ئــه‌و كــاته‌ی‌ كه‌مــرۆف بــه‌های‌ خــۆی‌ نــازانێت

2011/03/28 at 7:24 AM Leave a comment

په‌ریز سابیر:وه‌ك مــاركــس ئــه‌ڵێــت ئه‌گه‌ر مرۆف گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌بێت له‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چونی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و سیاسی‌ و ئابوری‌ ……هتد ئه‌وا گومان له‌وه‌دانیه‌ كه‌له‌ سه‌ده‌كانی‌ ڕابردوودا له‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ ناوڕاستدا مرۆف كه‌مترین به‌های‌ سه‌ربه‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چونی‌ مرۆفایه‌تیدا له‌ كاتێكدا كه‌ كوردیش بێبه‌ش نیه‌ له‌ یه‌كه‌م سه‌یركردنی‌ به‌هاجوانه‌كانی‌ مرۆف به‌لاَم پێده‌چێت ئیتر ئه‌م سه‌ده‌یه‌ كۆتا سه‌ده‌ی‌ مرۆفه‌ ناشرینه‌كان بێت له‌ ده‌سه‌لاَتدا به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاستدا ئه‌بینین ده‌نگی‌ ناڕه‌زای‌ خه‌ڵك به‌ تێكڕای‌ كورسی‌ ده‌سه‌لاَت تۆتالیتاری‌ ئه‌ هه‌ژێنێت و ئیتر تاكه‌كان نایانه‌وێت چیتر ڕابردوویه‌كی‌ ناشرین و داهاتوویه‌كی‌ نادیاریان هه‌بێت ئه‌وه‌ گه‌نجه‌كانی‌ ئێمه‌ن له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان ئیتر شه‌قامه‌كانمان ماڵه‌كانمان پڕبكه‌ن له‌ جوانی‌ و خۆشه‌ویستی‌ نیشتیمان ئه‌وه‌ لاوه‌كانی‌ ئێمه‌ن هه‌میشه‌ به‌ پێوه‌ وه‌ستاون له‌سه‌رای‌ ئازادی‌ له‌ جیاتی‌ سه‌ربازه‌ تفه‌نگ به‌ده‌سته‌كان بۆ پاراستنی‌ وولاَت له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داڕامانی‌ ژێرخان و سه‌رخانی‌ وولاَت . ده‌گمه‌نن ئه‌و مرۆفانه‌ی‌ له‌ مێژوودا خۆیان شه‌رمه‌زاروو ڕیسوانه‌كرد به‌ڵێ‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی‌ تا ئیسته‌ش له‌ ئاستی‌ به‌ر پرسیارێتی‌ و یاسادا ڕابردووی‌ ئێمه‌یان به‌ ئاراسته‌یه‌كی‌ ناشرین و هه‌ڵدێربرد هه‌روه‌ك ده‌گمه‌نه‌ ئه‌و مرۆفانه‌ی‌ كه‌ له‌زگماگیدا خودا به‌ نابینای‌ هێنانیه‌ بوون به‌لاَم له‌ چاو ساغی‌ به‌ ده‌سه‌لاَته‌كان جوانتر دوونیا ئه‌بینن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَتێك شه‌ریعه‌تی‌ له‌ یاسایه‌تی‌ ته‌ندروست وه‌رنه‌گرێت ئیتر به‌هاكه‌ی‌ له‌ كوێدایه‌ ؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاَتدارێك خۆی‌ ملكه‌چی‌ یاسا نه‌كرد و شه‌ریعه‌ت به‌م هه‌موو خوێن ڕژێنه‌ی‌ شه‌قام بدات و تائێستاش كه‌مترین لێپێچینه‌وه‌ و سزا بۆ تاوانباران به‌ بێ‌ یاسای‌ خۆی‌ نه‌دات ئیتر به‌های‌ ده‌سه‌لاَتدار له‌ كوێ‌ دایه‌ ؟ ئیتر به‌های‌ ئه‌و مرۆفه‌ له‌ كوێدایه‌ كه‌ باس له‌ عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ده‌كات .(سینۆهه‌)ی‌ پزیشكی‌ تایبه‌تی‌ فیرعه‌ون هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وێت قه‌ناعه‌تمان پێبكات كاتێك ئه‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی‌ دونیا هه‌یه‌ هه‌مووشتێك گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا دێت ته‌نها یه‌ك شت نه‌بێت ئه‌ویش نه‌فامی و نه‌زانینی‌ خه‌ڵكه‌ هه‌میشه‌ كه‌مینه‌یه‌كی‌ فێڵباز هه‌رجاره‌ی‌ به‌شسَوه‌یه‌ك و به‌ناوێك دروشم و وه‌عدی‌ بریقه‌دار فێڵ له‌ زۆرینه‌ ده‌كه‌ن و فریویان ئه‌ده‌ن و ده‌سته‌مۆیان ئه‌كه‌ن بۆ سود وه‌رگردتنی‌ بنه‌ماڵه‌ كه‌ی‌ خۆیان له‌ ده‌سه‌لاَت به‌لاَم ئیتر ڕاپه‌ڕین و ده‌نگی‌ ناڕه‌زای‌ خه‌ڵك له‌ شه‌قامه‌كان هیوایه‌كی‌ وایان پێبه‌خشین ئیتر كۆتای‌ به‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی‌ ڕابردوو بێنێت له‌ زوڵم و سته‌می‌ كه‌مینه‌ یه‌كی‌ فێڵباز تاچیتر مێژوویه‌كی‌ ناشرین و خوێناویمان نه‌بێت . تاچیتر سه‌رۆك و ڕێبه‌ره‌ فێڵبازه‌كان نه‌توانن نه‌وه‌كانمان فێری‌ بت په‌رستی‌ و چه‌پڵه‌ لێدانی‌ به‌ زۆر و پیاهه‌ڵدانی‌ به‌ زۆر و پیا هه‌ڵدانی‌ بێ‌ مانا بكه‌ن . ئاخ بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ خوێن و گیانی‌ خۆیان كرده‌ دیاری‌ بۆ چاكسازی‌ و بنیاتنانی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست له‌ ئاینده‌ دا . ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ له‌ ته‌مه‌نێكی‌ په‌پوله‌یدا جواتنرین ناویان بۆ نوسرا له‌ مێژووی‌ سلیمانی‌ و ده‌وروو به‌ریدا ئه‌م جوانترین و به‌ به‌هاترین مرۆفێكن له‌ به‌رامبه‌را هه‌موو ئه‌و مرۆفانه‌ی‌ ته‌مه‌نێكی‌ دوورو درێژه‌ له‌ ده‌سه‌لاَتدان به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ مێژوو چیان بۆ تۆمار ده‌كا له‌ به‌رامبه‌ر به‌های‌ مرۆفایه‌تیدا ؟ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ خۆپیشاندانی‌ خه‌ڵكی‌ ئازادی‌ خواز دا سه‌لماند یان كه‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ مافه‌كانمان كه‌متر نیه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئاشتی‌ دا یان به‌واتایه‌كی‌ تر به‌ده‌ست هێنانی‌ مافه‌كانی‌ تاك جیانیه‌ له‌ سه‌قامگیری‌ و ئاسایشی‌ وولاَتدا به‌لاَم ئاخۆ ده‌سه‌لاَت داران تاكه‌ی‌ درێژه‌ به‌ شیرینكردنی‌ به‌ های‌ تاكه‌كانمان بده‌ن ؟ تاكه‌ی‌ بڕوایان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئاشتی‌ مافه‌كانی‌ خه‌ڵك نه‌ده‌ن ئیتر ئاشتی‌ چ مانایه‌كی‌ ئه‌ مێنێت تاكه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ بڕوا به‌وه‌ دێنن كه‌ هێزی‌ گه‌ل تاكه‌ هێزی‌ یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی‌ حه‌ق و ناهه‌ق ؟ یان كه‌سیان ئه‌و پرسیاره‌یان له‌ خۆیان كرد له‌ دوای‌ خۆیان مێژوو چی‌ یان بۆ ده‌نووسێت ؟ له‌وه‌ تێنه‌گه‌شتن كه‌سامان و پاره‌و پول بدوێ‌ ڕاستیه‌كان تاماوه‌یه‌ك ون ئه‌بێ‌ نه‌ك هه‌تا هه‌تای‌ . کورودستان نیوز

Entry filed under: په‌ریز سابیر. Tags: .

ئه‌نجومه‌نی‌ كاتی‌ مه‌یدانی‌ ئازادی:سبه‌ینێ‌ رۆژی‌ ماته‌مینینه‌ ‌ ووته‌ی نه‌وزاد بابان له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: