مێدیا کوردیه کان باس له ده‌رمانخواركردنی جەوهەر نامیق ده که ن

2011/03/22 at 2:29 PM Leave a comment

هاوکات پارتیێش ژەهرخواردكردنی جەوهەر نامیق سالم سكرتێری پێشووی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەیان بەدرۆ خستەوە

پاش ئه وه ی ئه‌مڕۆ وێراش نیوز ئه‌مڕۆ هه واڵی کۆچی دوایی جەوهەر نامیق  له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی سوید ی بڵاو کرده وه.هاوکات ئاکانیوز ىلاوی کرده وه که سەركردەیەكی پارتی:هەواڵی ژەهرخواردكردنی جەوهەر نامیق دوورە لە ڕاستی.ئەمڕۆ سێشەم سەرچاوەیەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان هەواڵی ژەهرخواردكردنی جەوهەر نامیق سالم سكرتێری پێشووی مەكتەبی سیاسیی حزبەكەیان بەدرۆ خستەوە.
جەعفەر ئیبراهیم ئیمیكی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ سێشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند “دەنگۆی ئەوەی گوایە پارتی جەوهەر نامیقی ژەهرخوارد كردووە، دوورە لە راستی و لە رۆژانی داهاتووشدا لەسەر زاری ماڵباتی خوالێخۆشبووەوە ئەو هەواڵە ناڕاستانە بەدرۆ دەخرێتەوە”.

روونی كردەوە “ماوەی مانگێگە مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی و سەركردایەتی پارتی بەڕێوشوێنی جیاجیا لە هەوڵی چارەسەركردنی ناوبراودان و هەرچی لە تواناش بووبێت بۆ چاكبوونەوەی ناوبراو ئەنجام دراوە، بەڵام بەداخەوە شەوی رابردوو كۆچی دواییی كرد”.

ئاماژەی بەوەش دا “ئێمە وەك پارتی نیگەرانین بەكۆچی دواییی ناوبراو، چونكە ئەو تایبەتمەندیی خۆی لەنێو پارتیدا هەیە، ئەو كەسانە ئەم جۆرە پرۆپاگەندانەش دەكەن هەر جارێك بەشێوازێك و بەجۆرێك سەرقاڵی درۆكردنن، فێری ململانێی شارستانی و باسكردنی راستییەكان نین”.

لای خۆیەوە كاكەمین نەجاڕ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ (ئاكانیوز) گوتی “پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر لەوە گەورەترە هەنگاوی لەم چەشنە ئەنجام بدات، بەتایبەتیش بەرامبەر سەركردەیەكی وەك جەوهەر نامیق سالم كە مێژوویەكی نەپساوە و خەباتێكی دوورودرێژی لەنێو پارتی و خەڵكی كوردستاندا هەبووە”.

زیاتر گوتی “ئەگەرچی ناوبراو بۆ ماوەیەك وازی لە كاری حزبایەتی هێناوە و دانیشتووە، بەڵام وەك دۆستێك سەردانی بەردەوام لە نێوانماندا هەبووە، تا ئەوكاتەی كۆچی دواییی كرد هەر لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە و بۆ چارەسەركردن چووەتە وڵاتی سوێد”.

پێشتر لە چەند ماڵپەڕێكدا بڵاو كرایەوە گوایە جەوهەر نامیق لەلایەن سەركردایەتیی پارتییەوە ژەهرخوارد كراوە.

جەوهەر نامیق سالم لە ساڵی 1946 لە گوندی “بەرلوتە”ی سەر بەشارۆكەی كەلار لەدایك بووە و لە زانكۆی “موستەنسرییە”ی بەغدای پایەتەختی عێراق بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستە ئابوورییەكان بەدەست هێناوە، لە ساڵی 1992 بەیەكەم سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا.

هەروەها لە ساڵی 1999دا بە سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرا و لەو پۆستەدا مایەوە تا دەستی لە كاری حزبی كێشایەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی “ستۆكهۆڵم”ی پایەتەختی سوێد بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دواییی كرد.

لە سامان عەلی، ن: كارزان كانەبی

Entry filed under: جه‌وهه‌ر نامیق. Tags: .

خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامه‌و له‌وه‌ته‌ى هه‌ینى رابردوه‌وه ‌800 هاوڵاتى بێسه‌رو شوێن كراون له خۆپیشاندانی ئه مرۆ ی هه‌ڵه‌بجه دا باس له برێندار بوونی چه ن که سێک هه یه

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,030 hits

%d bloggers like this: