هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر لیبیا رۆژانه‌ 100 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت

2011/03/23 at 5:34 PM لێدوانێک بنووسە

یه‌ك ساروخی توماهۆك به‌ 1.5ملیۆن دۆلار..بڕی تێچوونی یه‌ك سورانه‌وه‌ی فرۆكه‌كان 40 هه‌زار دۆلار

 مـێدیـاکـان:ئه‌مریكا رۆژانه‌ 100 ملیۆن دۆلار  خه‌رجی ده‌بێت به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر لیبیا .وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات  دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ داوای هاوكاری ماددی له‌ بودجه‌ی حاڵه‌تی له‌ ناكاو  له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكی بۆ دابین كردنی بودجه‌ی پێویست  له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر لیبیا ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند
 كه‌ ئه‌م هێرشی سه‌ربازیه‌ ناوی  كرداری “the dawn of Odessa”  لێنراوه‌.
وه‌ به‌ پێی راپۆرتێك كه‌ سه‌نته‌ری ستراتیژی بۆ دیاری كردنی بودجه‌ له‌ واشنتن بلاَوكردووه‌ته‌وه‌ , تیایدا هاتووه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرێت بڕی تێچوونی  هێرشی سه‌ربازی له‌ یه‌ك ڕۆژدا زیاد له‌ 100 ملیۆن دۆلار بێت كه‌ ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته‌ سه‌ر بودجه‌ی كۆكراوه‌ له‌ گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی  هێرشه‌ سه‌ربازیه‌كه‌.
وه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا پێشبنی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان  كه‌ به‌شدارن له‌و هێرشه‌ سه‌ربازییه‌ بڕی تێچووی كۆتایی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ دابه‌ش بكه‌ن له‌ نێوان خۆیاندا،ئه‌و بڕی تێچوونه‌ش به‌ 400 بۆ 800 ملیۆن دۆلار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێشبینی ده‌كرێت.
تود هاریسون  له‌ سه‌نته‌ری ستراتیژی بۆ دیاری كردنی بودجه‌ رایگه‌یاند كه‌ بڕی تێچوونی كۆتایی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كان له‌وانه‌یه‌ زیاد له‌ ملیارێك دۆلار تێپه‌ڕبكات.
له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی هێرشی ئاسمانی 112 ساروخ له‌ جۆری  توماهۆك نراوه‌ به‌ لیبیاوه‌ كه‌ 112 بۆ 168 ملیۆن دۆلاری تێچووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر ساروخێك، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا سالاَنه‌ 200 ساروخ ده‌كڕێت له‌ جۆری توماهۆك.
به‌كار دێن له‌ جۆری “بی 2″ و”ئَێف 15″ و” ئَێف 16″  كه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر به‌نزین سه‌رف ده‌كه‌ن و  نرخی سیانه‌ كردنیان زۆر به‌رزه‌.
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی “ئَێف 15″ و” ئَێف 16″   له‌ یه‌ك كاتژمێردا 10 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت به‌لاَم جۆری  “بی 2”  30 بۆ 40 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت له‌ یه‌ك كاتژمێردا.

خه ندان

Entry filed under: مــێدیــاکــان.

راپه‌ڕین و هه‌وڵێک بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئازادیی و شکۆمه‌ندیی مرۆیی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان كـــــانـــــگایـــــەكـــــی زێـــــر لـــــە ســـــەردەشـــــت دەدۆزرێـــــتەوە

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,179 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: