیسلامی خەباتیان کرد خەریکن گیرفانی خوتان پڕدەکەن لە پارە و زکی پی زڵ دەکەن، باشە ئیوە بیر لە دواڕوژ ناکەنەو ؟ پیتان وایە کۆماری سیدارەی ئیسلامی هەتا هەتایە هەر دەمینیت و هیچ ئاسویەکی ڕون بۆ گەڵی کورد بە دی ناکەن ؟ دی با پیتان بڵیم بڕوا بکەن کۆماری سیدارەی ئیسلامی و بەکریگیراوانی ئەو دەسەڵاتە کونەپەرەست و ڕزیوە ناتوانیت هەتا هەتایە بمینیت و لە ماوەیەکی زوور نزیکدا دەڕوخیت و بۆ ئیوەی بەکریگیرا و هەڵخەلەتاویش تەنها پەشیمانی و شەرمەزاری دەمینیتەوە. بویە هەرچی زوترە واز لە کۆماری سیدارەی ئیسلامی بیرن و بگەڕینەوە باوشی خەڵک با چارەنوستات وەک چارەنوسی جاشەکانی سەدام حوسین نەبیت. هەمومان باش دەزانین سەرکەوتن بۆ خەڵکە و سەرکەوتن بۆ ئامین کاکەباوە و ڕیبوارانی ئەو ڕیگاییە. هیوادارم بە خوتاندا بچنەوە و دەست لە چەواشەکاری و دوژمنایەتی لە دژی کورد هەڵگرن و چیدی دڵی دوژمن خوش مەکەن. 
بژی ئازادی و یەکسانی، سەرکەوتوبیت بزوتنەوەی حەقخوازانەی گەڵی کورد.
                

  ئەحمەد ڕوستەمی 2011-03-21

Entry filed under: ئەحمەد ڕوستەمی.

2ڤیدیۆی قه‌سه و باس هاورییان سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د هه‌ڵسوراوی ڕێکخراوی ڕزگاری ژن له‌ عیراق و هاورێ خه‌بات مه‌جید ئه‌ندامی کادری ره‌هبه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق له‌ به‌رده‌م کۆشکی سپی له‌ واشینتۆن ئاگاداری

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 735,189 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: