په‌یامی کارنه‌ڤاڵه‌ نه‌ورۆزییه‌کانی ئه‌مساڵ

2011/03/23 at 8:22 AM Leave a comment

سمایل شه‌ره‌فی:سه‌ره‌ڕا هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی کاربه‌ده‌ستان و هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له‌ درێژه‌ی خه‌بات دژ به‌ دیکتاتۆریدا، ئه‌مسال به‌رچاوتر له‌ سالانی رابردوو رێوره‌سمه‌کانی چوارشه‌ممه‌ سووری و سه‌ری ساڵی تازه‌ (نه‌ورۆز) یان به‌رێوه‌ برد.کاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی به‌ سفارشی به‌یتی ره‌هبه‌ری، چه‌ند حه‌وتوو پێش له‌ چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆز له‌ رێگای راگه‌یه‌نه‌ گشتییه‌کانه‌وه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ کردن  له‌ خه‌ڵک، داوایان لێ کردبوون که‌ له‌ کردنه‌وه‌ی ئاوری چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆز خۆ بپاه‌رێزن. به‌ڵام خه‌ڵکی هوشیارو ئازادیخوازی شارو ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی دژ به‌ ئازادیی کۆماری ئیسلامی، بۆ جارێکی دیکه‌ش به‌ کردنه‌وه‌ی ئاوری چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆزو کۆبوونه‌وه‌یان له‌ ده‌وری یه‌کتری، هاوکات له‌ گه‌ڵ پاراستنی داب و نه‌ریته‌ کلتووری و نه‌ته‌وییه‌کانیان، له‌ سه‌ری ساڵی نوێی 1390ی هه‌تاوی دا “نا” یه‌کی دیکه‌یان به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ناخه‌ڵکییه‌ گوته‌وه‌.
له‌م نێوه‌دا خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان که‌ له‌ موبارزه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دژی گه‌لییه‌دا ئه‌زموون و ئیراده‌یه‌کی له‌بڕاننه‌هاتووی هه‌یه‌و له‌م پێناوه‌دا به‌ هه‌زاران قوربانی داوه‌، سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌ کردنی سه‌رجه‌م شارو ناوچه‌کانی کوردستان له‌ به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆزو چوارشه‌ممه‌ سووری دا، به‌ به‌رێوه‌بردنی چه‌ند کارنه‌ڤالێکی ده‌یان هه‌زار که‌سی، سه‌لمانیان که‌ نیشتمانه‌که‌یان هه‌روا سه‌نگه‌ری خۆراگری و خه‌بات دژ به‌ دیکتاتۆرییه‌.
خه‌ڵکی پڕ ئیراده‌ی کوردستان له‌ ته‌واوی شاره‌و گووندی نیشتمانه‌که‌یان له‌ چوارشه‌ممه‌ سووری و نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ دا په‌یامی یه‌کگرتوویی و ئیراده‌ی هاوبه‌شیان به‌ گوێی هه‌موو لایه‌کدا دا. له‌م دوو ده‌رفه‌ته‌دا لاوانی هوشیارو مافخوازی کورد به‌ کۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌وری یه‌کترو کردنه‌وه‌ی ئاوری نه‌ورۆز، هاوکات له‌ گه‌ڵ دووپات کردنه‌وه‌ی “نا” وتنیان به‌ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی، په‌یامێکی روون و راشکاوانه‌شیان به‌ تێکۆشه‌رانی سیاسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یاند که‌ پێویسته‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ هێندی بگرن.
کارنه‌ڤاڵی ده‌یان هه‌زارکه‌سیی له‌ شاره‌کانی مه‌ریوان، ره‌به‌ت و پیرانشارو هه‌تادوایی… و کردنه‌وه‌ی ئاوری نه‌ورۆزو کۆبوونه‌وه‌یان له‌ ده‌وری ئه‌م ئاوره‌و پێکه‌وه‌ بوونیان بۆ ماویه‌ک له‌ فه‌زایه‌کی پر له‌ هه‌ست کردن به‌ یه‌کبوون و یه‌کگرتوویی، ناتوانێ په‌یامێک جیا له‌ ویستی یه‌کگرتووی و پێکه‌وه‌ هه‌ڵکردن بگه‌یه‌نێ.
کاتێک که‌ سه‌ره‌ڕای زاڵبوونی فه‌زایه‌کی ته‌واو ئه‌منییه‌تی، به‌ ده‌یان هه‌زار که‌س بۆ ئامانجێک و له‌ شوێنێک له‌ ده‌وری یه‌کتر کۆده‌بنه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که ‌تاکه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه به‌و ئاسته‌ له‌ به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌ییون که‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌یان له‌ ده‌روری یه‌کتر ده‌یانهه‌وێ ئه‌و په‌یامه‌ به‌ هه‌موو لایه‌کمان بگه‌یه‌نن که‌ ته‌نیا یه‌کگرتووییه‌ که‌ ده‌توانێ مانا به‌ تاک تاکی کۆمه‌ڵگاو حیزب و رێکخراوی سیاسی ببه‌خشێ.
ئه‌وه‌ی له‌م پێوه‌ندییه‌دا شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ ناوه‌رۆکی په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌رێز کاک خالید عه‌زیزییه که‌ له‌ رێوره‌سمی سه‌ری سالی تازه‌و نه‌ورۆزدا روو به‌ خه‌ڵکی کوردستان و هیزه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکه‌ پێداگری له‌ سه‌ر یه‌کگرتوویی کۆمه‌ڵگا و هیزه‌ سیاسییه‌کان کرده‌وه‌.
هاوکات له‌ گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار که‌سیی خه‌ڵک له‌ شاره‌کانی کوردستان، به‌رێز خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له‌ رێوره‌سمی نه‌ورۆزی و له‌ نێو ئاپۆڕای تێکۆشه‌رانی دێموکرات دا بۆ جارێکی دیکه‌ وه‌ک په‌یامی هه‌میشه‌یی حیزبه‌که‌ی، پیداگری له‌ سه‌ر لێک نزیک بوونه‌وه‌ی هیزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و یه‌کگرتووی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان کرده‌وه‌.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا جێی بایخ و گرینگی پێدانه‌ ئه‌و په‌یامه‌ روون و پڕ مانایه‌یه‌ که‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێوه‌ به‌رده‌وام بانگه‌وازی بۆ ده‌کاو به‌خته‌وه‌رانه‌ ئه‌مڕۆ بۆته‌ پرسێکی چاره‌نووسساز که‌ توانایی ئه‌وه‌ی په‌یدا کردووه‌ له‌ چه‌ند شارێکی نیشتمانه‌که‌مان دا به‌ ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ خۆی کۆبکاته‌وه‌.
 له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ جێی به‌خته‌وه‌رییه‌ که‌ ئه‌مڕۆکه،‌ بانگه‌وازو په‌یامی یه‌کبوون و یه‌کگرتوویی “له‌ ناوخۆی وڵاته‌وه” به‌رز ده‌بێته‌وه‌، که‌ بێ گومان هه‌مووی ئه‌مانه‌ ئه‌و راستیه‌مان پێ ده‌ڵێن که‌ خه‌بات و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ساڵی نوێ دا له‌ رووی یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتووییه‌وه‌ قۆناغێکی نوێ به‌ خۆوه‌ ده‌بینێ.
ئێستا که‌ یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی بۆته‌ گوتاری زاڵی نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان، له‌ سه‌ر هیزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانیشه‌ که‌ به‌ روانگه‌یه‌کی کراوه‌ترو نزیک له‌ روانگه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، بڕواننه‌ مه‌سه‌له‌کان و پێوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ یه‌کتر بخه‌نه‌ خانه‌ی به‌رژه‌وه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ که‌ هه‌مان قبووڵ کردنی یه‌کترو رێزگرتن له‌ بیرو بۆچوونه‌ جیاوازه‌‌کانه‌.

Entry filed under: سمایل شه‌ره‌فی. Tags: .

ماڵپەری نینا بۆ پرسەکانی ژن تەقەکردن لەخۆپیشانده‌رانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: