خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌(درعا)به‌رده‌وامه‌و 6 خۆپیشانده‌ر کوژران

2011/03/23 at 8:35 AIM: لێدوانێک بنووسە

 ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان گه‌یشته‌ (11) که‌س

سوریا:خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری له‌ شاری درعای سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ژماره‌ی کوژراوه‌کانیش زیادی کرد.دوێنێ (سێشه‌ممه‌) له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کاندا، سه‌دان هاوڵاتی شاری درعا کۆبونه‌وه‌و مانگرتنیان له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتێکی ئه‌و شاره‌دا ده‌ستپێکرد، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ئاگاداری کردنه‌وه‌ به‌ کۆتایی هێنان به‌ مانگرتن و خۆپیشاندان و مۆڵه‌تی تاوه‌کو سه‌عات (3)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی پێدان.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسیش، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی مانگرتن و فراوانبونی کۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌، له‌ دوای سه‌عات (03:00)ه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هێرشێکی چه‌کدارییان کرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌پێی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانیش، 6 خۆپیشانده‌ر کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش برینداربون.
له‌ رۆژی (هه‌ینی) رابوردوه‌وه‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له‌ شاری درعا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌ئێستاشدا ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان گه‌یشته‌ (11) که‌س.

سبه ی

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

کاریگه‌ریه‌کانی په‌یامی ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی پارتی‌ كورده‌كانی‌ ئێران به‌ به‌شداری‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبار ده‌كات

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,183 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: