هه‌وڵدان بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ پێناو مه‌حکومکردنی ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ڕۆژئاوا له‌ لیبیا

2011/03/27 at 12:53 PM Leave a comment

ئاماده‌بوونی سه‌ربازی ڕۆژئاوا له‌ لیبیا، ڕووداوه‌ شۆڕشگێڕانه‌کانی‌ جیهانی عه‌ره‌بی‌و ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌راستی برده‌ ئاستێکی دیکه‌وه‌. چوونه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژئاوا بۆ ناو‌ لیبیا، وه‌ چالاکیه‌ سه‌ربازیه‌کانی ئه‌م هێزانه‌، نه‌ک هه‌ر بۆ “به‌رگری” نیه‌ له‌ خه‌ڵکی لیبیا له‌ به‌رامبه‌ر ئینسانکوژی‌و کوشتارو تاوانکاریه‌کانی قه‌زافیدا، به‌ڵکه‌ به‌ کرده‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵک، وه‌ له‌ دژی خرۆشانی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌وان‌، وه‌ له‌ پێناو ئامانجی کۆنه‌په‌رستانه‌ی خۆیاندا شکڵی گرتووه‌.
کوشتارو تاوانکاریه‌کانی قه‌زافی بۆ ڕۆژئاوا، بوو به‌ خێرو به‌رکه‌تێک تا به‌ بیانووی ئه‌وه‌وه‌ ده‌رفه‌تی زێڕین به‌ده‌ستبێنێت‌ هه‌تا به‌ ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ئاراسته‌ی گۆڕانکاریه‌کان له‌ خۆره‌ڵاتی ناوین‌و باکوری ئه‌فریقا بگۆڕێت، بوویه‌ ده‌رفه‌تێک تا به‌ربگرێت به‌ ده‌خاڵه‌تی خه‌ڵک له‌پێناو دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی‌و به‌رده‌وامیدان به‌ هێنانه‌خواره‌وه‌ی حکومه‌ته‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان. ده‌رفه‌تێک پێشهات هه‌تا به‌ ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی، ڕۆژئاوا به‌ خه‌ڵکی شۆڕشگێر ڕاگه‌یه‌نێت که‌ به‌بێ ده‌خاڵه‌تی ڕۆژئاوا به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ له‌ توانادا نیه‌. وه‌ ده‌رفه‌تێک هاته‌ پێشه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی ئامانجی کۆنه‌په‌رستانه‌، میلیتاریستی‌و ئیمپریالیستی خۆی، وه‌ بۆ په‌رده‌پۆش کردنی ناکۆکیه‌کانی بۆرژوازی جیهانی. بوارێک ڕه‌خسا تا بتوانێت به‌ بیانووی ئه‌وه‌وه‌ له‌ ڕێگای میلیتاریزمی ڕۆژئاواوه‌، وه‌ ئه‌م جاره‌یان ئه‌وروپا له‌ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌یدا “شه‌رعیه‌ت” پێبدات‌و ڕۆژئاوا وه‌کو زلهێزی سه‌ربازی جیهان، به‌سه‌ر ته‌واوی ڕه‌قیبه‌ ئابوری‌و سه‌ربازیه‌کاندا، واته‌ به‌سه‌ر چین‌و ڕوسیادا بسه‌پێنێت.
ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ڕۆژئاوا له‌ لیبیا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه‌ به‌ هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و “مافی مرۆڤ”و به‌رگری له‌ خه‌ڵکی لیبیاوه‌. قه‌زافی، بن عه‌لی‌، حوسنی موباره‌ک‌و ته‌واوی سه‌رانی کۆنه‌په‌رستی ووڵاتانی عه‌ره‌بی، هاوپه‌یمانانی سیاسی- سه‌ربازی‌و ئابوری ده‌وڵه‌تانی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌مریکاو..تد بوون، وه‌ فراوانترین پێوه‌ندی دارایی‌و ئابوریان له‌گه‌ڵ ئه‌م ووڵاتانه‌دا هه‌بووه‌. “به‌رگری” له‌ خه‌ڵک‌و له‌ خواسته‌ شۆڕشگێڕانه‌کانی ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاوپه‌یمانانی دوێنێیاندا، هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ ڕیاکاری‌و ته‌ڵه‌که‌بازی له‌ پێناو بردنه‌ پێشه‌وه‌ی ئامانجی قێزه‌ونی خۆیاندا له‌ دژی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ. هه‌روه‌ک چۆن جموجووڵی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی ئێران به‌ ناوی “به‌رگری” له‌ خه‌باتی خه‌ڵکی له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه‌ له‌گه‌ڵ خواسته‌ شۆڕشگێڕانه‌کانی خه‌ڵکدا‌. ئه‌م ئیدیعاو پڕوپاگانده‌ جه‌نگیانه‌، چیتر خه‌ڵکی جیهان، به‌ دوای تاقیکردنه‌وه‌ی عێراق، بۆردومان‌و کوشتاری سه‌دان هه‌زار مرۆڤی بێتاوان‌و وێرانکردنی ته‌واوی کۆمه‌ڵگای چه‌ند ملیۆنی عێراق، به‌ دوای ته‌جروبه‌ی فه‌له‌ستین‌و کوشتاری هه‌موو ڕۆژه‌ی خه‌ڵکی به‌ ده‌ستی ئیسرائیل، وه‌ به‌ شوێن ته‌جروبه‌ی عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی له‌ ئێران‌و عێراقدا، له‌ سه‌رۆکه‌ ئینسان کوژه‌کانی جیهان، له‌ ئه‌مریکا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا، به‌ریتانیاو ئێران، قبوڵ ناکات
ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ڕۆژئاوا له‌ لیبیا، بۆ ده‌وڵه‌تی لیبیاو له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ویشدا قه‌زافی، دیسان به‌ره‌که‌تێک بوو که‌ ده‌ریچه‌ی “نه‌جاتێک”ی له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی خه‌ڵکدا بۆ کرده‌وه‌. ئه‌م ده‌خاڵه‌ته‌ ته‌مه‌نی قه‌زافی درێژتر ئه‌کاته‌وه‌، پاشه‌کشه‌ ئه‌کات به‌ خه‌باتی خه‌ڵک بۆ سه‌رنگوم کردنی حکومه‌ت، وه‌ مه‌یدان واڵائه‌کات بۆ جموجووڵی کۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی، عه‌شیره‌یی‌و مه‌زهه‌بی. قه‌زافی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ خه‌باتی خه‌ڵکی به‌ هاوپه‌یمانی ڕۆژئاوا داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م‌، وه‌ به‌ باوه‌شێن کردنی ئه‌حساساتی ناسیونالیستی، له‌ژێر ناوی جه‌نگ دژی “بێگانه‌”، هه‌وڵ ئه‌دات هێزی زیاتر له‌ پشتی پلاتفۆرمی خۆیه‌وه‌ چه‌کدارو کۆبکاته‌وه‌و هێرش‌و په‌لامار بباته‌ سه‌ر خه‌ڵک. ده‌خاڵه‌تی ڕۆژئاوا له‌ ناوخۆی لیبیادا کارێکی ئاگاهانه‌و ئه‌ندازیاری کراوی ڕۆژئاوایه‌ به‌ مه‌به‌ستی کپکردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی ناوچه‌که‌، ئه‌مه‌ش ئه‌توانێ کۆمه‌ڵگای لیبیا بگوازێته‌وه‌ بۆ قۆناغێکی ئێجگار تاریک، بۆ نێو سیناریۆی جه‌نگی ناوخۆو هاتنه‌مه‌یدانی دارو ده‌سته‌ی قه‌ومی، عه‌شیره‌یی‌و کۆنه‌په‌رستانه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ خۆشیدا سه‌رتاپێی کۆمه‌ڵگا ئه‌ته‌پێنێته‌ ناو کابوسێکی وه‌هاوه‌ که‌ ته‌نها کوێره‌وه‌ری‌و هه‌ژاری‌و تاوانکاری‌و کوشتار تیایدا ئه‌بێته‌ به‌شی چینی کرێکارو خه‌ڵکی ناڕازی.
حزبی حکمه‌تیست ده‌خاڵه‌تی هێزی سه‌ربازی ڕۆژئاوا بۆ نێو گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی مه‌حکوم ئه‌کات، وه‌ ئه‌وه‌ به‌ نه‌خشه‌ی ئه‌ندازیاری کراوی ڕۆژئاوا دائه‌نێت بۆ به‌رگرتن به‌ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ ناوخۆی تونس‌و میسر، وه‌ بۆ پێشگرتنه‌ به‌ درێژبوونه‌وه‌ی دامێنی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ بۆ ته‌واوی ووڵاتانی عه‌ره‌بی که‌ تا ئێستا خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ ده‌وڵه‌ته‌ دۆست‌و هاوپه‌یمانه‌کانی ڕۆژئاوایان کردۆته‌ ئامانجی خۆیان، له‌ هه‌مان کاتدا به‌ ئامڕازێکیشی دائه‌نێن بۆ “زیندوکردنه‌وه‌ی” ڕۆڵی میلیتاریستی ڕۆژئاوا له‌ جیهان‌و کۆسپێک له‌به‌رده‌م خه‌ڵک‌و چینی کرێکاری ئه‌م ووڵاتانه‌دا له‌ پێناوی دیاری کردنی چاره‌نووسی حکومه‌ته‌کانیان.
ئه‌م ده‌خاڵه‌ته‌ پێویسته‌ ده‌سبه‌جێ‌و بێ دواکه‌وتن کۆتایی پێبێت. ته‌نها یه‌ک هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و شۆڕشگێڕانه‌ که‌ پێکهاتبێ له‌و هێزانه‌ی که‌ به‌رگریکارن له‌ خه‌ڵکی لیبیاو له‌ خه‌باتی ئه‌وان بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی حکومه‌تی سته‌مگه‌ری قه‌زافی، ئه‌توانێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌وه‌نده‌دا ڕاوه‌ستێت. ته‌نیا هاوپشتی ئه‌و هێزه‌ شۆڕشگێرانه‌ی که‌ ده‌وڵه‌ته‌ فاسیدو گه‌نده‌ڵه‌کانی له‌ تونس‌و میسر سه‌رنگومکرد، ته‌نیا ده‌خاڵه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی که‌ له‌ ته‌واوی ووڵاتانی خۆره‌ڵاتی ناوین له‌ حاڵه‌تی خه‌باتکردندان، ده‌خاڵه‌تی هێزه‌ به‌رگریکاره‌کان له‌ چینی کرێکارو کۆمۆنیسته‌کانن که‌ ئه‌توانن‌ سه‌رنگومکردنی شۆڕشگێڕانه‌ی قه‌زافی بکه‌نه‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌لومه‌رجێک که‌ خه‌ڵک‌و چینی کرێکار له‌م ووڵاتانه‌دا ده‌ستیان به‌ ئازادی‌و یه‌کسانی بگات.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران- حکمه‌تیست

http://www.hekmatist.com

21مارس 2011

حه‌مه‌ غه‌فور له‌ فارسیه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌

Entry filed under: حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری - حکمه‌تیست. Tags: .

گوردانی شوان و چه‌ند تێبینیه‌ک جوابێک بۆ ابراهیم کۆنه‌پۆشی مه‌سعود بارزانى له چه‌ند خاڵێكى چاكسازىدا رِاگه‌یاند له وته که ی نه ۆرودا،په‌یوه‌ندى سیاسی نێوده‌وڵه‌تى حزبه‌كان قه‌ده‌غه يه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: