ئه‌جێندایه‌کی قه‌زافیانه!له‌پشت به‌ڵێنه‌کانی به‌رزانی‌و تاڵه‌بانیه‌وه‌

2011/03/25 at 5:01 PM Leave a comment

 (هوشداریه‌ک بۆ ڕاپه‌ڕین)

حه‌مه‌غه‌فور:دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی‌و مام جه‌لال‌و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆکی پارله‌مانیش، به‌لێدوانی ڕه‌سمی دانیان ناوه‌به‌مافی خۆپیشاندان‌و سه‌رجه‌می داواکاریه‌کانی خۆپیشانده‌رانیشیان به‌ڕه‌واو درووست داناوه‌، به‌ڵام به‌کرده‌وه‌هیچ دانپیانان‌و به‌ڕه‌وایی دانانێک نه‌چۆته‌بواری پراتیک‌و جێبه‌جێبوونه‌وه‌. کاردانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌هیچ شتێکی ئه‌وتۆی لێ سه‌وز نه‌بووه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان دروست کردووه‌. چونکه‌له‌پاڵ ئه‌م به‌‌ ڕه‌وایی دانانه‌ی ئه‌وان بۆ خۆپیشاندان‌و داواکاریه‌کانیاندا، له‌ئاستی پراتیکی‌و سیاسیدا ئه‌جیندایه‌کی ته‌واو جیاواز له‌و وه‌عدو به‌ڵێنانه‌ی ئه‌وان کاری له‌سه‌ر ئه‌کرێت.

 

ئه‌مڕۆ ده‌می هه‌ر که‌سێک ئه‌که‌یته‌وه‌ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پرسیاره‌به‌ره‌وڕووی ئه‌و پیاوه‌باڵاده‌ستانه‌و حکومه‌ت‌و پارله‌مان‌و دامه‌زراوه‌جێبه‌جێکاره‌کان ئه‌کاته‌وه‌، که‌ئایا که‌ی، وه‌چۆن وه‌ڵامی سه‌رۆکایه‌تی ده‌سه‌ڵات‌ئه‌گۆڕێت بۆ کردارو داخوازیه‌هه‌نوکه‌ییه‌کان جێبه‌جێ ئه‌کرێن!؟ وه‌ئه‌و نیگه‌رانیه‌له‌نێو چاوی هاوڵاتیان‌و خۆپیشانده‌راندا ئه‌خوێنرێته‌وه‌، که‌به‌ڵێنه‌کانی به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی‌و به‌رهه‌م ساڵح ئامڕازو تاکتیک بن بۆ کات کڕین، هه‌تا هێزی دژه‌خه‌ڵکی به‌ئامانجی بردنه‌پێشی هه‌مان ئه‌جێندای (تێڵابه‌ده‌سته‌کانی ساحه‌ی ته‌حریری قاهیره‌) له‌دژی خۆپیشانده‌ران‌و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان جێبه‌جێ بکه‌ن له‌جیاتی به‌ڵێنه‌کانیان!

 

ئێمه‌ئه‌بینین میدیای زه‌به‌للاحی حزبه‌کان‌و ته‌واوی ده‌زگاکانی وه‌شاندنیان به‌شێوه‌ی ئاشکراو زۆر ڕاشکاوانه‌پێچه‌وانه‌ی وه‌عدو به‌ڵێنه‌کانی پیاوه‌پله‌یه‌که‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌خه‌ستی سه‌رگه‌رمی جه‌نگێکی ده‌روونین بۆ سازکردنی فه‌زای ترسنانه‌وه‌، تۆقاندنی هاوڵاتیان‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌جوڵاندن له‌دژی خۆپیشانده‌ران، به‌تایبه‌تیش له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی‌‌و ڕابه‌ران‌و قسه‌که‌رانی ئه‌و ناوه‌نده‌شۆڕشگێرانه‌یه‌.

 

میدیای ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌سه‌ر دوو ئاست کار ئه‌کات؛ یه‌که‌م، ئاستێک بۆ شێواندنی داواکاریه‌هه‌نووکه‌یی‌و خواسته‌بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خه‌ڵک‌و ڕاپه‌ڕین. چۆن؟ له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کانیانه‌وه‌به‌گه‌رمی باس‌و خواسێک ئه‌وروژێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان دیاریان ئه‌که‌ن، که‌وێنایه‌ک به‌ده‌سته‌وه‌بدات گوایا مه‌یدانی ئازادی‌و لیژنه‌ی کاتی‌و خۆپیشانده‌رانی سلێمانی‌و شاره‌کانی تریش یه‌ک ده‌ست نین‌و داواکاریه‌کانیان ڕۆشن نین!! بۆیه‌ده‌سه‌ڵات نازانێ وه‌ڵامی کێ‌و کام داواکاریانه‌بداته‌وه‌!!

 

دووهه‌م؛ ئه‌جێندای ده‌ره‌کی له‌پشتی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌یه‌. بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌شیان، بوختانی ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌به‌ئه‌ڵڵاهوئه‌کبه‌رو بوونی عه‌ره‌ب‌و فارس له‌نێو خۆپیشاندانی مه‌یدانی ئازادیدا دێننه‌وه‌. ئه‌م ئاسته‌یان به‌ڕای من گه‌لێک خه‌ته‌رناکه‌و به‌کرده‌وه‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌حاڵه‌تی خۆئاماده‌کردندایه‌بۆ ڕاگه‌یاندنی جه‌نگێکی ته‌واو عه‌یار له‌دژی خه‌ڵکی ناڕازی‌و ڕاپه‌ڕیوی کوردستان. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڕای من یاری کردنه‌به‌ئاگر‌و پێموایه‌حزبه‌کوردیه‌کانی ئێمه‌سوودیان له‌مامه‌ڵه‌ی بن عه‌لی‌و حوسنی موباره‌ک وه‌رنه‌گرتووه‌و دڵیان به‌ئه‌لگۆی قه‌زافی کراوه‌ته‌وه‌!

 

له‌کاتێکدا خۆپیشانده‌رانی سلێمانی‌و ته‌واوی شارو شارۆچکه‌کانی دیکه‌ش زۆر سه‌رڕاست‌و ڕه‌وان‌و به‌رجه‌سته‌داواکاری‌‌و خواسته‌کانی خۆیان خستۆته‌ڕوو، وه‌ناردووشیانه‌بۆ ئاسته‌به‌رزه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و وه‌ڵامی زاره‌کیشیان پێدراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌بینین که‌دوای 37 سی‌و حه‌وت ڕۆژ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کاندا تازه‌به‌تازه‌دیالۆگی ده‌سه‌ڵات باسی به‌ته‌نیا بۆته‌باسی ئه‌جێندای ده‌ره‌کی له‌نێو راپه‌ڕین‌و ڕووداوه‌کانی ئه‌م 37 ڕۆژه‌ی کوردستان! له‌ناو کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتدا به‌ڵگه‌ده‌ستکه‌وتووه‌که‌لێپرسراوی لقی 4 چواری پارتی‌و چه‌ند کارگێڕی ئه‌و لقه‌ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا کراون. له‌کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان خواستی هه‌ره‌سه‌ره‌کیان ته‌سلیمکردنی تاوانبارانی لقی 4چوارو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵک‌و خۆپیشانده‌ران کردووه‌‌به‌دادگا بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆیان!

 

ئه‌م زمانه‌ی ئێستا ڕاگه‌یاندنی حزبی‌و حکومی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێی ئه‌دوێت، زمانی جه‌نگه‌، زمانی دوژمنایه‌تیه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان، زمانی تێکۆشانه‌بۆ له‌تکردنی ڕیزی یه‌کگرتوانه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی ئێمه‌، نه‌ک ئه‌و زمانه‌ی که‌به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی وه‌ڵامی خه‌ڵکیان پێدایه‌وه‌! وه‌ئه‌م زمانه‌پێویسته له‌نێو فه‌رهه‌نگ‌و که‌لتووری خه‌ڵکی کوردستاندا ڕیسوابکرێت! چونکه‌ڕووی له‌خوێنڕشتنی زیاترو زیاتره‌له‌خه‌ڵکی ناڕازی‌و سته‌مدیده‌ی کوردستان.‌ هه‌ق وایه‌ڕاگرتنی ئه‌م زمانه‌ته‌بلیغاتیه‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێته‌خواستێکی تری هه‌نووکه‌یی ڕاپه‌ڕین.

 

جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه‌که‌په‌روه‌نده‌ی هه‌ردوو حزبی پارتی‌و یه‌کێتی هێند ئه‌ستووره‌له‌کارکردنیان بۆ ئه‌جێندای ده‌ره‌کی، پێویست ناکات هیچ نموونه‌یه‌کیان لێ ده‌رکێشرێت! هه‌ر له‌مه‌له‌فه‌کانی لای ڕژێمی به‌عسیان، 31ی ئاب، پێشله‌شکری بۆ لێدانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، یان بۆ داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه‌که‌کاره‌ساتی کیمیابارانی لێکه‌وته‌وه‌، له‌شکرکێشی ئێران بۆ سه‌ر بیره‌نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک که‌تراژیدیای گه‌وره‌ی ئه‌نفالی به‌شوێندا هات، تا بگات به‌هاوکاری ڕژێمی فاشیستی تورکیا بۆ لێدانی په‌که‌که‌، گۆشه‌ی زۆر بچوکی په‌روه‌نده‌ی ئه‌وانن!

 

هه‌ر ئێستاش له‌نێو ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستایاندا که‌که‌وتۆته‌به‌ر ڕق‌و نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان، دام‌و ده‌زگای جاسوسی ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی زلهێزو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ش نه‌ک هه‌ر ته‌راتێن ده‌که‌ن، به‌ڵکو بنکه‌و باره‌گای ڕه‌سمیشیان بۆ کراوه‌ته‌وه‌. به‌رزانی‌و تاڵه‌بانی خۆیان، که‌باسی بوونی ژماره‌یه‌ک عه‌ره‌ب ده‌کرێت له‌نێو مه‌یدانی ئازادیدا، که‌حاڵه‌تێکی ئاساییه‌و ئه‌وانیش چاره‌نوسیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو گرێداوه‌ته‌وه‌، براو هاوپه‌یمانی برا عه‌ره‌به‌چاوڕه‌شه‌کانیانن، نه‌ک له‌خه‌ڵکی عه‌ره‌بزمانی شه‌ریف‌و هاوڵاتیانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌ڵکه‌له‌گه‌ڵ پیسترین‌و کۆنه‌په‌رستترین حزبی شیعه‌مه‌زهه‌ب‌و سوونه‌مه‌زهه‌ب‌و به‌عسیه‌کاندا هه‌ر ئێستا له‌حکومه‌تی قه‌ومی- تائیفی عێراقدا هاوبه‌شن! چی عه‌یبێکی تیایه‌کۆمه‌ڵێک کرێکار یان ئاواره‌ی عه‌ره‌ب زمان یان ئاواره‌ی ئێرانی به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان بکه‌ن!؟

 

ئه‌م ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات که‌شفه‌. ئه‌م زمانه‌ی ڕاگه‌یاندنی پارتی‌و یه‌کێتی ده‌ردیان ده‌وا ناکات، باشتره‌باش گوێ ڕادێرن بۆ داواکاری‌و داخوازیه‌کانی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک‌و به‌کرده‌وه‌جێبه‌جێیان بکه‌ن، ده‌نا ئه‌و ئه‌جێندایه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵات کاری له‌سه‌ر ئه‌کات، تازه‌نیه‌، هه‌مان ئه‌جێندای ڕابردووه‌که‌خه‌ڵکی به‌م نائومێدیه‌گه‌وره‌یه‌ی ئێستا گه‌یاندو ئێستاش بۆ گۆڕینی ڕه‌وشی سیاسی‌و ده‌خاڵه‌ت له‌بنیاتانی ئاینده‌ی خۆیان‌و نه‌وه‌کانیان‌و ووڵاته‌که‌یاندا ده‌ستیان داوه‌ته‌ڕاپه‌ڕین‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی‌و هێمنانه‌ له‌دژی ئێوه‌و ئه‌زموونه‌که‌شتان!

حه‌مه‌غه‌فور

hamagafur@gmail.com

25 مارس 2011

Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور. Tags: .

ئەنجومەنی کاتی مەیدانی ئازادی:هۆشداری دایە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان لەڕاستای پشتیوانی کردن لە”پلاتفۆرمی چەپ بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی خۆپیشاندانەکانی کوردستان”

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: