شادان عه‌بدول:چــــاوه‌ڕێــــی‌ وه‌ڵامــــی‌ بــــارزانیــــین

2011/03/27 at 5:30 PM 1 comment

سازدانی‌: شه‌نكار عه‌بدوڵا
له‌دوای‌ روداوه‌ خوێناوییه‌كه‌ی‌ 17 شوباته‌وه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ناڕه‌زایی‌ ‌و توڕه‌ییا زیاتر هه‌ڵكشاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌ردو حیزبی‌ ده‌سه‌ڵاتدار، له‌سه‌ر قسه‌ی‌ بارزانیش كه‌مپه‌ینی‌ “تۆم به‌سه‌رۆك قبوڵ نیه‌” پێكهات، نزیكه‌ی‌ 60 هه‌زار واژو كۆكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌، له‌م دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ سبه‌ی‌ شادان عه‌بدول سه‌رپه‌رشتیاری‌ كه‌مپه‌ینی‌ “تۆم به‌ سه‌رۆك قبوڵ نیه‌” و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادی ده‌ڵێت: چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵامی‌ بارزانی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین خاوه‌نی‌ قسه‌ی‌ خۆیه‌تی‌.سبه‌ی‌: بیرۆكه‌ی‌ كه‌مپه‌ینی‌ تۆم به‌سه‌رۆك قبوڵ نیه‌، چۆن بو؟ پێشوازی‌ هاوڵاتیان چۆن بو بۆی‌؟
شادان عه‌بدول: بیرۆكه‌ی‌ ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ له‌ لێدوانێكی‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ هات، كاتێ‌ له‌ئیتاڵیابو، له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی‌ ئیتاڵی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ ئه‌نجامدا ‌و وتی‌: ئه‌گه‌ر بێت ‌و په‌نجا هه‌زار هاوڵاتی‌ له‌ كوردستان به‌ من بڵێن ده‌ست له‌كاربكێشه‌وه‌، ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌، ئێمه‌ش له‌سه‌ر قسه‌ی‌ ئه‌و هه‌ستاین به‌ كۆكۆدنه‌وه‌ی‌ واژو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ستمان پێكرد له‌28/2/2011، هاوڵاتیان به‌ حه‌ماسه‌تێكی‌ زۆره‌وه‌ واژویان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وای‌ له‌من كرد كه‌مپه‌ینه‌كه‌ ببه‌مه‌ سه‌رای‌ ئازادی‌ ‌و له‌وێش پێشوازییه‌كی‌ باشی‌ لێكرا، هه‌تا خه‌ڵك هه‌بوه‌ ده‌ستی‌ خۆی‌ بڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌خوێن واژوی‌ بكات، به‌ڕای‌ من ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ بارزانی‌ متمانه‌ی‌ له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌ماوه‌، یان تاچه‌ند خه‌ڵكی‌ كوردستان توڕه‌ن له‌ حوكمڕانی‌ ئه‌و.سبه‌ی‌: هه‌تا ئێستا واژوكانتان له‌كوێ ‌و چه‌ندنتان كۆكردۆته‌وه‌؟
شادان عه‌بدول: سه‌ره‌تا له‌ سلێمانی‌ واژومان كۆكرده‌وه‌، دواتر كۆمه‌ڵێ‌ گه‌نج په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردین له‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ تر، وه‌ك (كه‌لار، قه‌ڵادزێ‌، ده‌ربه‌ندیخان، رانیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، قه‌ره‌داغ، وارماوا، …هتد.) هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی‌ 60 هه‌زار واژومان كۆكردۆته‌وه‌ ‌و به‌رده‌وامیشین له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی‌ واژوی‌ زیاتر، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ تۆڕكانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌زاران ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ جیاوازه‌ له‌ كه‌مپه‌ینه‌كه‌ی‌ ئێمه‌.

سبه‌ی‌: تاچه‌ند گه‌شبینن سه‌رۆك به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ بكات؟
شادان عه‌بدول: ئێمه‌ كه‌ واژومان كۆكردۆته‌وه‌ به‌هیوای‌ ئه‌وه‌ بوین كه‌ سه‌رۆك به‌ڵینه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ بكات، ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ دروست بوه‌ كه‌ (سیاسه‌تمه‌داران ده‌بێت رێز بۆ قسه‌ی خۆیان دابنێن و هه‌ر وا بۆ خه‌ڵه‌تاندنی میلله‌ت قسه‌ی به‌لاشه‌ و نیشتیمان په‌روه‌ری‌ نه‌فرۆشن ‌و موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ساده‌دا نه‌كه‌ن). بۆیه‌ مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ی ئێمه‌ جه‌ختكردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سیاسه‌تمه‌داران ده‌بێت هه‌وڵی خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك نه‌ده‌ن ئه‌گینا له‌مه‌ودوا هه‌ر واده‌ و به‌ڵێنێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ر له‌ ده‌میان بێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئێمه‌ به‌جددی لێیان وه‌رده‌گرین و داوا ده‌كه‌ین خاوه‌نی‌ بن، ئه‌گه‌ر خۆشیان به‌خاوه‌نی‌ نه‌زانن، ئه‌وه‌ به‌كردنه‌وه‌ی‌ كه‌مپه‌ین پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیحراجییان بۆ دروست بكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ نه‌باته‌ سه‌ر له‌به‌رامبه‌ر پێنج ملیۆن كورددا خۆی‌ ئیحراج ده‌كات، خه‌ڵكی‌ كوردستان چاوه‌رێی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌م له‌لای‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ‌و هه‌م له‌لای‌ میدیاكانی‌ ده‌ره‌وه‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ خاوه‌نی‌ قسه‌ی‌ خۆیه‌تی‌، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌وین، ئامانجی‌ ئێمه‌ش نیشاندانی‌ روی‌ راسته‌قینه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ شتێك نه‌ڵێن ‌و مامه‌ڵه‌شیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر بێت، ئه‌مانه‌وێت ئه‌مه‌ بكه‌ین به‌ماڵ به‌سه‌ر سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا بۆئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانی‌ تریش.

سبه‌ی‌: به‌ڵام بارزانی‌ چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ ئه‌و ئاسانتر نیه‌، هه‌ركات زانی‌ بوه‌ به‌بار به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌ خۆی‌ واز ده‌هێنێت، ئێوه‌ تاچه‌ند باوه‌ڕتان به‌و قسانه‌ی‌ بارزانی‌ هه‌یه‌؟
شادان عه‌بدول: به‌ڵێ‌، بارزانی‌ ئه‌وه‌شی‌ وت هه‌تا سێ‌ مانگی‌ تر ئه‌گه‌ر چاكسازی‌ فراوانمان نه‌كرد ئه‌وه‌ ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه‌، به‌ڵام من گومانم هه‌یه‌ له‌قسه‌كانی‌ بارزانی‌، چونكه‌ ئێمه‌ تائێستا چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌وین، به‌ڵام ئه‌و هاتوه‌ له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ موزایده‌ی‌ نیشتیمانی‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كات، هه‌تا من وه‌ك خۆم باوه‌ڕ به‌ به‌ڵینه‌كانی‌ ناكه‌م.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ تاچه‌ند هه‌وڵده‌ده‌ن واژوه‌كان ئاڕاسته‌ی‌ میدیا جیهانیه‌كان بكه‌ن؟
شادان عه‌بدول: ئێمه‌ تائێستا چاوه‌ڕێی‌ وه‌ڵامی‌ سه‌رۆكین، بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامێكمان بداته‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ تۆپه‌كه‌مان هه‌ڵداوه‌ته‌ مه‌یدانی‌ سه‌رۆكه‌وه‌، هیوادارین سه‌رۆك وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، ئه‌گینا له‌ خه‌یاڵماندایه‌ واژوه‌كان ئاراسته‌ی‌ میدیا جیهانیه‌كان به‌گشتی‌ ‌و ئه‌و ئاژانسه‌ ئیتاڵییه‌ی‌ كه‌ قسه‌كانی‌ تێدا كردوه‌.

سبه‌ی‌: ئێوه‌ پێتان وایه‌ سه‌رۆك له‌ماوه‌ی‌ حوكمڕانی خۆیدا نه‌یتوانیوه‌ به‌كاری‌ خۆی‌ هه‌ستێت؟ یان سور بونی‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ له‌چیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌؟
شادان عه‌بدول: نه‌ك هه‌ر من، به‌ڵكو زۆربه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان پێی‌ وایه‌ سه‌رۆك سه‌ركه‌وتو نه‌بوه‌ له‌ كاره‌كه‌یدا، هه‌ر بینینی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ خۆی‌ بۆخۆی‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ سه‌رۆك نه‌یتوانیوه‌ به‌كاری‌ خۆی‌ هه‌ستێت، به‌كورتی‌ ‌و به‌كوردی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و واژوانه‌ پێمان ده‌ڵێن خه‌ڵك چه‌نده‌ رازییه‌ له‌ كاره‌كانی‌ سه‌رۆك.

سبه‌ی‌: بۆچی‌ هه‌وڵتان نه‌داوه‌ له‌ هه‌ولێریش ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌ بكه‌ن؟
شادان عه‌بدول: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م واژوانه‌ هه‌ولێری‌ تێدا نیه‌، خه‌ڵكی هه‌ولێر به‌ بارمته‌ گیراون و نه‌ك به‌ واژو، ئه‌گه‌ر بارزانی بزانێت هه‌ناسه‌دانیشیان زه‌ره‌ری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و هه‌یه‌ لێیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات. ئێمه‌ زۆر له‌و كرده‌وانه‌ی‌ توڕه‌ین كه‌ حیزبێكی تۆتالیتاری ده‌یكاته‌ سه‌ر ئازادییه‌كانی خه‌ڵكانی هه‌ولێر و بادینان، لێره‌وه‌ به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌وه‌ داوا ده‌كه‌م پارتی‌ له‌و خه‌وه‌ به‌خه‌به‌ر بیته‌وه‌ كه‌ پێیوابێت به‌و شێوه‌ حوكمكردنه‌ ده‌توانێت بێ موشكیله‌ حوكمڕانی‌ بكات. مه‌سعود بارزانی خه‌ریكه‌ هێواش هێواش وه‌ك قه‌زافیی لێدێت. هیوادارین ئاگادری‌ خۆی‌ بێت و ئیشی خۆی بزانێت، ئێمه‌ش به‌ حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر قسه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌م كاره‌مانكرد، پێمان وابو ده‌توانین له‌م ناوچانه‌ زۆر زیاتر له‌و رێژه‌ واژوه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك وتویه‌تی‌، ئه‌گینا گومانمان له‌وه‌ نیه‌ له‌ هه‌ولێریش دنیایه‌ك خه‌ڵكی‌ ناڕازی‌ هه‌یه‌، له‌كار و ئه‌دای‌ بارزانی‌.

سبه‌ی‌: وه‌ك گه‌نجێك ‌و ژنێك به‌شداری‌ ژنان ‌و گه‌نجان له‌ خۆپیشاندانه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی‌؟ ئایا ده‌كرێت له‌مه‌ودوا رێبه‌ری‌ گه‌نج دروست بێت؟
شادان عه‌بدول: ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ سه‌ریهه‌ڵدا پێویستی‌ به‌ رابه‌رایه‌تی‌ كردن هه‌بو، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و بۆ شاییه‌ گه‌نجان ‌و رۆشنبیران ‌و خوێندكاران پڕیان كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ بڵێم ئه‌وان به‌هاكانیان چه‌سپاندبێ‌، خه‌ڵك ئه‌وانی‌ هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام.
گه‌نجانیش رۆڵێكی‌ به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌سه‌رای‌ ئازادی‌ و له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا، هه‌رچه‌نده‌ رۆڵی‌ ژنان كه‌متره‌، ئه‌وه‌ش هۆكاری‌ خۆی‌ هه‌یه‌، هه‌ر له‌زۆربه‌ی‌ بواره‌كاندا ژنان كه‌متر ده‌رده‌كه‌ون، شتێكی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژنان تائێستا له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا ئازادنین، چه‌ندان هۆكاری‌ تر هه‌ن، تا من كوڕم دیوه‌ وتویانه‌ به‌دزی‌ باوكمه‌وه‌ هاتوم، ئه‌مه‌ حاڵی‌ كوڕان بێت له‌ كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا، حاڵی‌ ژنان له‌وان باشتر نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌مو كێشه‌یه‌دا رۆژانه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت رێژه‌ی‌ ژنان به‌ره‌و زیادبون ده‌چن ‌و به‌شداربونی‌ ژنان مانای‌ خۆی‌ هه‌یه‌.

سبه‌ی‌: ئاینده‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی‌؟ تاچه‌ند گه‌شبینی‌ به‌جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانتان؟
شادان عه‌بدول: به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی‌ خۆپیشانده‌ران نه‌ده‌نه‌وه‌، دور نیه‌ رێڕه‌وی‌ خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕێت بۆ توندوتیژی‌، چونكه‌ خه‌ڵك هه‌تاكه‌ی‌ بێ‌ وه‌ڵام بێت، گومانم له‌وه‌ نیه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام هه‌روا ناڕۆنه‌وه‌.

شادان عه‌بدول ساڵی‌ 1990 له‌ که‌رکوک‌ له‌دایك بوه‌، خوێندكاری‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ كۆلێژی‌ كارگێڕی‌ ‌و ئابوری‌ له‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین، به‌رپرسی‌ كه‌مپه‌ینی‌ تۆم به‌ سه‌رۆك قبوڵ نیه‌، ئێستاش ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ سه‌رای‌ ئازادییه‌.

 

 

Entry filed under: دیمانه‌, شێركۆ بێكه‌س. Tags: .

لەژووری کوردستان دەنگی ئۆپۆزیسیۆنی پاڵتاکەوە بۆ ئەنجومەنە بزێوە شۆڕشگێرەکەی سەرای ئازادی و دوو ووشه‌ش بۆ هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ناو په‌ڕله‌مان ده س درێژی و بی رێزی کردن به م ژنه له لیبا

1 Comment Add your own

  • 1. sarmand  |  2011/04/03 at 9:57 PM

    ئه‌و سۆزانیه‌ بێته‌ هه‌ولێر له‌ناوه‌راستی شه‌قام ده‌یگێین تف له‌ خۆی و درۆکانی

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: