ئه‌و گه‌نجه‌ بناسه‌ كه‌ قۆنه‌ره‌كانی پێ‌ ماچ كرا

2011/03/28 at 4:44 PM 1 comment

ده تووانێت  ڤیدیۆی ئەو گەنجەی که ئەشكەنجە دەدرێ به بێنیت

كەسوكاری ئەو گەنجەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ئەشكەنجە دەدرێ و ناچاردەكرێ پێڵاوی كەسێك ماچ بكات، دەڵێن لەلایەن ئاسایشەوە سكاڵایان تۆمار كردووەو ئەگەر وەڵامنەدرێنەوە پەنا بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبەن، ئەگەر ئەویش وەڵامیان نەداتەوە لە بەغدا سكاڵا تۆمار دەكەن.
 ئەو گەنجەی لەو گرتە ڤیدیۆییە ئەشكەنجە دەدرێ، ناوی (ئاوارە عەبدوڵڵا)یە و لەدایكبووی 1990ە، دانیشتووی كۆمەڵگەی شاوێسەو خێزاندارە و، كاری كڕین و فرۆشتنی فەرش و مافوور دەكات. بەپێی قسەی كەسوكاری ئاوارە ئەوەی ئەشكەنجەی دەدات، مولازمێكی پێشمەرگەیە لە فەرماندەیی هەولێر بە ناوی (ئـ). ئەو رووداوەش لە مانگی رەمەزانی رابردوو روویداوەو بە 10 كەس لە ئاوارەیان داوە.
هیوا رەحیم، كە مێردی خوشكی ئاوارەیە، لە لێدوانێكدا رەتیكردەوە كە ئاوارە چەكی دزیبێ وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە ئەو مولازمە دەڵێت چەكی دزیوە، هیوا گوتی “ئاوارە لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی بووەو لە پشت بازگەی شاوێس لەگەڵ ئۆتۆمبێلی ئەو مولازمە پێشبڕكێیان كردووە، دواتر بەشەڕ هاتوون و مولازمەكە لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوەو دەستی بۆ چەكەكەی بردووە، بەڵام ئاوارەو دوو كەسەكەی دیكە خێرا چەكیان كردووە”.
هیوا گوتیشی ئەو مولازمە داوای چەكەكەی كردووەو چەكەكەیان بۆ بردووەتەوە، بەڵام دواتر ئاوارەو دوو گەنجەكەی دیكەی ئەشكەنجە داوەو پێڵاوی پێ ماچ كردوون “دوو گەنجەكەی دیكە پێش ئاوارە بە هەمانشێوە ئەشكەنجەدراون و ناچاركراون قۆندەرەی ئەو مولازمە ماچ بكەن، هەروەها وێنەشیان گیراوە، بەڵام تائێستا بڵاونەكراوەتەوە.ڕووداو

گەنجێکی هەولێری قۆنەرەی ئاسایشی پێ ماچ دەکرێت ئەم ڕووداوە ڕاستتیە

Entry filed under: گـــۆرانـــیی وه ڤـــیدیـــۆیی کـــلـــیپ هـــه‌مـــه‌ڕه‌نگ : وێـــراش نـــیوز. Tags: .

ووته‌ی نه‌وزاد بابان له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

1 Comment Add your own

  • 1. دارولمولكی بابان  |  2011/03/28 at 9:01 PM

    ولاَتی وه‌حشيگه‌ری و بیَ قانون

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: