ووته‌ی نه‌وزاد بابان له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی

2011/03/28 at 4:20 PM لێدوانێک بنووسە

ئازیزان:هه‌روه‌ک ده‌زانن من له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌ له‌گه‌ڵتان بووم له‌م خوپیشاندانانه‌ی شاری سلێمانیدا، ته‌نیا ئه‌و 5 ڕۆژه‌ نه‌بێت که‌له‌سه‌روو ئیراده‌ی خۆمه‌وه‌ فڕاندیانم و له‌ژوورێکی تاریکدا به‌ندیان کردم.به‌ڵام داوای من ئه‌وه‌یه‌ لێتان، له‌ئێوه‌ کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان ولاوان وژنانی تێکۆشه‌ر که‌بێن له‌م مینبه‌ره‌وه‌ قسه‌ی دڵی خۆتان بکه‌ن، بێن خواسته‌کانی خۆتان به‌کۆمه‌ڵگا ڕاگه‌یه‌نن، چونکه‌ ئه‌م ڕۆژانه‌ کاتی قسه‌ی دڵی هه‌موان و خستنه‌ڕووی خواسته‌کانمانه‌. هه‌رلێره‌دا ده‌ستخۆشی 38 ڕۆژه‌ی کۆڵنه‌دانو ڕاوه‌ستانی جه‌ماوه‌ریمان له‌ئێوه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم. ئێستا که‌دوو به‌ره‌ به‌رامبه‌ر یه‌ک ڕاوه‌ستاون، یانی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات وبه‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان ده‌بێ به‌وریایی وبه‌شداری گه‌رمه‌وه‌ له‌جوڵانه‌وه‌ی ئێستادا به‌شداری بکه‌ین، به‌تایبه‌تی که‌ کاتی پاوانخوازی نه‌ماوه‌، کاتی ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ که‌له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی میکیشیایی وعه‌شیره‌تیدا مل که‌چ بین، به‌ڵکو ده‌بی ڕۆژانه‌ ئه‌و په‌یامه‌ به‌ده‌سه‌ڵات بده‌ین که‌ئه‌وان چیتر ناتوانن کۆمه‌ڵگا بۆخۆیان وکه‌مینه‌یه‌کی سه‌رمایه‌دار قۆرغبکه‌ن. خه‌باتی ئێمه‌ که‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنه‌کانی شۆڕش له‌میسرو سوریاو یه‌مه‌ن، ده‌بی ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ناچار بکات به‌سه‌لماندنی داخوازییه‌کانمان وپێکهێنانی ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی. من داوا له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئازادیخواز ده‌که‌م که‌ به‌رپرسیارانه‌ له‌م بارودۆخه‌ بڕوانن تا سیناریۆی ساڵی 91 دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌. خه‌ڵک ده‌بی له‌ڕێگای نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ڕاسته‌وخۆی خۆیه‌وه‌ به‌شداربێت له‌ده‌سه‌ڵاتی داهاتوودا وچاودێربێت به‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتدا. ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین زۆرجار بووه‌ له‌مێژوودا شۆڕش پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌ وئه‌نجامه‌کانی به‌دژی خواست وئومیده‌کانی هه‌رئه‌و خه‌ڵکه‌ی که‌پایه‌ی سه‌ره‌کی شۆڕشه‌که‌بوون که‌وتۆته‌وه‌. جابۆئه‌وه‌ی خه‌باتی ئه‌مجاره‌مان بێئه‌نجامی لێنه‌که‌وێته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌ر ئێستا له‌کارگه‌و گه‌ڕه‌ک وناوه‌نده‌کانی کار وله‌زانکۆکاندا کۆبوونه‌وه‌ی گشتی وجه‌ماوه‌ری سازبده‌ین و نوێنه‌رانی دڵسۆزو ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان هه‌ڵبژێرین وئه‌مه‌ش بکه‌ینه‌ به‌رنامه‌ی به‌رینکردنه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌که‌مان وسه‌رپێخستنی سه‌ره‌تاکانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ریمان..
بژی ئازادی یه‌کسانی،
بژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خه‌ڵک
 
نه‌وزاد بابان
n_baban67@yahoo.com
07701427117
Fecebook:nawzad baban

Entry filed under: نه‌وزاد بابان.

ئــه‌و كــاته‌ی‌ كه‌مــرۆف بــه‌های‌ خــۆی‌ نــازانێت ئه‌و گه‌نجه‌ بناسه‌ كه‌ قۆنه‌ره‌كانی پێ‌ ماچ كرا

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 740,436 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: