پەیماننامەی نۆ حزبەکە پەیوەندی بە خواست و کێشەکانی خەڵکەوە نییە.

2011/03/22 at 10:51 AM Leave a comment

پرسیارێک لە عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی دەربارەی رێکەوتنی نۆ حزبەکە.

سایتی حزب دەپرسێت؛لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا نۆ حزب و بزوتنه‌وه‌ی‌سیاسی ئیمزایان له‌سه‌ر حەوت خاڵكرد بەناوی  پاراستنی ئاشتی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ئارامی لەهه‌رێمی كوردستان، کە لەبرگەکانی رێکەوتنەکەیان ئەوە هاتووە کە؛پێویسته‌هیچ حزب و لایه‌نێكی سیاسی په‌نا نه‌باته‌به‌ر توندوتیژی له‌پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و هیچ حزبێكيش هێزی چه‌كداری له‌ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌رامبه‌ر هێز و لایه‌نه‌كانی تر به‌كارنه‌هێنێت، پێویسته‌هیچ هێزێك هه‌وڵنه‌دات شه‌قام له‌دژی لایه‌نێكی تر بوروژێنێت كه‌ببێته‌هۆی سوتاندنی باره‌گاكانی ئه‌و لایه‌نه‌، یان كوشتنی ئه‌ندامانی، یان جۆره‌كانی توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه‌و پێویستیشه‌لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو لایه‌ك دژی فره‌ئیداره‌یی بن. هاورێ عوسمان ئایا رێکەوتنی ئەم نۆ حزبە وەک وەلام بەکێشەکانی نێوان خۆیان کارکردی لەسەر بارو دۆخی ئێستای کوردستان چۆن دەبێت؟.

عوسمان حاجی مارف؛ ئەم جۆرە رێکەوتنانە هیچ کات جێگای متمانەی پاراستنی ژیانی خەڵک و ئارامی بارودۆخی سیاسی کوردستان نەبوەو نابێت، چونکە گرفتی سەرکی لەم نائارامیە بونی هێزی میلشیایەیەو پێوستە کۆتایی بە دەورو دەسەلاتی ئەم هێزە میلیشیایانە بهێنرێت، هەربۆیە ئەم نۆ حزبە دەیانەوێت ئەوەمان پێ بڵێن، ئەو خواستەی ئێستا نارەزایەتیەکانی خەڵک و خۆپیشاندەران بەرزیان کردۆتەوە  کە “هەڵوەشانەوەی هێزی چەکداری حزبەکان و داخستنی بارەگا چەکداریەکانە”، نایانەوێت قەبوڵی بکەن و وەک هێزی میلیشیا بەردەوامی بە دەسەڵات سیاسی و هەڵسورانی سیاسی خۆیان بدەن. هەروەها لە واقعدا ئەوەش رۆشنەو بە تەجروبەش سەلمێندراوە کە  پەیماننامەی نێوان هێزە میلیشیاکان لە هەر توندپێچیەکدا لە یەک سەعات زیاتر ناخایەنێت و خەڵکی کوردستان تەجروبەی لەگەڵ ئەم هێزە سیاسیانە هەیە و دەزانن کە ئەم حزبانە لە کێشمەکێشی نێوان خۆیاندا ناتوانن دەست بۆ توندوتیژی نەبەن  و رێگەی شارستاناینە بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێکانیان بگرنە بەر. بۆیە بە زویی پەلاماری یەکتر ئەدەنەوەو کارەسات دەخولقێنن. لە هەمان کاتدا ئەوەی پێویستە زیاتر جێگای سەرنجمان بێت و مەترسیدارە، ئەو  نۆ حزبە بە ناوەرۆکی رێکەوتنەکەیان خەریکن ئەو پەیامە بدەن بە خەڵکی کوردستان، بە جیا لەوەی بە دوور و لە پشتی وەڵام بە خواست و کێشەو گرفتەکانی خەلکەوە پەیماننامە واژۆ دەکەن، خەریکن هێزە چەکداریەکانی خۆیان لە بەرامبەر نارەزایەتیەکان و راپەرینی جەماوەری خەڵک بۆ ئاڵوگۆری ریشەیی ئامادە دەکەن و یەکدەگرن و  رێکدەخەن، تا بارودۆخەکە وەها هێوەر کەنەوە کە بە قازانجی دووبارە دابەشکردنەوەی دەسەلات لەنێوان حزبە میلیشاکاندا بە شێوازکی تر بەپێ ی هاوکێشەی هێزەکانیان پێک بهێننەوە، ئێستا کە کێشەکانی نێوان خەڵک و دەسەلات دەنگی داوەتەوە نەک ئەوەی حزبەکان کێشەی نێوانیان هەیەو هێرشی چەکداری دەکەنە سەر یەکتر، ئەوە بە مانای بەلادا رێبردنی خۆپیشاندانەکانەو بەکارهێنانیەتی بۆ ململانێی نێوان خۆیان، بۆیە خەلکی ئازادیخوازو نارازی نابێ هیچ ئومێدێکیان بەم جۆرە رێکەوتنانەی نێوان هێزە میلیشاکان هەبێت، بەڵکو پێویستە وەک پلانێکی هێزە سەرەکیەکانی سەر بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن دژی بوەستنەوە، وە خەڵک هوشیار بن لە بەرامبەریداو ریسوای کەن و لێیان قەبوڵ نەکەن و پێداگری لەسەر داخوازیەکان بکەین،  وە ریزی سەربەخۆی نارەزایەتیمان ئامادەترو یەکگرتو بەرینتر کەینەوەو رێگە نەدەین کەبەر بە بزوتنەوەی ئاڵوگۆری ریشەییمان بگرن. لەهەموو ئەوانەش واوەتر کۆبونەوەی حزب و لایەنە سیاسیەکان لەپشت سەری خەڵک، هیچ رەسمیەتێکی نییە و ناحەقیەکی گەورەیە بە خەڵکی کوردستان دەکرێت و پەیوەندیان بە خواست و کێشەکانی خەڵکەوە نییە.

Entry filed under: عوسمان حاجی مارف. Tags: .

له‌ ساڵیادی تاوانی کوشتنی دوعادا فاتح شێخ:راپه‌ڕینی جەماوەر له کوردستان،بۆ کام ئاڵوگۆڕ و کام دواڕۆژ؟

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: