مه‌ریوان وریا قانع:ئه‌وه‌ی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ پارتیدا هه‌یه‌ بێده‌نگی‌ نیه‌،بێده‌نگكردنه‌

2011/03/23 at 8:54 PM لێدوانێک بنووسە

له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ له‌گه‌ڵی‌ سازكردووه‌ و له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردۆته‌وه‌،دكتۆر مه‌ریوان وریا قانع نوسه‌ر و روناكبیر تیشك ده‌خاته‌سه‌ر رووداوه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ ئه‌مڕۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی‌ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌خۆپیشاندانه‌كاندا مه‌ریوان ده‌ڵێت:ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌سمی‌ بچێته‌پاڵ یان نه‌چێته‌پاڵ شه‌قام مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ ئۆپۆزسیۆن خۆی‌ لێی‌ به‌رپرسیاره‌ كه‌ی‌ و چۆن هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، له‌وه‌شده‌چێت ئۆپۆزسیۆن له‌مڕووه‌وه‌ بڕیاری‌ خۆی‌ دابێت، هه‌ر له‌هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌مدا ئۆپۆزسیۆن ناڕاسته‌وخۆ نیشانیدا كه‌ له‌گه‌ڵ شه‌قامدایه‌، میدیای‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ نموونه‌ وێنه‌یه‌كی‌ شه‌قامی‌ به‌كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ نیشاندا ته‌واو جیاواز له‌وێنه‌ی‌ میدیای‌ هێزه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان داخوازی‌ شه‌قام و داخوازی‌ هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش مه‌ریوان ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ده‌كات: له‌كوردستان عه‌قڵیه‌تێك ئاماده‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ناماقوڵ و ناراست له‌بێلایه‌ن بون و ناسیاسیبوون و خۆجیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌كته‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌یه‌كتر ده‌كات، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ پێیوایه‌ نابێت به‌هیچ جۆرێك شه‌قام له‌ ئۆپۆزسیۆن یان ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌سه‌ڵات بچێت، هه‌ریه‌كێكیان وه‌ك دورگه‌یه‌كی‌ بێ په‌یوه‌ندی‌ وێنابكرێن، كێ شه‌قامی‌ قوڵ بوو ئۆپۆزسیۆنی‌ قبوڵ نه‌بێت، كێش ئۆپۆزسیۆی‌ قبوڵ بوو شه‌قامی‌ پێ قبوڵ نه‌بێت، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ عه‌قڵیه‌تی‌ دروستكردنی‌ دیواره‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌بین كه‌س له‌كه‌س نه‌چێت هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌و لۆژیكه‌ ناڕاسته‌ كه‌ پێیوایه‌ شه‌قامت بوێت نابێت شتێ بڵێت و بكه‌یت و بخوازیت كه‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌یكات و ده‌یڵێت و ده‌خوازێت، به‌بۆچونی‌ من نه‌شه‌قام بێ ئۆپۆزسیۆن ده‌ژی‌ و نه‌ ئۆپۆزسیۆنیش بێ شه‌قام.
له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی‌ ره‌وشی‌ هه‌ولێر و ناوچه‌كانی‌ تری‌ ژێرده‌ستی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان مه‌ریوان وریا قانع ده‌ڵێت: پێم سه‌یره‌ كه‌سێك له‌ كوردستاندا هه‌بێت باوه‌ڕی‌ وابێت بێده‌نگی‌ ناوچه‌كانی‌ پارتی‌ بێده‌نگیه‌كی‌ خۆڕسكه‌، یان ده‌ره‌نجامی‌ رازیوونی‌ خه‌ڵك بێت له‌پارتی‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ پارتیدا هه‌یه‌ بێده‌نگی‌ نیه‌، به‌ڵكو بێده‌نگكردنه‌، له‌بێده‌نگكردنیش خراپتر ناچاركردنی‌ خه‌ڵكه‌ به‌وه‌ی‌ به‌جۆرێكی‌ دیاریكراو قسه‌بكه‌ن، له‌و ناوچانه‌دا پارتی‌ ترسێكی‌ هێجگار گه‌وره‌ و به‌رفراوانی‌ دروستكردووه‌، به‌كرده‌وه‌ش دۆخی‌ نائاسایی‌ دروستكردووه‌، به‌ڵام پارتی‌ هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ نیشانی‌ بدات ژیان ئاساییه‌ و شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ ده‌ڕۆن. 
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌، مه‌ریوان وریا قانع له‌باره‌ی‌ كابینه‌ی‌ ئێستای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ڵێت: به‌رهه‌م ساڵه‌ح تراژیدیترین سه‌رۆكی‌ حكومه‌ته‌ له‌هه‌موو دونیادا، باوه‌ڕناكه‌م له‌هه‌موو مێژووی‌ حوكمڕانی‌ هاوچه‌رخدا سه‌رۆكێكی‌ حكومه‌ت هه‌بوبێت به‌قه‌د به‌رهه‌م ساڵه‌ح تراژیدی‌، ئه‌م پیاوه‌ له‌ناو پایته‌ختی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ده‌ره‌قه‌تی‌ رێكخراوی‌ قوتابیانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان نایه‌ت، له‌هه‌ندێ له‌ناوچه‌كانی‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ حزبه‌كه‌ی‌ خۆشیدا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ زۆر له‌ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌رپرسی‌ هه‌ندێك له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ كه‌متره‌، من له‌شوێی‌ به‌رهه‌م ساڵح بومایه‌ هه‌ر زوو وازم ده‌هێناو رێزم بۆ كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ خۆم و مه‌وقیعی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت داده‌نا.

ک ن ن

Entry filed under: مه‌ریوان وریا قانع.

كـــــانـــــگایـــــەكـــــی زێـــــر لـــــە ســـــەردەشـــــت دەدۆزرێـــــتەوە وته‌ی شه‌ماڵ علی له‌ خۆپیشاندانی ستۆکهۆڵم 20-3-2011

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,553 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: