فاروق رەفیق:هەتا تاوانباران رادەستی دادگا نەكرێن دیالۆگ ئەنجام نادەین

2011/03/23 at 5:14 PM لێدوانێک بنووسە

ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی رایدەگەیەنێت،تا داواكارییە هەنووكەییەكان جێبەجێ نەكرێن،دیالۆگ لەگەڵ هیچ لایەنێكدا ئەنجام نادەن.لە سی‌و پێنجەمین رۆژی خۆپیشاندانەكەی سەرای ئازادی سلێمانی،فاروق رەفیق، وتی:مەرجی ئێمە بۆ دیالۆگ بەدیهێنانی داوا هەنوكەییەكانی خۆپیشاندەرانە،كە تیایدا داوای رادەستكردنی تاوانبارانی خۆپیشاندانەكان دەكات، بەدادگا.وتیشی:ئێمە وەك ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازاد، لە رێگەی وتەبێژەكەمانەوە، هەموو لێدوانە رەسمییەكان رادەگەیەنین كە (ناسك قادر)ە. جا هەركەسێك‌و لایەنێكی تر، بەناوی مەیدانی ئازادییەوە قسە بكات، لای ئێمەوە نییە.
فاروق، وتیشی: دەسەڵات بەردەوام سەرگەرمی پلاندانانە بۆ تێكدانی خۆپیشاندانەكەمان‌و رۆژانە جاسوس دەنێرنە ناومان، هەروەك وتی: ئێمە جاسوسەكانیش دەناسینەوە، بەڵام تكامان وایە، قسەكان بە ئەمانەتەوە بگەیەنن.
هەر ئەمڕۆ لە سەرای ئازادی، مەدالیای رێزلێنان بەخشرایە، باوكی شەهید رێژوان‌و خێزانی شەهید ئومێد.
هاوكات ئەنجومەنەكە رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكەی هەڵەبجە بڵاوكردەوە.

دەقی روونكردنەوەكە

دەسەڵات بەرپرسیارە لە توندوتیژیەكان وسەركوتی خۆپیشاندەرانی هەڵەبجە
بەپێچەوانەی بەڵێنەكانی دەسەڵات لەسەرۆكایەتیەكانیەوە بەوەی كە خۆپیشاندان لە كوردستان مافە و پێویستە خەڵك ئازاد بێت لە مەمارەسەی ئەو مافە، ڕۆژی 22 ئازاری 2011 هێزێكی سەربازی زۆر بۆ بەرگرتن بە خۆپیشاندانی شاری هەڵەبجە كۆكرایەوە و كەوتنە لێدان و توندوتیژی بەكارهێنان بەرامبەر خۆپیشاندەران. ڕق وبیزاری خۆپیشاندەران دژی هێزە سەركوتگەرەكانی دەسەڵات بریندارێكی زۆری لە خۆپیشاندەران و كوژراوێكیشی لە ڕیزی هێزەكانی ئاسایش لێكەوتەوە. ئێمە دەسەڵاتدارانی شاری هەڵەبجە و حكومەتی هەرێم بەبەرپرسیار دەزانین لە ڕژانی خوێن و بەكارهێنانی توندوتیژی لەوشارەدا و دەبێت ڕێگە بدرێ كە خۆپیشاندان لەشاری هەڵەبجەدا ئازادبێت و ئەو هێزە سەركوتگەرانەی دەسەڵات لەوشارە ببرێنە دەرەوە. دەسەڵاتداران وسەرۆكایەتیەكان دەبێت بزانن كە دەبێت بەكردەوە ئەم ئابوڵقە دان وحوكمە عورفیانە وبەكارهێنانی هێز و توندوتیژی وازلێبێنن ئەگەر نا نامە و داواكانیان بۆ گفتوگۆ جیگای باوەڕنبن لە لایەن جەماوەری خۆپیشاندەرەوە.

ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی

‏23‏/03‏/2011

 سه ر چاوه:رۆژنامە/فۆتۆگرافەر: زمناكۆ ئیسماعیل

Entry filed under: فاروق ره‌فیق.

هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕه‌وینه‌وه‌ی فریووکاریه‌کان راپه‌ڕین و هه‌وڵێک بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئازادیی و شکۆمه‌ندیی مرۆیی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,282 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: