سه‌رۆکی هه‌رێم،ناچێتە ژێرباری دەستگیركردنی بکوژانی هاوڵاتییانه‌وه

2011/03/22 at 9:09 AM Leave a comment

سەرۆكی هەرێم،جارێكی تر وشەی”فیتنەیی”لە دوایین وتاری خۆیدا روبەڕوی خۆپیشاندان كردەوە

بە رای چاودێرانی سیاسیی، دوایین وتاری مەسعود بارزانی، ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی نایەوێت تۆمەتبارانی حیزبەكەی بداتە دادگاو تایبەتكردنی وتارەكەی لەسەر سلێمانی لەبارەی ناڕەزاییەكانەوەو باسنەكردنی لە هەولێر، بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە دەیەوێت بڵێت، ناڕەزاییەكان تەنیا لەسنوری سلێمانیدا هەن.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێم، جارێكی تر وشەی “فیتنەیی” لە دوایین وتاری خۆیدا روبەڕوی خۆپیشاندان كردەوە، هەروەها بەهیچ شێوەیەك نە داوای لێبوردنی كرد، نە ئاماژەی بەوەكرد كە پێویستە تۆمەتباران بدرێنە دادگا.
بە بۆچونی چاودێران، بارزانی لە وتارەكەیدا، ئەوەندەی لە خەمی سوتاندنی جامانەی سورو بەردبارانكردنی بارەگای حیزبەكان بو، ئەوەندە گوێی بە كوژران و برینداركردنی هاوڵاتییان نەدا، لەكاتێكدا تا ئێستا (8) كوژراو و زیاتر لە (200) بریندار هەیە.
بارزانی، وتی: “من قەت ناتوانم قەناعەت بكەم كە لە (2011)دا لەشاری سلێمانی، خەڵكی سلێمانی، جامانەی سور بسوتێنن”. هەروەها وتی: “من دڵنیام ئەوانە فیتنەیان كردوە”.
بارزانی، بەهیچ شێوەیەك ئاماژەی بەو دەستگیركردن و رێگریكردنەی هاوڵاتیان نەدا بۆ ئەنجامدامی خۆپیشاندان دژی گەندەڵیی و نایەكسانیی كە لە هەولێرو لەلایەن حیزبەكەی و دەزگا ئەمنییەكانەوە رێگرییان لێدەكرێت، رێبوار كەریم، مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سلێمانی، بە رۆژنامەی (رۆژنامه‌)ی وت: “مەسعود بارزانی، بەهۆی ئەوەی سەرۆكی پارتیشە، دەیەوێت ئەو بارودۆخەی لە سلێمانی هەیە بكاتە گۆڕەپانی یەكێتییەوە”و هەروەها وتی: “نایەوێت وانیشانی بدات كە ناڕەزایی لەهەولێر هەیە”.
رێبوار، پێیوایە: وتارەكەی بارزانی، جارێكی تر ئەوەی دوپاتكردوەتەوە كە خۆی و حیزبەكەی ئاماژەی پێدەدەن و وتی: “دەیانەوێت وا نیشانی هاوڵاتیان بدەن كە یەكێتی لە بەڕێوەبردنی ئیدارەكەی خۆیدا لەماوەكانی رابردودا، سەركەوتو نەبوەو بەپێچەوانەوە، لە دهۆك و هەولێر پارتی سەركەوتو بوە، بۆیە ناڕەزایی نییە”، بەڵام وتی: «ئەوە تەنیا گەمەیەكی سیاسیی روتە”.
شۆڕش ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی كاتیی سەرای ئازادی، هەمان بۆچونی هەیە لەبارەی وتەكانی بارزانییەوە كە دەیەوێت بڵێت، لەژێر دەسەڵاتی حیزبەكەی ئەودا، ناڕەزایی نییە، شۆڕش وتی: “بەڵام لەهەولێر حیزبەكەی ئەو خەڵك دەگرن و رێگریی دەكەن، ناڕەزایی دژی ئەو سیستمە زۆرە”.
شۆڕش، ئاماژەی بەوەدا كە وتارەكەی بارزانی ماكیاژكردنەوەی دەسەڵاتی حیزبەو هیچی تر، وتیشی: “هیچ شتێكی نوێی بۆ ئێمە تیا نەبو، تەنانەت بۆمان دەركەوت كە ئیرادەیەكی تیا نییە بۆ تەسلیمكردنی ئەو كەسانەی حیزبەكەی خۆی كە خەڵكیان كوشتوەو تەقەیان كردوە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: بارزانی، نایەوێت بەرپرسە حیزبییەكانی بدرێنە دادگا كە داواكراون و تۆمەتبارن.
بەلای رێبوار كەریمەوە، زەرەرمەندترین كەس لە دەستگیركردنی تۆمەتباران، پارتییەو وتی: بەڵام لەئەنجامدا پارتی خۆی ناچار دەبێت كە ئەو كارە بكات. وتیشی: “داوای لێبوردنكردن شتێكی مەعنەویی زۆر باشەو تەسەوردەكەم ئەوە چەند مانگێك بخایەنێت”.
بارزانی، لە وتارەكەیدا راشیگەیاند: “تكا دەكەم كە هەمو جارێكی تر توندوتیژیی بەكارنەهێنن و بەردبارانكردن و سوتاندنی بارەگای حیزبەكان و پەلاماردانی دامودەزگاكانی حكومەت…….، ئەمە رویەكی ناشارستانی پیشان دەدات”.
شۆڕش ئەمین، وتی: “وتارەكەی بارزانی پێیوتین كە دەیەوێت درێژە بە مانەوەی سیستمە حیزبییەكەی بدات”.سبه ی

Entry filed under: مه‌سعوود بارزانی. Tags: .

كەسایەتێتکی سیاسی كورد كۆچی دوایی كرد له‌ ساڵیادی تاوانی کوشتنی دوعادا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: