به‌هۆی‌ نیگه‌رانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی‌،سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ باره‌ی‌ به‌كارهێنانی ژماره‌‌ 66،رونكردنه‌وه‌یدا

2011/03/26 at 5:17 PM Leave a comment

سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنای‌ وشه‌ی‌ 66 و ده‌رگا داخستن له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران له‌ دانیشتنه‌كانی‌ 5 و 6ی‌ نائاسایی په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان،‌ ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ست ئه‌و وشه‌یه‌ی‌ وتبێت و ده‌رگا داخستنیشی‌ له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ پاراستنی گیانیان.له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌:له‌ كۆتایی‌ دانیشتنی‌ ژماره‌ 6ی‌ نائاسایی خولی‌ سێیه‌می‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، له‌كاتی‌ ده‌نگدانی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان له‌باره‌ی‌ متمانه‌دانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له‌كاتی‌ ژماردنی‌ ده‌نگه‌كان به‌كارهات كه‌ دیاره‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌ك به‌كاربێنن كاریگه‌ری‌ سلبی‌ بۆ سه‌ر بارودۆخه‌كه‌ هه‌بێت و وانیشان بده‌ن، كه‌ مه‌به‌ست له‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی‌ و لایه‌نه‌.
له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌: به‌گرنگمان زانی‌ بۆ جه‌ماوه‌ری‌ سه‌ربه‌رزی‌ كوردستان و گشت لایه‌نه‌كان و رای‌ گشتی‌ رونبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌به‌ستێك له‌ پشت به‌كارهێنانی‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ نه‌بوه‌.
له‌كاتی‌ به‌خشینه‌وه‌ی‌ متمانه‌ به‌ د.به‌رهه‌م ساڵحی، له‌كاتی‌ ژماردنی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ كه‌ متمانه‌یان به‌ حكومه‌ت به‌خشیه‌وه‌ و ژماره‌یان 67 په‌رله‌مانتار بو، كه‌مال كه‌ركوكی‌ سه‌رۆكی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وه‌ك تانه‌‌ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ و خودی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌ ئه‌و حیزبه‌ وتی‌: خه‌ریكبو ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌ران ببێت به‌ 66.
چاودێرانیش پێیانوابو كه‌ركوكی به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌ی‌ كردوه‌ و ویستویه‌تی تۆڵه‌ له‌و قسه‌یه‌ی‌ تاڵه‌بانی بكاته‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ ویكلیكس لای‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان وتبوی‌ “دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی، نه‌ دكتۆره‌ و نه‌ كه‌ماله‌ و نه‌ كه‌ركوكیه‌”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوی‌ ئاشكرابكرێت به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: له‌دوای‌ به‌كارهێنانی‌ وشه‌ی‌ 66 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌، زۆرێك له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیگه‌ران بون و پێیانوابوه‌ لاوازی‌ ئیراده‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارتیدا هۆكاری‌ ئه‌و سوكایه‌تیكردنه‌ بوه‌.
وتیشی: په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی‌ ره‌خنه‌یان له‌ ئه‌رسه‌لان بایز، جێگری‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌بوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر قسه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا.
سه‌باره‌ت به‌ داخستنی ده‌رگا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆنیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردوه‌: له‌ دوای‌ كۆتاییهێنان به‌ دانیشتنی‌ ژماره‌ 5ی‌ نائاسایی رۆژی‌ 8/3/2011ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنێك له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رویدا، كه‌ له‌ ئاكامدا ده‌رگاكان داخران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه‌ ئه‌وكاره‌: بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی‌ ئه‌ندامان و پاراستنی‌ ره‌وشی ئارامی‌ و ئه‌منی‌ په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مانی‌ كوردستان بو، تا رێبگیرێت له‌ دروستبونی‌ هه‌ر روداوێكی‌ نه‌خوازراو.سبه ی

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان. Tags: .

ڕۆشنبیر له‌ ته‌نگه‌ژه‌ی فیکریدا بۆ سه‌رجه‌م كوردستانیان,فریای ژیانی شێركۆ معارفی بكه‌ون

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: