بازگەی تاسڵوجە رێگری لەژمارەیەك گەنجی چەمچەماڵ دەكات بچنە سلێمانی

2011/03/24 at 2:39 PM لێدوانێک بنووسە

“11 پاسی پڕ لەگەنج لەچەمچەماڵەوە بەمەبەستی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكان بەرەو سلێمانی بەرێكەوتین”

بازگەی تاسڵوجە رێگریدەكات لە ژمارەیەك گەنج كە لەشاری چەمچەماڵەوە بەمەبەستی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكان بەرەو مەیدانی ئازادی شاری سلێمانی كەوتبونە رێ.دڵشاد جەعفەر یەكێك لەو گەنجانەی لەچەمچەماڵەوە بەرەو مەیدانی ئازادی بەرێكەوتووە بەسایتی هاوڵاتی راگەیاند “11 پاسی پڕ لەگەنج لەچەمچەماڵەوە بەمەبەستی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكان بەرەو سلێمانی بەرێكەوتین”.

هەروەها وتی “بەرپرسانی بازگەكە تەنها رێگەیان بەدوو پاس داوە‌و رێگریان لەو 9 پاسەی دیكە كردووە بچنە سلێمانی”.

لای خۆشیەوە، عەدنان ئەحمەد یەكێكی تر لەو گەنجانە لەبازگەی تاسڵوجەوە بەسایتی هاوڵاتی راگەیاند “سەرەتا كە گەیشتینە بازگەكە داوای پێناسیان لێكردین، دواتر رێگەیان نەداین لەبازگەكە تێپەڕبین‌و دەیانەوێت تاخیرمان بكەن”.

ئەوەشی خستەڕوو كە ئەگەر رێگەیان پێ نەدەن بەپێ بازگەكە تێدەپەڕێنن‌و دەچنە سلێمانی.
لەچەند هەفتەی رابردوشدا بەرپرسانی بازگەی تاسڵوجە بەهەمان شێوە رێگریان لە گەنجانی بەردەقارەمان كرد بچنە سلێمانی.

هاوڵاتی/هێمن قادر: ئاسۆ شوانی

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

دوای کاره‌ساتی 17شوبات حزبه ‌ئیسلامیه‌کان به‌رگریان له‌ده‌سه‌ڵات کردو خۆپیشانده‌رانیان به‌تێکده‌رو ئاژاوه‌گێڕ ناوبرد،هه‌روه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌مان هه‌ڵویستی هه‌بوو پـــــارتــــی‌و یـــــه‌كــــێتـی هــــانــــا بــــــۆ ئێــــــران ده‌بـــــــــه‌ن

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,399 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: