بۆ سه‌رجه‌م كوردستانیان,فریای ژیانی شێركۆ معارفی بكه‌ون
2011/03/26 at 6:02 PM 1 comment
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
مرۆڤ دۆستان
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان
بڕیار وایه رۆژی 31-3-2011 كۆماری ئیسلامی ئێران چالاكڤانێكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی كورد به ناوی كاك شێركۆ معارفی وه‌ك ده‌یان و سه‌دان لاوی دیكه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئیعدام بكات , ئێمه لێره‌وه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین , ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره دڕنده‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌ر به ئیعدامی كاكه شێركۆ معارفی بگرن .
چاودێری كوردۆساید ئاماده‌ی هه‌موو كار‌و چالاكییه‌كه بۆ به‌رگرتن به ئیعدامی كاكه شێركۆ له كوردستان و هانده‌ران , هیوادارین له باشووری كوردستانیش رێگری له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ رزگار كردنی ژیانی كاكه شێركۆ معارفی درووست نه‌كرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش به گیانی به‌ررسیاریتییه‌وه هه‌ڵوێست وه‌رگرن بۆ رزگار كردنی ژیانی كاكه شیركۆ و خۆپیشانده‌رانی كوردستانیش رۆژێك ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بۆ رزگار كردنی ژیانی كاكه شێركۆ ته‌رخان بكه‌ن , ده‌با داخوازی رزگار كردنی ژیانی كاكه شێركۆ معارفی هه‌موومان له ده‌وری یه‌كتری كۆبكاته‌وه .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Entry filed under: ناوه‌ندی چاک.
1. Fatah Ahmadi | 2011/03/28 له 12:53 AIM:
وێڕای سڵاو
من پێمواێه ئه‌رکی هه‌مو ئازادی خواز‌و،مرۆف دۆستێکه به‌تایبه‌ت کوردانی خاوه‌ن هه‌ڵوێستو،خه‌بات کار بۆ ڕزگار کردنی تێکۆشه‌ر شێرکۆ معارفی له‌ده‌ستی جه‌لادانی ڕژێمی تاوان کاری ئاخوندی هه‌رچی له ئیمکانیانداهه‌ێه به‌کاری بێنن بۆ ڕزگاری ئه‌م لاوه تێکۆشه‌ره. من پێمواێه ڕژێمی ئێران له لێواری مه‌رگداێه‌و،به‌م کاره ترسنۆکانه‌ی ده‌یهه‌وێت چاوی گه‌لی ئێمه بترسێنێ،به‌ڵام مه‌رگی خۆێان نزیکترده‌خه‌نه‌وه. هه‌رله‌و کاته‌شدا پێمواێه پاڕانه‌وه له‌زه‌ماوه‌نچیه‌کانی میوانی ئحمه‌دی نه‌ژاد به‌ڕاست نابینم،چون ئه‌مانه باشده‌زانن ڕۆژانه تێکۆشه‌رانی ئێمه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ستی ئه‌م جه‌لادانه شه‌هید ده‌کرێن به‌ڵام ئه‌مانه وه‌ک هه‌واڵیش باسی ناکه‌ن.له‌به‌ر ئه‌وه داواکاریه‌که نه‌جێده‌گرێو،نه ئه‌مانه‌ش هێنده ڕێزیان هه‌ێه،لای ڕژێمی ئێران تاگوێان بۆ بگرن. هه‌ر ئه‌مانه تادوێنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سه‌رای ئازادیان تاوان بارده‌که‌ر که ڕژێمی ئێران هانیان ده‌دات،به‌ڵام خۆێان هه‌ڵپه‌ڕکێی نه‌ورۆز لای ئحمه‌دی نه‌ژاد ده‌گێڕن. فه‌تاح ئحمه‌دی