چەند پرسیارێکی”واڵاپرێس”لە عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان.

2011/03/27 at 11:44 AM Leave a comment

كاك عوسمان ئه‌م كاته‌ت باش
له‌پاش رێزو سڵاوم ئه‌گه‌ر پێت باش بوو وه‌ڵامی ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌م بده‌یته‌وه‌سوپاست ده‌كه‌م
ئاسۆ شێخ كه‌مال
سه‌رنوسه‌ری سایتی واڵاپرێس
١٥/٣/٢٠١١
پێوستی بڵاوبونەوەی ئەم چاوپێکەوتنە لەوەوە ‌هاتوە کە “واڵا پرێس” وەک خۆی بڵاوی نەکردۆتەوە.
ئاسۆ/ ئێوه‌وه‌ك حزبی كۆمۆنیست تا چ راده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی حوكمی ئایینین و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كگرتوی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌رێمی كوردستان؟
عوسمان؛ دەسەلات و حوکمی ئایینی لە کوردستاندا نەبووە تا بگەرێتەوە، وە ئێمە لایەنگری جیایی دین لە دەولەت و پەروەردەو فێرکردنین.
ئاسۆ/ ئایا بیرتان له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه‌وه‌ك كۆمۆنیسته‌كان له‌گه‌ڵ محاكه‌مه‌كردنی گه‌نده‌ڵكاران تاوانبارانی هێرشكردنه‌سه‌ر باره‌گای حزبی كۆمۆنیست ساڵی 0200 له‌گه‌ره‌كی عه‌لی ناجی سلێمانی بده‌نه‌دادگا؟
عوسمان؛ کام دادگا؟ لە کاتێکدا کە دەسەلات لە کورستاندا بەدەست حزبی چەکدارەوەوەیە دادگا ئەتوانێت چی بکات، ئێستا تاوانی ئەو حزبە چەکدارانەش زۆر لە هێرشکردنە سەر حزبی ئێمە زیاترو گەورەترە، تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و خەلکیان کوشتوەو بریندارکردوە، هێزی چەکداری نهێنیان هەیە خەلک دەفرێنن و ئەگرن و ئەشکەنجەئەدەن، هەر ئێستا لە بەردەم لێپرسینەوەی دادگای نارەزایەتی جەماوەریدان.
ئاسۆ/ وه‌كو خه‌ڵكی ئازادیخوازیش ئایا ده‌توانن شه‌هیدكردنی ئه‌بوبه‌كر عه‌لی تان بیربچێته‌وه‌؟ تا چه‌ند كارتان كردوه‌له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و دۆسێیه‌؟
عوسمان؛ ئێستا قوربانیەکانی دەستی تاوانەکانی ئەم دەسەلاتە هاوریانێکی زۆرتری هێناوەتە ریزی بەکر علی و نەزیر عومەر  وەک سەردەشت، سۆران، رێژوان، سورکێو، ئومێد، گەرمیان، بیلال….
ئاسۆ/ راتان چیه‌به‌نوێژی هه‌ینی له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی؟ ئایا ئه‌وه‌گه‌رانه‌وه‌نیه‌بۆ مێژوویه‌كی خراپتر؟
عوسمان؛ ئەوە ئاکامی پێشینەی دەست تێکەلاوکردنی یەکێتی و پارتیە لە گەل ئیسلامی سیاسیدا کە هەمیشە پشتیوانی لێکردون و لە بودجە بەشی داونەتێ و مزگەوتی بۆ کردونەتەوە، شەریکیان کردون لە دەسەلاتدا، وە شەریعەی ئیسلامیان بە سەرچاوەی سەرەکی دەستور داناوە، هەموو ئەوانەیان وەک بەشێک لەو سیاسەتانە کردووە کە دەسەلاتی خۆیان لە بەرامبەر نارەزایەتی خەڵکدا بپارێزن، هەر بۆیە نوێژکردن لەبەر سەرای ئازادی ناتوانێ نوێنەرایەتی نارەزایەتی خواستەکانی خەلک بێت.
ئاسۆ/ به‌ده‌ر له‌داخوازی جه‌ماوه‌ری كه‌من خۆم سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ داخوازی جه‌ماوه‌رم، ئایا ئه‌و ئه‌جێندا و موزایه‌ده‌سیاسیانه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
عوسمان؛ پێویستە ئەوەی لای هەمومان سەرەکی و پێوەر بێت، خۆ تەعریف کردنە وەک بەشێک لە ناو نارەزایەتیەکانی خەلکی کوردستان و داخوازیەکانیدا،  لە نمونەی نان، کار، ئازادی و یەکسانی، هەلوەشانەوەی هێزە میلیشیاکان و داخستنی بارەگای چەکداری حزبەکان، دادگایی ئەوتاوان بارانەی تەقەیان کردوەو خەڵکیان رفاندوە، زیادکردنی کرێ و موچەی کرێکاران و فەرمانبەران، کار یان بیمەی بێکاری، دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان، پێکهاتنی دەسەلاتی نوێنەرانی خەڵک… کەلەمەش زیاتر لە ئەجێندای ‘ئەنجومەنی سەرای ئازادی’دا هاتووە، گەر هەر لایەن و کەسێک بە بەرگری لەم داخوازیانەوە پەیوەست بێت، ئەوە فرسەتی موزایەدە زەحمەت دەبێت. 
ئاسۆ/ ئایا پێتان وانیه‌له‌گه‌ڵ محاكه‌مه‌كردنی گه‌نده‌ڵكارانی ناو حكومه‌ت و حزب كاتی ئه‌وه‌هاتوه‌گه‌نده‌ڵكارانی ماوه‌ی 20 ساڵی رابردووش به‌هه‌مان پێوه‌ر روبه‌روی دادگا بكرێنه‌وه‌؟
عوسمان؛ ئەم وەزعە پێوستی بە ئاڵوگۆری ریشەیی هەیە، تەواوی گەندەڵکارانیش لە بەرامبەر شەپٶلی ئەو ئالوگۆرەدا پۆلیندەکرێن و ریزدەکرێن.
١٦/٣/٢٠١١

Entry filed under: عوسمان حاجی مارف. Tags: .

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بــۆ هــەولێــرو تاڵه‌بانی‌ و نیچیرڤانێش بــۆ تــاران شەڕى راگەیاندنى نێوان پارتى و کۆمەڵى ئیسلامى،چووه‌ قۆناغێكی تره وه

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: