تەقینەوە له سکرتاریای حدکا چەندین کوژراو و برینداری لێ که وته وه

2011/03/21 at 6:16 PM لێدوانێک بنووسە

له‌ ئۆردوگاى حدکا یه‌ک که س کوژراو نۆ که‌سی ترێش بریندار بوون

له‌ ئۆردوگاى حیزبى دیموکراتى کوردستان ئێران به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌ى گولله‌ هاوه‌نێک،که‌سێک گیان له‌ ده‌ست ده‌دات و نۆ که‌سى تریش بریندار ده‌بن.به سه ر هاتی روداوه که که له روژ هالات تایمزدا هاتووه به م شێوه باس ده کات.ئێوارەی رۆژی ٢٩ی رەشەممە،لە کاتێکدا ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خۆیان بۆ ئاهەنگی نەورۆز و ساڵی نوێ ئامادە دەکرد،تەقینەوەیەکی بەهێز لە حەوشی سکرتاریای ئەو حیزبە هاتە ئاراوە و لە ئەنجام دا لانیکەم کەسێک گیانی لە دەست دا و چەندین کەسیش لە ئەندامان و ژن و مناڵی پێشمەرگە بریندار بوون.
بە پێی زانیاریەکانی رۆژهەڵات تایمز تەقینەوەکە لە دەرەنجامی تەقینەوەی گوللە تۆپێک لە گۆڕپانی ئاگرکردنەوە لە حەوشی سکرتاریا رووی داوە و لە ئەنجام دا پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبە بە ناوی حەمە عەلیاوەیی ناسراو بە خاڵە حەمە خەڵکی ناوچەی هەورامان گیانی لە دەست دا. هاوکات چەند کەسیش بریندار بوون کە دەگوترێ لە ناویان دا کچی یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیش دەبیندرێ. بریندارەکان لە دۆخێکی نالەبار دان و دەگوترێ دەست یا قاچی چەند کەس پەڕیوە.
روون نییە ئەو تەقینەوەیە لە ئەنجامی هەڵە لە سازکردنی تۆقینەوەی نەورۆزی دا رووی داوە یان دەستی خراپکاری لە پشت بووە.
بە دوای رووداوەکە دا هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەلە خۆیان گەیاندە شوێنی رووداو و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەن
بە پێی دوا زانیاریەکانی رۆژهەڵات تایمز لەو رووداوەدا ٩ کەس بریندار بوون کە بەشێکیان بە هۆی کاری بوونی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون. لەنێو بریندارەکاندا کچێک لاقی پەڕیوە و چه‌ند پێشمەرگە و ٣ ژنیش بەتووندی بریندار بوون.
 


 

Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان.

پێداویستیه‌کانی راپه‌ڕین و‌ شۆڕشێکی سه‌رکه‌وتوانه‌،نابێ به‌ راپه‌ڕین یاری بکرێ! دوو کڵێپ:خۆپێشاندان دژی ناردنه وه ی په نابه ران /یوتوبوری سوئد

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,216 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: