ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ خوپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ناتوانێت بگوازێته‌وه‌ ؟!!

2011/03/26 at 10:33 AM Leave a comment

رِه‌نگه‌ ئه‌مه‌ پرسیارێك بیت له‌یه‌كه‌م رِۆژی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان لایان دروست بوبێت وه‌ گۆمانێكیشیان لادروست بوبێت تایبه‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌كاتێكدا تۆ ماڵپه‌رێكی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بیت نه‌توانیت گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و شاره‌ وه‌ك وینه‌یه‌كی به‌ڵگه‌یی و به‌بێ هیچ مه‌رامێك بڵاو بكه‌یته‌وه‌ گرفت چی یه‌؟.ئه‌مه‌ كه‌ بوبێته‌ پرسیار بیگومان چه‌ند ئیمایل و كۆمینت و نامه‌شمان به‌ده‌ست گه‌شتوه‌ ئه‌م پرسیاره‌مان ئاراسته‌ كراوه‌ به‌ڵام پێمان باش بوو ئیمه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌مان كه‌مێك پاش بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵكو شاری هه‌ڵه‌بجه‌ هیچ جۆره‌ كارێكی توندو تیژی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بیت  ئیمه‌ دواتر وه‌ڵامێكی ته‌واومان بۆ خۆپیشاندان و ده‌سه‌لات و خوێنه‌ر ده‌بیت .

ئێستا كه‌ده‌بینین بارودۆخه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تر خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت پێوستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م رِونكردنه‌وه‌یه‌ بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بریتی یه‌ له‌مه‌ی خواره‌وه‌ .

به‌رِێزان وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگاداره‌ ماڵپه‌ری ( هه‌ڵه‌بجه‌ ئینفۆ ) ماڵپه‌رێكی سه‌ربه‌خۆ و قازانج نه‌ویسته‌وه‌ ئاماده‌نه‌بوه‌ له‌هیچ سات و كاتێكدا لایه‌نگری بۆ هیچ گروپ و ده‌سته‌ و كۆمه‌ڵێك بكات ، به‌ڵگه‌ی ته‌واومان ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كوردستانه‌ كه‌ زۆرترین ماڵپه‌ر و رۆژنامه‌ی به‌ناو سه‌ربه‌خۆ چۆن نه‌یانتوانیت بێ لایه‌نی خۆیا رِاگرن و له‌ده‌ستیان دا ، به‌ڵام جیگای خۆشحاڵی یه‌ بۆ ئیمه‌ نه‌بووینه‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی هیچ لیستێك و شوێنیك بۆ بانگه‌شه‌كردن و مزایه‌ده‌كردن .

ماڵپه‌ری (هه‌ڵه‌بجه‌ ئینفۆ ) له‌سه‌ر ئه‌ركی و ماندووبونی چه‌ند لاوێكی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و (هاوری سامان حه‌مه‌ فه‌ره‌ج )له‌ المانیا به‌رِێوه‌ده‌چێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له‌م ماڵپه‌ره‌ ده‌رخستنی جوانی و راستی یه‌كانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ وه‌ك خۆی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نوسه‌ران و خوێنه‌رانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌سایه‌تی و خه‌مخۆرانی هه‌ڵه‌بجه‌ و دڵسۆزانی شاره‌كه‌یه‌ له‌ماڵپه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ركات و ساتێكدا هه‌ڵه‌بجه‌ پێوستی یه‌كی هه‌بوو به‌هه‌موومانه‌وه‌ بتوانین كۆده‌نگی بین له‌سه‌ری كاری جوانی بۆ ئه‌نجام بده‌ین ، جا ئه‌و كاره‌ هه‌وڵدان بیت بۆ ناساندنی جوانیه‌كانی شاری به‌ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ یاخوود ناساندنی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ بیت له‌جیهان به‌سه‌رجه‌م خوێنه‌ران و بینه‌رانی ماڵپه‌ر ،وه‌ یاخود نمایشكردنی ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ی ئیستا له‌ناو كچان وكورانی شاردایه‌ بۆ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌پاش 88 جوانیه‌كانی ونكردووه‌ .

پێمان وایه‌ چه‌ند ساڵێك كاركردنمان له‌م شاره‌یه‌دا و له‌سه‌ر ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌ست كه‌وتی جوانمان هه‌یه‌ بۆیه‌ لیره‌ نامانه‌وێت سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ بنوسین ته‌نها وه‌ك كورته‌یه‌ك پیمان باش بوو ئه‌و چه‌ند دیرِه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر خۆمان بڵێین .

به‌رِێزان لیره‌ دێمه‌ سه‌ر ناوه‌رۆكی بابه‌ت و مه‌به‌ستی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌مان كه‌ ئه‌وه‌یه‌ (ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ خوپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ ناتوانێت بگوازێته‌وه‌ ؟!!)  وه‌ك لای هه‌مووان روون و ئاشكرایه‌ رِاگه‌یاندكار كاتێك كه‌ بیه‌وێت زۆر بێ لایه‌نانه‌ هه‌واڵێك بگوازیته‌وه‌ ده‌بێت له‌نزیكترین شوێنی روداوه‌كه‌ ئاماده‌ی هه‌بیت و راستگۆ بیت له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ،ئیمه‌ به‌رنامه‌یه‌كی كارمان هه‌یه‌ هه‌ر شتێك بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بچێته‌ خانه‌ی راپۆرت ده‌بیت چه‌ند كه‌سێك له‌و راپۆرته‌ كه‌ قسه‌ده‌كه‌ن به‌ده‌نگی ووته‌كانیمان لابیت بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین یان ئه‌بیت هیچ نا وینه‌یه‌كی راستی ئه‌و روداوه‌مان لابیت كه‌ سه‌لمێنه‌ری راستی بیت ،

خۆپیشاندان مافی دیموكراسی هه‌رتاكێكه‌ كه‌ پێوسته‌ مماره‌سه‌ی ئه‌م مافه‌ی خۆی بكات  وه‌ داواكاریه‌كانی به‌شیوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ داریژراو پێش كه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به‌خۆپیشاندانه‌كه‌ بكات ، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بی به‌ش نه‌بوو له‌سه‌رجه‌م ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌مرِۆ له‌كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵكو شێوازێكی جیاوازی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌ رِه‌نگه‌ هه‌ركه‌س و لایه‌نێك خوێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ هه‌بیت ، له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی  سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له 2011-2-22 سه‌رپه‌رشتیارمان له‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ ( سه‌لاح جه‌میل ) بۆ گواستنه‌وه‌ هه‌واڵه‌كان روو له‌ناو خۆپیشانده‌ران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت راستی هه‌واڵه‌كان بگوازێته‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ شاهیدی چه‌ند كه‌سانێك كه‌ نزیك بوون له‌ ( سه‌لاح جه‌میل ) له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رێكه‌وه‌ په‌لامار ده‌درێت  رِوبه‌رِوی ده‌بنه‌وه‌به‌ پارچه‌ بلۆك گوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و وینانه‌ ئه‌یگرێت بۆ لایه‌نێكی دیاری كراوبیت خراپی به‌سه‌ر دێنن ، ( سه‌لاح جه‌میل ) به‌رده‌وام تیان ده‌گه‌یه‌نیت كه‌مه‌به‌ ستی ئه‌م وه‌ك ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ گواستنه‌وه‌ی راستی یه‌ نه‌ك شتی تر به‌ڵاو ئه‌وان پیان باش نابیت كه‌ رِێگه‌ی پی بده‌ن كاربكات له‌ناویان ،بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ مه‌یدانه‌كه‌ جیده‌هێڵێت .پاشتر له‌رِێگه‌ی چه‌ند كه‌سانێكی دڵسۆز ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ناو خۆپیشانده‌ران مه‌رامێك هه‌یه‌ تكایه‌ ئاگاداری خۆی بێت ، وه‌ له‌سه‌روو به‌ندی چه‌ندین خۆپیشاندان له‌ترسی گیانی خۆی و نه‌یتوانیوه‌ نزیك بیته‌وه‌ هه‌واڵه‌كان بگوازیته‌وه‌ ، ئیمه‌ له‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وێنه‌ كه‌سی په‌لامارده‌ری ( سه‌لاح جه‌میل ) لایه‌ كه‌ چی به‌ده‌سته‌ وه‌یه‌ و ئاراسته‌كه‌شی كوی یه‌ ، بۆ ده‌بیت ماڵپه‌رێك بكاته‌ ئامانج له‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو راگه‌یاندنانه‌دا .

ئێمه‌ له‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ رِای ده‌گه‌یه‌نین كه‌ هیچ كات كه‌س ناتوانیت بیده‌نگمان بكات و رِێگریمان لی بكات له‌گواستنه‌وه‌ی راستی یه‌كان به‌ڵام ده‌ست گرتن به‌سه‌لامه‌تی رۆحی هاوكارمان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ نامانه‌ویت هیچ كه‌سێك كه‌له‌گه‌ڵ ئیمه‌دا كارده‌كات توشی گرفت و زیان ببیته‌وه‌ .

 له‌گه‌ڵ ریزمان بۆ هه‌موو لایه‌ك .

                              ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌

                                                        www.halabja.info

 

Entry filed under: پـــه یـــام و ئا گـــاداری و ســـوپاسنامـــه. Tags: .

بزوتنه‌وه‌ی سه‌لبی و ئیسپاتی هه ریم کوردستان و تورکیا ما مه له له سه ر پەکەکە ده که ن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: