با نەورۆزى ئەمساڵ بکەینە رۆژى تودنکردنەوەى خەباتى شۆرشگیرانەو هێنانه‌مایدانی ڕیزی سه‌ر‌به‌خۆمان!

2011/03/21 at 5:15 PM لێدوانێک بنووسە

نەورۆز، ڕۆژى ڕاوەستانەوەیە بەڕووى ستەم وبێمافى ونابەرابەرى کومەڵایەتى، ڕۆژى خەباتە بۆ کۆتاییهێنان بەدەسەلاتى سەرکوتگەرى چینە چەوسێنەرەکان وپێکهێنانى ئاڵوگۆڕى قوڵى شۆڕشگێڕانە. ئەمساڵ خەڵکى کوردستان سەریان لەشۆڕش و بزوتنەوەیەکى ناڕەزایەتى دەرهێناوە کەئامانجى خۆى بەکۆتاییهێنان بەدەسەلاتى حزبە میلیشایە بۆرژواکانى کوردستان داناوە وچاوى بڕیوەتە داهاتوویەک کەدروشمى”نان وکار وئازادى ودەسەڵاتدارێتى جەماوەرى” بەکردەوە دەربێنێ و زۆرینەى هاوڵاتیانیش بەرەو ژیانێکى باشتر ببات.

بەڵام چەند هەفتەى ڕابردووى خۆپیشاندانى شارەکانى کوردستان وهاتنەمەیدانى جەماوەرى ناڕازى کوردستان سەنگى مەحەکى هەڵوێست و کارنامەى حزبە دەسەلاتدارو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، لەبەرامبەر خرۆشانى جەماوەرى و خواستەکانى خەڵکى کرێکارو زەحمەتکێش و لاون وژنان وئازادیخوازاندا، لەمەحەک داوە، کەدەبێ خەڵکى کوردستان بەهوشیاریەوە سەرنجى لێبدەن وڕیزى سەربەخۆى خۆیانى لێبەدور ڕابگرن.

لەپێشیانەوە ئەوە حزبە دەسەلاتدارەکانى کوردستان بوو کەبەدواى لەخوێن هەڵکێشانى خۆپیشاندانى خەڵکدا، کەوتە هەڕەشەو تۆمەت لێدان وگرتن وڕاونانى خۆپیشاندەران وبەستنى بازگەکان ومیلیتاریزە کردنى شارەکانى کوردستان. بەڵام دەسەلات هەر بەمەندەوە نەوەستاو کاتێک کەفشارەکانى جەماوەرى بەترس لەهەڵپێچانى دەسەلاتەکەى هەست پێکرد، کەوتە گرتنەبەرى “زمانى هاوپشتیکردن وبەڕەوا ناساندنى خۆاستەکانى خەڵک”، بەبێ ئەوەى بەکردەوە هیچ هەنگاوێک هەڵگرێ. بەم شێوەیە هەموو هەڵسوکەوتەکانى دەسەڵاتداران ومامەڵەیەک کەپەێڕەوى لێکرد، ئەو ڕاستیەى نیشاندایەوە کەئەم دەسەلاتە نەک هەر ئامادە نییە مل بەچوکترین خواستى خەڵکى ڕاپەڕیو بدات، بەڵکو بەردەوام لەسەر هێڵى سەرکوت و پیلانگیڕى لەدژى جەماوەر وخۆپیشاندانەکانیان ڕاوەستاوە.

لەلایەکى تریشەوە خۆپیشاندانەکانى ئەم ماوەیەى خەڵکى کوردستان، بەهەمان شێوە هەڵوێست وکارنامەى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانى لەمەحەکى ڕاستى داوە. ئەمانە بەمانەوەى فراکسیۆنەکانیان لەپەرلمان وبەئیمزاکردنى “پەیماننامەى ئاشت”یان لەگەڵ لایەنەکانى دەسەلاتدا، بەوەرگرتنى موچەى حزبەکانیان وبەداواى حکومەتى تەکنۆکرات وپڕۆژەى چاکسازیان، بەکۆبوونەوە ودانیشتنى ئاشکراو نهێنیان لەگەڵ دەسەلاتدا.. نیشانیانداوە کەهێزو لایەنى کۆتایى هێنان بەدەسەلاتى ئێستا وبەدیهاتنى ئاڵوگۆڕى ڕیشەییەوە نین کەبەقازانجى خەڵکى کرێکارو زەحمەتکیش بێت، بەڵکو ئەوان هێندە لەمەیدانى خۆپیشاندانەکاندان تا خەڵکى ناڕازى وخۆپیشاندانەکانى شەقامیان بکەنە ئامڕازێکى گوشار لەسەر دەسەلات، تا ئیمتیازاتى زیاتر وەربگرن. ئەم هێزانە کەلایەنى پەیگیرى بەسەرکەوتن گەیاندنى بزوتنەوەى شۆڕشگێڕانەى جەماور نین، ناوەڕۆکى کارنامەیان، ڕووى لەمانەوەى سیستەمى دەسەلاتدارێتى ئێستا و ڕاکیشانى جاریکى ترى خەڵکە بۆ بەردەم سندوقەکانى هەڵبژاردن وسەرەنجام ناردنەوەیان بەدەستى بەتاڵەوە بۆماڵەوە.

خەڵکى کوردستان کەئەمرۆ بەڕۆشنى دەزانن چ دەسەلاتێک وەلابنێن، دەبێ لێشیان ڕۆشنبێت کەچ دەسەڵات وسیستەمێک لەجێگەیدا دادەمەزرێنن. چونکە ئەمە تەنها ڕێگاى بەدەست هینانى داخوازیەکانیان وزامنکردنى داهاتویەکە کەئازادى ویەکسانى وباش بژێوى پێ مەیسەر دەبێت. بەتایبەتى بەبێ بەدەستەوە گرتنى دەسەڵات لەلایەن خەڵک خۆیانەوە، هیچ لایەنێکى تر بەرژەوەندیان نەلەسەرکەوتن گەیاندنى خەباتى جەماوەردایەو نەئامادەشن خواستەکانیان بەکردەوە بسەلمێنن. کەوایە با نەورۆزى ئەمساڵ بکەینە جیاکردنەوەى ڕیزى شۆڕشگێڕانەى جەماوەریمان. با ئەم ڕۆژە بکەینە ڕۆژى هوشیاربوونەوە و یەکگرتووبونى ڕیزى کرێکاران و ژنان ولاوان و ئازادیخوازان وخەڵکى زەحمەتکێش وڕیگا نەدەین بەهیچ لایەنێک ئەم خەبات وخرۆشانەمان بەلاڕێدا ببات. باڕۆژى نەورۆز بکەینە سەرەتاى بەرینکردنەوەى خۆپیشاندانەکانمان وگوێزانەوەى بۆ نێو کارگەو زانکۆ و ناوەندەکانى کار وگەرەکەکان وهەڵبژاردنى نوێنەرانى ڕاستەوخۆى خۆمان وبەم هێزەشمانەوە ئەو ڕۆژگارە فەراهەمکەین کەبڕیارى کۆتایى هێنان بەدەسەڵاتى ئێستا مومکین دەکات.

مەرجى سەرکەوتنى خەباتى جەماورى ئێستا، ڕێکخرابوونى کرێکاران وجەماوەرى خەڵکە لەشوراکان و ڕێکخراوەى جەماوەرى جۆراوجۆر وهەڵبژاردنى نوێنەرانى خۆتان وسەرەنجام سەردەرهێنانە لەیەک بزوتنەوەى سیاسى وشۆڕشگێڕانەدا، کەهوشیارە بەسیاسەت ومامەڵەى دەسەلات وکارنامەى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان. حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستان وەک سەنگەرى پەیگیر ولایەنگر بەخواستى خەڵکى کوردستان، بانگەوازتان دەکات کەلەڕیزەکانى ئەم حزبەدا خۆتان ڕێکخراوبکەن و بۆ کۆتاییهێنان بەدەسەلاتدارێتى ئێستا، لەدەورى شیعارى” نان، کار، ئازادى، دەسەلاتدارێتى جەماوەرى” خەباتى خۆتان یەکگرتوانە بەرنە پێشەوە.

پیرۆز بێت نەورۆزى جەماوەرى ناڕازى!

سەرکەوێت بزوتنەوەى شۆڕشگێڕانەى کوردستان، لەدژى سەرکوت وگەندەڵى!

حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریی کوردستان

21/3/2011

www.hkkurdistan.org

.yahoo.com@hkkurdistan

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.

ئاگاداری [ژن لــــە قــــورئــــان و حــــەدیــــس دا]

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,466 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: