گوردانی شوان و چه‌ند تێبینیه‌ک جوابێک بۆ ابراهیم کۆنه‌پۆشی

2011/03/27 at 12:40 PM 2 comments

عرفان تارین:له‌ مه‌راسمێک دا باڵێک له‌ باڵه‌کانی زه‌حمه‌تکێشان به‌ رێبه‌ری عومه‌ری ئیلخانیزاده‌ و فراکسیۆنی فه‌عالیه‌ت به‌ نێوی (کۆمه‌ڵه‌)به‌ بۆنه‌ی سالیادی گیانبه‌ختکردنی ئه‌و هاورییانه‌ له‌ سه‌ر گلکۆی هاورێێانی گیانبه‌ختکردووی گوردانی شوان، مه‌راسمه‌که‌یان به‌ سروودی ئینته‌رناسیۆنال، سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار ده‌ست پێکردوه‌ و له‌ باتی په‌رچه‌می ئه‌حزابی ناسیۆنالیست بۆرژوای کوردی، په‌رچه‌می سووریان هه‌لدابوو. ئه‌مه‌ بووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند که‌س رق و بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌مه‌ ده‌رببرن.
کاک ابراهیم کۆنه‌پۆشی ئه‌ندامی سازمانی زه‌حمه‌تکێشان باڵی عه‌بدلله‌ موهته‌دی له‌ بابه‌تێک دا رق و بیزاری خۆی به‌یان کردوه‌. به‌ پێویستم زانی لێره‌دا چه‌ند ووته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونی کاک ابراهیم کۆنه‌پۆشی به‌یان بکه‌م.
به‌رێز کۆنه‌پۆشی له‌ وتاره‌که‌ی دا زۆر به‌ روونی به‌یانی کردوه‌ که‌ چه‌نده‌ نه‌فره‌تی هه‌یه‌ له‌ سروودی ئینته‌رناسیۆنال. کۆنه‌پۆشی که‌ پێی وایه‌ کۆمه‌له‌یه‌ و ئاگاداری مێژووی کۆمه‌ڵه‌یه‌، ده‌یه‌وێت مێژووی هاورییانی گیانبه‌ختکردووی کۆمه‌ڵه‌ چه‌واشه‌بکات. کۆنه‌پۆشی زۆر باش ده‌زانێت که‌ سروودی ئینته‌رناسیۆناڵ سروودی ره‌سمی کۆمه‌ڵه‌ بوو، و هه‌یه‌. هیچ کات کۆمه‌ڵه‌ مه‌راسمه‌کانی خۆیان به‌ سروودێک، جگه‌ له‌ سروودی ئنته‌رناسیۆنال ده‌ست پێ نه‌کردوه‌. هاورییانی گوردانی شوان و سه‌رجه‌م هاورییانی گیانبه‌خت کردووی کۆمه‌ڵه‌ له‌ دوای دامه‌زراندنی حزبی کمونیستی ئیران، ئه‌ندامی حزبی کمونیست بوونن و کاتێک گیانیان به‌ختکرد، ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌ بوون. کۆنه‌پۆشی باسی سروودێک ده‌گات به‌ نێوی “بانگه‌واز” و ده‌ڵیت ئه‌مه‌ سروودی کۆمه‌ڵه‌یه‌. ، بۆ من ئه‌وه‌ پرسیاره‌ که‌ چۆن به‌رێز کۆنه‌پۆشی “ئه‌وان” به‌ کۆمه‌ڵه‌ ئه‌زانیت؟ ئه‌مه‌ بۆیه‌ ده‌پرسم، چوونکه‌ به‌رێز کۆنه‌پۆشی چه‌ندین بار به‌ منی وتوه‌” ئیوه‌ ( واتا کۆمه‌ڵه‌- سازمانی کوردستانی حزبی کمونیستی ئیران)، 80% پرنسیب و ئه‌خلاقیاتی کۆمه‌ڵه‌تان پاراستوه‌. منیش ده‌مپرسی : گه‌روایه‌، چی ده‌که‌ی له‌ لای ئه‌وان که‌ 20 % ئه‌و پرنسیبانه‌یان پاراستوه‌ و به‌ خۆیان ده‌لێن کۆمه‌ڵه‌؟ بوونی کۆمه‌له‌ له‌ چوارچێوه‌ی حزبی کمونیست دا، له‌ لایه‌ن به‌رێز کۆنه‌پۆشیه‌وه‌ وه‌ک هۆ بۆ نه‌بوون به‌ ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ باس کراوه‌. به‌رێز کۆنه‌پۆشی تا ئیستا له‌ لای من دوو وته‌ی باشی سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ری حزبه‌که‌ی واتا موهته‌دی به‌یان نه‌کردوه‌، که‌چی له‌ حزبێک دا ئه‌ندامه‌ که‌ موهته‌دی رێبه‌رایه‌تی ده‌کات. سه‌داقه‌ت خۆشه‌، گه‌ر ئینسان خاوه‌نی بێت!
به‌رێز کۆنه‌پۆشی باش ده‌زانیت که‌ سروودی بانگه‌واز تا ساڵی 2000 سروودی کۆمه‌ڵه‌ نه‌بوه‌. رێبه‌رانی زه‌حمه‌تکێشان به‌ لاسایی کردنه‌وه‌ی یه‌یکیه‌تی نیشتمانی کوردستانی ئیراق، ئه‌و سرووده‌یان داناوه‌.
کۆنه‌پۆشی له‌ درێژه‌ی نووسراوه‌که‌ی دا ده‌پرسێت که‌ بۆچی په‌رچه‌می ئه‌حزابی ناسیۆنالیست بۆرژوای کورد له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هاورێیانه‌ به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و باسی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ گوایه‌ له‌ گۆنگره‌ی ئه‌وان دوای ساڵی 2000 بڕیار درا وه‌ک په‌رچه‌می حزبی به‌رز بکرێته‌وه‌. من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ری بێ شه‌رمی و ته‌وهین کردنه‌ به‌ هاورییانی گوردانی شوان و سه‌رجه‌م هاورییانی گیانبه‌ختکردووی کۆمه‌ڵه‌ که‌ ئه‌و په‌رچه‌مه‌ له‌ سه‌ر گلکۆی ئه‌وان هه‌ڵبدرێت. ئه‌و په‌رچه‌مه‌ هی حزبی دێموکراته‌، ئه‌و په‌رچه‌مه‌ کاتێک هه‌ڵ بده‌ن که‌ ده‌چنه‌ سه‌ر گلکۆی گیانبه‌ختکردوانی خۆتان دوای سالی 2000.
هاورییانی گوردانی شوان به‌ ئاگاهانه‌ بوون به‌ ئه‌ندامی حزب و رێکخراوێکی کمونیست و له‌ پێناو ئامانج و به‌رنامه‌ی ئه‌و حزبه‌ دا گیانی خۆیان به‌ختکرد. هاورییانی گوردانی شوان به‌رخه‌لافی کۆنه‌پۆشی و رێبه‌ری ئه‌و، درۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان و خه‌لکی کوردستان نه‌کرد. ئه‌وان ئه‌وه‌ی که‌ باوه‌ریان پیی بوو بوون به‌ ئه‌ندامی. کۆنه‌پۆشی به‌ فکر زیادتر له‌ ئه‌ندامێکی پارتی، یه‌کیه‌تی، خه‌بات، و حزبی دێموکرات ده‌چێت. کۆنه‌پۆشی شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌ی نیه‌ ره‌سمه‌ن ببێت به‌ ئه‌ندامی حزبێک له‌و حزبانه‌. له‌ ژێر ناوی کۆمه‌ڵه‌ و مێژووی کۆمه‌ڵه‌ خۆی حه‌شارداوه‌ و ده‌یه‌وێت مێژووی کۆمه‌ڵه‌ و هاورییانی گیانبه‌ختکردووی کۆمه‌ڵه‌ تێک بدات.
ئه‌و بۆچوونه‌ی کۆنه‌پۆشی وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ له‌ سه‌ر گلکۆی قازی محمد، قاسملو، و مه‌لامسته‌فا دا په‌رچه‌می سوور هه‌لبدرێت و مه‌راسمی یادبوودی ئه‌وان به‌ سروودی ئینه‌رناسیۆنال ده‌ست پی بکه‌ن. ئایا ئه‌وه‌ ره‌وا ده‌بوو؟! ئایا ده‌کرێت چه‌ند که‌س له‌ حزبی دێموکرات و پارتی جیا ببنه‌وه‌ و به‌ خۆیان بلێن پارتی و دێموکرات و دیفاع بکه‌ن له کمونیزم و پێناسه‌ی کمونیست بوون بۆ قاسملو، شه‌ره‌فکه‌ندی، و مه‌لا مسته‌فا دابتاشن؟! یان وێنه‌ی ئه‌وان بخه‌نه‌ پاڵ وێنه‌ی مارکس، ئینگلس و لێنین؟! بێگوومان جوابی ئه‌و پرسیارانه‌، مه‌نفیه‌. ئیستا کۆنه‌پۆشی و هاوفکرانی ئه‌و، ده‌یانه‌وێت، پێناسه‌یه‌کی سرفه‌ن ناسیۆنالیستی بۆرژوایی بۆ رێبه‌رانی گیانبه‌ختکردووی کۆمه‌ڵه‌ و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختکردوانی‌ دا بتاشن، و هه‌موو ئاسه‌واری کمونیست بوونی ئه‌وان بسڕنه‌وه‌. بۆ من پرسیاره‌ که‌ ئیوه‌ چۆنه‌ به‌ خۆتان ئه‌لین کۆمه‌ڵه‌ و ئه‌و کاره‌ دزێوانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، و له‌ خه‌جاڵه‌تی دا نامرن؟! ئیوه‌ زۆر باش ده‌زانن که‌ له‌ سه‌ر گلکۆی یه‌کیه‌ک ئه‌وان نووسراوه‌” ئه‌ندامی حزبی کمونیست و پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌”. ئیۆه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ناوی “حزبی کمونیست” له‌ مێدیاکانی خۆتانه‌وه‌ سانسۆر بکه‌ن، گووڵی سوور ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و دوو ووشه‌یه‌ و له‌ وتاره‌کانی خۆتان دا وه‌ها پێناسه‌ی ئه‌وان ده‌که‌ن که‌ گوایه‌ ئه‌و هاورییانه‌، چه‌کداری سمکۆی شکاک بوون!
کۆنه‌پۆشی ده‌پرسێت که‌ بۆچی ئیلخانی زاده‌ ناگه‌رێته‌وه‌ ناو حزبی کمونیست؟! دیاره‌ که‌ ئیلخانی زاده‌ هه‌روه‌ک کۆنه‌پۆشی و به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌و نه‌فره‌تی هه‌یه‌ له‌ کمونیزم. بۆیه‌ ناگه‌رێته‌وه‌. من ده‌پرسم، کاک ابراهیم، تۆ بۆ نابیت به‌ ئه‌ندامی حزبی دێموکرات، یان سازمانی خه‌بات؟ئایا فکرت له‌وه‌ کردوه‌ته‌وه‌ که‌ جیاوازی عه‌بدلله‌ی موهه‌ته‌دی له‌گه‌ڵ سته‌فا هیجریی و حسێن یه‌زادنپه‌نا چیه‌؟ یان جیاوازی سازمانی زه‌حمه‌تکێشان و حزبی دێموکرات و پارتی ئازادی چیه‌؟ ئه‌وه‌ی که‌ تۆ له‌ نووسراوه‌که‌ت دا هاواری بۆ ده‌که‌ی، ئه‌و دووحزبه‌ له‌ تۆ باشتری ده‌که‌ن. په‌رچه‌می ئه‌حزابی ناسیۆنالیست بۆرژوای کوردیان به‌رز کردوه‌ته‌وه‌ و سروودی ئه‌یره‌قیب له‌ هه‌موو بۆنه‌کان دا ده‌ڵین. ئیتر چاوه‌روانی چیت؟؟ من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئیوه‌ و حزبی دێموکرات تێکه‌ڵ بکه‌ن، هیچ له‌یه‌کتان جیا ناکاته‌وه‌،
له‌ کۆتایی دا ده‌لێم که‌ شێواندنی مێژووی کۆمه‌ڵه‌ و هاورییانی گیانبه‌ختکردووی کۆمه‌ڵه‌، و هه‌لدانی په‌رچه‌مێک جگه‌ له‌ په‌رچه‌می سوور، خیانه‌ت کردنه‌ به‌ قه‌تره‌ قه‌تره‌ خوێنی هاورییانی گیانبه‌ختکردووی کۆمه‌ڵه‌. ئێوه‌ وه‌ خۆت وته‌نی، ساحێبی 20% پرنسیب وئه‌خلاقیاتی کۆمه‌ڵه‌ن، چۆن رووتان هه‌یه‌ بلێن کۆمه‌له‌ین؟!!!!دیاره‌ که‌ ئه‌و 20% هی کاتێک بوو، عه‌به‌دلێر و ئیلخانیزاده‌ شه‌ریکی سه‌ر سفره‌ی ده‌سه‌لاتی موهته‌دی بوون. ئوان که‌ یه‌کی 5% ده‌رسه‌دیان بردبێت، ماوه‌ته‌وه‌ 10% بۆ ئیوه‌.
شه‌رمه‌ بۆ ئیوه‌ که‌ میژووی ئه‌و هاورییانه‌ چه‌واشه‌ ده‌که‌ن.

Entry filed under: عرفان عثمان. Tags: .

شەڕى راگەیاندنى نێوان پارتى و کۆمەڵى ئیسلامى،چووه‌ قۆناغێكی تره وه هه‌وڵدان بۆ کپکردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ پێناو مه‌حکومکردنی ده‌خاڵه‌تی سه‌ربازی ڕۆژئاوا له‌ لیبیا

2 Comments Add your own

  • 1. frzad  |  2011/03/28 at 12:13 PM

    mirza osman , ba dor la keshay newan chapo rast, katek kasneki nafs nazm oa be irzash wak to basi syasto mobarza akan xera dakawmo ber aw qasa kurdya ka dalet alaf adan ba sag oa aesqan adan ba barger , ba rasti donyaeki saera qor ba sar mrovaeti agr to dam rasti bet

    Reply
  • 2. merdin  |  2011/03/30 at 1:31 PM

    berasti boxosht jegay daxu sharmi,to tevhin dakai ba alay neteweyek,belam faxr dakay ba alay suri rusiyai dictatoru faxr dakai ba dawlatdari marx,agar comonist rast ba kurd awa be bash nadabu la hamu mafi xoi,agar comonist habuba,rehbarani eway ba new comonist basi 5 milyon kurd ka eshta la xiyabani bakur repewan dakanu gazi ashkawaryan ba sar da dabare dakrd,agar rast ba dawlatu nadaparast,awish parastini dawlati emperyalisti asasi comonist her awa buwa balam ato hiiiiiiiichi le tenagay ba rasti insan dabe chanda da xaw da bmenetewa aghay comonisti kurd froshi mrof forsh,komalah tanya xalki feri sexi azad krdo tejawoz ba jn la ordogakanyan frawana,basi ch dakay kaka,alay suri ewa alay xiyanata ba natawa ba mrof ba kurd ba jiyan,ewa hich la meju la surusht nazanen,la zher chatri dawlat dari da xarikn kurd da gezhawi hezar sala dawenu basi mrof dakan mrof?aw mrofai ka ewa basi dakan la hasmane hato,chun na xaki diyara la lay ewa,na zmani diyara,na alay haya,na sharafu haya hichi ne,adi bo boxotan alay surtan haya ha?nalen mrof alay ne,zmani ne xakman bo muhim ne,ka wabe ba ishara qsan bkan,xak basar aw nusaru aw zanayanai ka daxaw danu dayan hawe kurd la xaw raparenn

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: