هەمو رۆژێک ٦ هەزار کچ لە وڵاتانی ئیسلامیدا خەتەنە دەکرێن!

2011/03/24 at 2:21 PM Leave a comment

“واریس دیری”
وەرگێرانی عوسمان مەلا
واریس دیری، کچێکی جوانکیلەی رەشت پێستی ئەفریقاییە کە نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە بۆ بەربەرەکانێ و کوتایی هێنان بە خەتنە کردنی کچان لە جیهان. واریس، بەسەرهاتی خەتەنە کردنی خۆی لە کتێبێکدا بە ناوی “گوڵی بیابان” بڵاو کردوەتەوە. لەم کتێبەدا کارەساتێکی پڕ لە تاوان دەگەێرێتەوە کە قوربانیەکانی کچانی منداڵ و کەم تەمەنن. با پێکەوە گۆشەیەکی بچوک لە چیرۆکی غەمناک و رۆح تەزێن و ترسناکی خەتەنە کردنی واریس دیری بخوێنینەوە.
واریس تەمەنی پێنج ساڵان بوە کە خەتەنەێان کردوە. لە سێزدە ساڵیدا پیرە پیاوێکی ٦٠ ساڵان دێتە خوازبێنی و …. “واریس دیری” دەنوسێت: ئەو شەوەیکە خەتەنە کرام، دەمەو بەێان بو. خشەێەک هات و هەرکە چاوم کردەوە، بینیم دایکم بە سەر سەرمەوە وەستاوە، هەوا هێستا تاریک بو، بە ئیشارەت پێی وتم کە بێ دەنگ بم و دەستی بگرم، منیش لێفە بچکۆلانەکەم بەسەرمەوە لابرد و بە چاوی خەواڵو و لارەلار کەوتمە دوای. لە ماڵ دەرکەوتین و دایکم بەرو دەشت و چۆڵەوانی رامیکێشا بە دوای خویدا. لە شوێنیک دایکم راوەستا و وتی لێرەدا چاوەرێی دەبین ئێستا دێت. نەم دەزانی کێ دێت و بوچی بەم شەوە منی هێناوە بۆ ئەم بیابانە. ماوەێەک لە سەر زەویە تەر و نماویەکە چاوەروانمان کرد. هەوا خەریک بو وردە وردە روناک دەبو. هێندەی پێنەچو خرپە خرپی پێی ژنێک هاتە گوێم. دایکم بانگی کرد و هات بۆ لامان. بە دەست ئاماژەی بۆ سەر تەختە بەردێکی گەورە کرد و بە منی وت برۆ لەەوێ دانیشە. نەیوت چیم لێ دەکەن، وە یان چی شتیک رودەدا، نەیوت ئازاری زۆرە و تەنها وتی تۆ دەبی کچیکی بە غیرەت و نەترس بی. پاشان وەک جەلادێک دەست بەکار بو. لەپڕ دایکم لە پشتەوە پاوشی پێمدا کرد، سەرمی لکاند بە سنگیەوە و لاقەکانی لە دەورم ئاڵاند، بە جۆرێک کە نەمدەتوانی بچوکترین جوڵە بکەم. رەگی دارێک بە دەست دایکمەوە بو کە خستیە نێوان ددانەکانم و وتی گازی لێ بگرە، دەنگت دەر نەێەت ها دەتکوژم. لە ترساندا رٶحم تێدا نەمابو. ژنەکە هەر وەک پیرەژنە سومالیەکانی دیکە بو. لەچکێکی رەنگامەی بەستبو بە سەریەوە و هیچ بزەێەکیش نەدەکەوتە سەر لێوی. نیگای وەک نیگای مردوێەک دەچو کە هێستا چاوی نەبەستبێ. دەستی کرد بە ناو جانتا دەستیەکەیدا و دەستی بۆ شتیک دەگێرا، ئەجا زانیم کە دەێانەوی بە دەردی خۆشکم و هەزران کچٶڵەی دیکە بمبەن کە دەبنە قوربانیی بیر و باوەی وەحشیانەی ئایینی و نا ئینسانی. منیش چاوم بریبوە سەر جانتاکەی، دەمەویست بزانم بە چی شتێک دەێەوی وەک درندەێەکی برسی گۆشتم لێ ببرێ، چەقوێکی گەورەم دەهێنا پێش جاوم کە حەیوانی پێ سەر دەبرن. بەڵام پەتێکی کورتی دەرهێنا و بە پەنجە درێژەکانی دیسان دەستی گیرا بە ناو جانتاکەیدا، ئەمجارەێان لەتکە گوێزانێکی ریش تاشینی پیاوانی دەرهێنا. بە پەلە گوێزانەکەی لێنا، لەم سەر تا ئەو بری و ئیتر ئاگام لە خۆم نەما. کاتێک چاوم کردەو، هەتاو هەڵهاتبو و رەنگەکانی دەوروبەرم لێک جیا دەکردەوە. لەختە خوێنی وشەکەوە بوم بە دەم گوێزانەکەوە بینی کە خەریک بو بە تفی دەمی پاکی دەکردەوە و دەیساوی بە جلە چڵکنەکانیدا. ئیتر دنیا تاریک بو لەبەر چاوم، دایکم بە دەسرەێەک چاوەکانمی توند داپێچا بۆ ئەوەی نەیبینم کە چیم لی دەکەن. پاشان هەستم بە برینی گۆشتی ناوگەڵم کرد، واتە ئالەتی جنسیم. گوێم لە دەنگی خڕە خڕی هاتوچوی گوێزانە کولەکەی دەستی بو کە دەتوت مشارە دێنێتی و دەیبا. نازانم چلۆن هەستم بەێان بکەم بۆتان تا هەست بە ئازارەکەی بکەن و وابزانن خەریکی برینی گۆشتی لەشی ئێوەن، نازان چۆنتان تێبگەێەنم کە پێتان وابێت کەسێک خەریکە گۆشتی رانتان یان باڵتان دەبری، لە کاتێکدا کە ئالەتی جنسی، هەستیارترین بەشی لەشە.
من لە ترساندا هێچ جموجوڵێکم نەکرد، چونکە “ئەمان”ی خۆشکمم هاتەوە بیرم کاتێک خەتەنەیان، و دەمزانی کە پەلەقاژە و هات و هاوار بێ سەمەرە و هێج دادێک نادا و دەبێ تەسلیم بم. هەروەها لە بەر خۆمەوە دەمگوت ئەگەر جوڵەجول بکەم ئازاری زیاتر دەبی وا باشترە بێدەنگ بم. بەلام لاقەکانم بە بێ ئێختیار و ئیرادەی خۆم، کەوتنە لەرزین و بێهۆش بوم. کاتێک هاتمەوە هۆش، پێم وابو تەواو بوە ئیتر لە کۆڵم دەبنەوە. ئازارەکەی خەریک بو رۆحمی دەکێشا و لە برینەکەی سخت و کوشەندەتر بو. چاوبەستەکەمیان بە چاومەوە لابردبو. ژنە جەلادەکە وەک وەحشێکی درندە کە چنگەکانی خوێنی منی لێ دەتکا خەریکی تیژ کردنی نوکی چەند دڕکێکی بنە دەونێک بو بۆ کون کون کردنی پێستی دەوری ئالەتە براوەکەم. پاش کون کردن، کە هەر کونێک تێکردنێکی خەتەنەێەکی دیکە بو، دەزویەکی سپیی دەر هێنا و کردی بە ناو کونەکاندا. بەم شیوەێە کە تەنیا لە درندەێەکی دارستان دەوەشیتەوە بەرانبەر بە بێچوە ئاسکێکی بێتاوان، درویەوە تا پەردەی کچینیم لەدەست نەدەم. لاقەکەمان بە جاریک هەستیان تێدا نەمابو، بەڵام ئازاری ناوگەلم ئەوەندە زۆر بو کە حەزم بە مردن دەکرد. دایکم لە لای بەردەکە پاڵی خستبوم و بۆ خۆشی روشتبو. کاتێک هاتمەوە هۆش و چاوم کردەوە، کەسم بە دەورەوە نەمابو. لەسەر بەردەکە هێنابومیانە خوارەوە و لەسەر ئەو زەویە سارد و سرە پاڵیان خستبوم. لاقەکانم هەر لە قولە پێمەوە تا سەرەوی رانەکانم بە قوماشێکی باریک توند و تۆڵ پێکەوەیان بەستبو، بە جۆریک کە نەمدەتوانی جوڵە بکەم. سەیرێکی سەر بەردەکەم کرد و بینیم کە لە خوێنیم سور ببو، راست دەتوت مریشکیان لەسەری سەر بریوە. دو سێ پارچەی لە گۆشتە براوەکم لەسەر بەردەکە کەوتبو کە خەریک بو لەبەر هەتاودا وشک هەڵدەهات. رۆژ هاتبوە سەر سەرم و راستەوخۆ دەیدا لە سەر و چاوم، خەریک بو دەسوتام، سەیرم کرد دایکم لەگەڵ خۆشکەکەم گەراێەوە و رامیان کێشا بۆ سێبەری بنە دەونیک. پاشان بنە دارێکیان دیاری کرد کە دەبو چەند حەفتەێەک لەوی بنێمەوە تا چاک ببمەوە.
پێم وا بو ئیتر ئازارەکەی تەواو بوە و نەجاتم بوە. بەڵام هەرکاتیک میزم دەکرد لە تاو ئازارەکی دەمردم و دەژیامەوە. ئێستا تێدەگەم کە بۆچی دایکم دەیوت: “نابێ زۆر ئاو بخۆمەوە”! هەروەها دایکم تا ماوەیەکی زۆر نەیدەهێشت پەتەکانی لاقم بکەمەوە، چونکە دەیوت برینەکەت بەر دەبی و دەبی دیسان بیدروینەوە. کاتیک میزم دەکرد دەتوت تێزاب دەکەن بە ناوگەڵمدا. ئەو ژنە کە خەتەنەمی کرد، تەنیا کونێکی بچوکی بە قەدەر سەری چڵە شقارتەیک هێشتبوەوە بۆ میز کردن. ئەم خەتەنە کردنە گرانتیەکە بۆ ئەوەیکە بەر لە زەواج کرنم، هیج جۆرە سێکس و پێوەندیەکی جنسیم نەبی و مێردەکەم دڵنیا بی کە پەردەی کچێنیم هەێە و کچێکیی باکرەی هێناوە.
“واریس بیری” کە ئەم بەڵا درندانە و ترسناکەێان بەسەردا هیناوە، لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا رایگەێاندوە کە هەمو رۆژیک لە وڵاتانی عەرەبی، ئەفریقایی، ئاسیایی و بە گشتی ولاتانی ئیسلامیدا رۆژانە نزیک بە ٦ هەزار کچی منداڵ خەتەنە دەکرێن. واریس تێدەکۆشیت رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ناچار بکا بۆ لە ناو بردنی ئەم نەریتە دژی ئینسانیە و رێگا چارەێەکی بۆ ببیننەوە.

Entry filed under: عو‌سمان- م. Tags: .

وته‌ی شه‌ماڵ علی له‌ خۆپیشاندانی ستۆکهۆڵم 20-3-2011 دوای کاره‌ساتی 17شوبات حزبه ‌ئیسلامیه‌کان به‌رگریان له‌ده‌سه‌ڵات کردو خۆپیشانده‌رانیان به‌تێکده‌رو ئاژاوه‌گێڕ ناوبرد،هه‌روه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌مان هه‌ڵویستی هه‌بوو

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,090 hits

%d bloggers like this: