“ده‌ســــه‌ڵات نــــاوی‌ پیــــاوكــــوژه‌كــــان نــــازانێــــت”

2011/03/26 at 11:00 AM 1 comment

په‌یامی به‌ختیار عه‌لی بۆ سه‌رای ئازادی:ئێوه‌ له‌ رێگادان بۆ له‌دایكبونی‌ سه‌رده‌مێكی‌ تر و ده‌سه‌ڵاتیش له‌ رێگادایه‌ بۆ ماڵاوایی

ده‌قی په‌یامی به‌ختیار عه‌لی بۆ سه‌رای ئازادی سلێمانی..
ده‌سه‌ڵات ناوی‌ پیاوكوژه‌كان نازانێت، چونكه‌ پیاوكوژه‌كان یه‌ك و دوان و سیان نین… زۆرن زۆر… له‌هه‌ ر نیشتیمانێكیشدا ژماره‌ی‌ پیاوكوژه‌كان زۆربو، ناوه‌كانیان نرخی‌ نامێنێت.
ده‌سه‌ڵات ناوی‌ شه‌هیده‌كانی‌ ئێوه‌ش نازانێت، چونكه‌ ناوی‌ شه‌هیده‌كان زۆرن زۆر…  له‌ هه‌ر نیشتمانێكیشدا ژماره‌ی‌ شه‌هیده‌كان زۆربو، ناوه‌كان نرخیان نامێنێت.
ده‌سه‌ڵات ناتوانێت وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانتان بداته‌وه‌، چونكه‌ پرسیاره‌كان زۆرن زۆر… له‌ هه‌ر نیشتمانێكیشدا پرسیار وه‌ها زۆربو، وه‌ڵام نرخی‌ نامێنێت.
ئازیزان. جێگای‌ سه‌رسامی‌ هه‌مومانه‌ كه‌ رۆژ دوای‌ رۆژ ده‌سه‌ڵات له‌بری‌ گوێگرتن له‌ ئێوه‌، گوێنه‌گرتنی‌ هه‌ڵبژاردوه‌.
له‌بری‌ سه‌یركردنی‌ ئێوه‌، سه‌رقاڵی‌ سه‌یركردنی‌ خۆیه‌تی‌.
له‌بری‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ئێوه‌ ته‌نیا و ته‌نیا بیر له‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌… له‌هه‌ر نیشتمانێكیشدا ده‌سه‌ڵات بیری‌ له‌خۆی‌ كرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵات نرخی‌ نامێنێت.
ده‌سه‌ڵات نا توانێت ئێوه‌ ببینێت… نایه‌وێت ئێوه‌ ببینێت… چونكه‌ ئێوه‌ جوانی‌ و ئه‌و شوێنی‌ مردنی‌ جوانییه‌… نایه‌وێت تێتانبگات چونكه‌ نوێنه‌ری‌ سه‌رده‌مێكن كه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ستی‌ پیایدا ناگات… ده‌سه‌ڵات تێتانناگات، چونكه‌ ئێوه‌ زیندو ئه‌و مردوه‌… ئازیزان ئێوه‌ ره‌مزی‌ نوێبونه‌وه‌ی‌ دونیا و ده‌سه‌ڵات ره‌مزی‌ پیربونی‌ دونیایه‌… ئێوه‌ له‌ رێگادان بۆ له‌دایكبونی‌ سه‌رده‌مێكی‌ تر و ده‌سه‌ڵات له‌ رێگادایه‌ بۆ ماڵاوایی… ئێوه‌ هاتون و ئه‌و ده‌ڕوات… ئێوه‌ هه‌ڵدێن و ئه‌و ئاوا ده‌بێت… هیچ شتێك ئێوه‌ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ كۆنه‌كردۆته‌وه‌ رێكه‌وت نه‌بێت.
رێكه‌وته‌ كه‌ رۆحی‌ ئێوه‌،  له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و زه‌مینه‌ سه‌وزبوه‌ كه‌ كه‌سانێكی‌ بێباك ده‌رهه‌ق به‌ هاواری‌ ئێوه‌شی‌ سه‌وزكردوه‌. ئێوه‌و ئه‌وان له‌ هیچدا له‌ یه‌ك ناچن… ده‌بێت دروشمی‌ ژیانی‌ ئێوه‌ بێت له‌ هیچدا له‌وان نه‌چن… ده‌بێت ئێوه‌ له‌ هه‌ر كه‌س وردتر سه‌یری‌ ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، تا هه‌وڵبده‌ن له‌وان نه‌چن… ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان رقیان له‌ ده‌نگی‌ تره‌، ده‌بێت هۆیه‌كی‌ گه‌وره‌ بێت بۆ ئێوه‌ تا ده‌نگی‌ ترتان خۆشبوێت… ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان پاشه‌ڕۆژی‌ ئه‌م وڵاته‌یان پێ‌ گرنگ نیه‌، هه‌وڵبده‌ن پاشه‌ڕۆژتان بۆ گرنگ بێت… ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان له‌ ئازادی‌ تێناگه‌ن، ئێوه‌ هه‌وڵبده‌ن قوڵتر و رونتر له‌م وشه‌یه‌ تێبگه‌ن. ئازیزان ته‌نیا رێگا تا ئێوه‌ بتوانن له‌ رێگایه‌وه‌ دونیا بگۆڕن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هیچدا له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌چن.
ئێوه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵات خۆی‌ تێدا ده‌بینێته‌وه‌… جگه‌ له‌ ئێوه‌ ئێستا و‌ڵاتی‌ ئێمه‌ ئاوێنه‌یه‌كی‌ تێدا نیه‌ كه‌ هه‌قیقه‌تی‌ مێژوی‌ سیاسی‌ ئێمه‌ پیشانبداته‌وه‌. هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش بترسێت له‌وه‌ی‌ له‌ ئاوێنه‌ی‌ ئێوه‌دا سه‌یری‌ خۆی‌ بكات، ناچاره‌ تا كۆتایی له‌ ئاوێنه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ درۆزنه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ی‌ راسته‌قینه‌ پیشانناداته‌وه‌ خۆی‌ ببینێت. ئێوه‌ ته‌نیا چاوێكن كه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت له‌ رێگایه‌وه‌ خۆی‌ ببینێت، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش نه‌یه‌وێت له‌ رێگای‌ چاوی‌ ئێوه‌وه‌ خۆی‌ بینێت.. نابینایه‌.
كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌ ئێمه‌ بێزاربو له‌ حوكمی‌ ئه‌رستۆكراتیه‌تكی‌ لوت به‌رز كه‌ نایه‌وێت تێبگات چی‌ رویداوه‌و خه‌ڵك داوای‌ چی‌ ده‌كه‌ن. ده‌سه‌ڵات زۆر دره‌نگ تێده‌گات، چونكه‌ له‌ سروشتی‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌ كه‌ هه‌میشه‌ واتێده‌گات كات له‌ قازانجی‌ ئه‌وه‌… له‌ كاتێكدا مێژو سه‌لماندوێتی‌، میله‌تان هه‌مو كاتی‌ دونیایان له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێژوی‌ خۆیان دروستبكه‌ن… ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تری‌ خۆی‌ ده‌كات كه‌ واتێده‌گات كات له‌ قازانجی‌ ئه‌وه‌… كات هه‌میشه‌و هه‌میشه‌ له‌ قازانجی‌ ئێوه‌یه‌، چونكه‌ ئێوه‌ ته‌نیا هێزن كه‌ پیر نابن و ناڕۆن و هه‌میشه‌یین.
گره‌وكردن له‌سه‌ر كات، دۆڕاوترین گره‌وێكه‌ ده‌سه‌ڵاتێك له‌ دونیادا ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵك بیگرێته‌ به‌ر، چونكه‌ ئێوه‌ ئه‌و هێزه‌ن كه‌ له‌ پاشه‌ڕۆژه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵات ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌  له‌ رابوردودا خه‌وتوه‌… ترسناكترین ده‌سه‌ڵاتێك له‌ دونیادا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ كه‌ نه‌ترسێت له‌وه‌ی‌ كه‌ سبه‌ینێ‌ رۆژی‌ ئه‌و نییه‌.
ئازیزان..
ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت به‌ مێژوی‌ خۆیدا بچێته‌وه‌، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش نه‌یویست به‌ مێژوی‌ خۆیدا بچێته‌وه‌، شایسته‌ی‌  پاشه‌ڕۆژ نییه‌.
ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ تێناگات كه‌ وه‌ستانی‌ ئێوه‌ لێره‌دا وه‌ستانه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك هیواو ئومێدی‌ ئه‌به‌دی‌ كه‌ هه‌رگیز پیرنابێت… من دڵنیام كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ له‌م مه‌یدانه‌دا كۆده‌كاته‌وه‌، خه‌ونێكه‌ پێشتر زۆر دیكتاتۆری‌ گۆڕكردوه‌… ئه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌مو ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ دونیا ته‌مه‌نی‌ درێژتره‌… ئه‌وه‌ی‌ گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات هیواكانی‌ ئێوه‌ بمرێت… ئومێده‌كانتان پیر بێت… گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپێكی‌ دۆڕاو ده‌كات… به‌رده‌وامبن… ئێوه‌ ته‌نیا هێزن كه‌ ئه‌به‌دین و پیرنابن… ته‌نیا شتن كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ حیسابی‌ كات و شوێن و پیربونه‌وه‌ هه‌ڵقوڵیون، چونكه‌ هه‌ڵگری‌ هیوایه‌كن كه‌ ئه‌به‌دییه‌ ئه‌ویش هیوای‌ ئازادبونه‌.
ئه‌م په‌یامه‌ی به‌ختیار عه‌لی دوێنێ (هه‌ینی) له‌ سه‌رای ئازادی سلێمانی خوێندرایه‌وه‌.سبه ی

Entry filed under: به‌ختیارعه‌لی. Tags: .

هه ریم کوردستان و تورکیا ما مه له له سه ر پەکەکە ده که ن رونکردنەوەیەک سەبارەت بەچەواشەکاریەکانی میدیای یەکێتی دژی چەتری ئازادی

1 Comment Add your own

  • 1. حسن معارفی پور  |  2011/03/26 at 9:00 PM

    ئه گه ر به ختیار عه لی قورگی خوشی بدری ئه وه نده دژ به ده سه لات بقیژینی ناتوانی له چوارچیوه ی نیزامی بچیته ده ره وه که ده سه لاتی حکومه تی هه ریم یه کیک له سیستمه گه نده له که ی ئه وه. سه رمایه داری له ولاتانی دواکه توودا ناتوانی شتیک زیاتر له بروکراسیه کی گه نده لو فیرعون ئاسا وه کو حکومه تی هه ریم یا دیکتاتوریه کی ره ش وه کو کوماری ئیسلامی ئیران تیپه ر بیت.
    ئه گه ر له شه هید په ره ستی که می ئه و لاتر بروین و اقع بینانه سه یری شتاکان بکه ین ئه وه ی که له کوردستاندا ناوی نراوه و به گالته باسی لی ده کری مه به ستم ئه و که سانه ی که له شه ری ناوخو کوژراون به شه هیدانی تری بنی گوم ناوی لی ده بری و به بروایی من زوربه ی هه ره زوری ئه و که سانه که بو پارتی و یه کیه تی خوین داوه به کوشت ئه گه ر جاریکی تر زیندو ببنه وه دژی ئه وان چه ک هه لده گرن و خویان به خیانه تکار ده زانن ئه گه ر زمانی له گه ل ئه وان ئیشیان کردبی.
    بویه ده بی به به ختیار عه لی و هاوکاسه کانی که له به لاری بردنی بزوتنه و ه ی رادیکالی خه لک له سالانی پیشوودا ده وریکیان بووه هه ر چه ند زور که م به لام ئه وان له ده سه لاتی گه نده لی پارتی و یه کیه تی دواکه وتو ترن و له داهاتوشدا به و شیوه سیاسه ت کردنه و به و ئامانج و بیرو بروایه وه که هه یانه دواکه وتو ترو خوین مژ تر ده بن.
    مام جه لال به ته واو دواکه وتویی خویه وه حزبه گه نده له که یه ئه گه ر پی بله ی سوسیال دیمکراسی باشه یا لیبرالیزم جواب ده داته وه سوسیال دمکراسی و خویو حزبه سه رکوتگه ره که ی ئه ندام انترناسیونالی کارتونی و دروینه ی چوارمن.
    به لام به ختیار عه لی و هاو کاسه کانی چ له ئیران و چ له عیراف و ئه روپا ئه مرو به شیوه یه کی قیزه ون هیرش ده به نه سه ر ده سکه وته کانی خه لکی کریکار و زه حمه تکیش و به ته مان که ته واوی ده سکه وته کانیان وه ر بگرنه وه.
    بویه ده بی ئه وه به خه لکی کوردستان بلیم که به ره گ مل خو هه لسانو به مرمرو قیر قیر ئه م یا ئه و نوینه ری لیبرال له نه وشیراون مسته فای کومونیست کوژه وه بگره تا فاروق رفیق و به ختیار عه لی هیچ شتیک له ژیانی و گوزه رانی سه ختی خه لکی ئازادی خواز ناگوری و ته نانه ت له وانه ی به پروژه لیبرالیه کان ئه م جنایه تکارانه خه لک توشی پاشه کشه و سه ر لیشیواوی بیت و ئه وه ش که ئیسته ه سی لی وه ر گیریه ته وه .
    بویه له ئاخر دا ده بی بلیم ته نیا ریگایه ک که خه لک ئه توانن به و شیوه بگه ن به داخوازیه به رحه قه کانیان شورشی جه ماوه ری و سوسیالیسمه به و بونه وه ده بی خه لک ریزی خوی له م لیبرال و ئیسلامی و گه نده ل و نوینه رانی دروینه ی خوی جیا کاته وه بو به هیز کردنی هیزی خوی به ریزی ریکخراوه کومونیسته کان پیوه ست بیت و یا بو بنیاد نانی ریکخراویکی کومونیستی شورشگیر و رادیکال هه ول بدات

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: