ده‌سه‌لاتداری جه‌ماوه‌ری له‌کوردستان ئه‌زمونیکی به‌نرخ له‌رووداوه‌کانی کوردستان له‌عیراق!
2011/03/29 at 6:16 PM لێدوانێک بنووسە
جه‌مال بزرگپور:ماوهیهکهقهیرانێکی سیاسی هه‌ریمی کوردستانیعیراق داگرتۆه.هۆكاری ئه‌م قهیرانهچیهو بۆ چی به‌شیکی به‌رچاو له‌خه‌لکی کوردستان به‌گژ دهسهلاتێكدا چوون که‌دوو دهیهپیشتر پشتیوانیان لی ده‌کرد و به‌ده‌سه‌لاتی “خوویی” یان ده‌زانی؟ له‌م ماوه‌یه‌دا چی روویداوهکهئیتر ئه‌م ده‌سه‌لاته ” خوویی” نه‌ماوه‌و چوهتهژیر پرسیار؟ وه‌لامی جور به‌جور ده‌توانی به‌م پرسیارانهبدرێتهوه، وه‌کوو وه‌لامی ده‌سه‌لات كه‌خۆی له‌دوو به‌شی جیاواز پێك هاتۆهو وه‌لامیان به‌م قهیرانهسیاسیهكهم و زۆر وه‌كوو یه‌ك وابۆه. هه‌ر دوو لا داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌وا ده‌زانن و به‌لێن ئه‌ده‌ن كهههولدهدهن جێ به‌جیێ كه‌ن به‌لام بهكردهوهپشت گوێی ده‌خه‌ن. له‌پاڵ ئه‌م ههلوێستهرهسمیهدا، پارتی واده‌نوێنێ كه” ئاگرهسورو له‌خۆم دووره”،وه‌كوو ئه‌وه‌ی كهگۆیا كێشهكهتهنیا گیر‌و گرفتی یهكیهتیهو خه‌لكی هه‌ولێر و ده‌هۆك و شوێنه‌كانی تر هیچ گله‌ییه‌كیان له‌ده‌سه‌ڵات نیه، به‌ڵام هاوكات به هه‌مووشێوه‌یه‌ك هه‌ولده‌دات پێش به ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م حهرهكهتهبهرهو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بگرێ. یه‌كیتیش به‌ره‌سمی ووتویه‌تی كه‌له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی هێمنانهكێشهیهكی نیهبهڵام نێو به‌نێو له‌توند و تیژی نواندنیش به‌رانبه‌ر بهخۆپیشاندهران خوی نه‌پاراستووه. به‌داخه‌وه‌تا ئیستا له‌ئاکامی ئه‌م به‌ربه‌ره‌کانیه‌دا ژماره‌یک گیانیان له‌ده‌س داوه.
به‌لام ده‌سه‌لات هه‌ر کارێک بکات ناتوانی ئه‌م واقعیه‌ته بشاریتهوهکهبهپیچهوانی دوو ده‌یه پیشووتر، که‌خه‌لک له‌نه‌تیجه‌ی وههمیک که‌هه‌یان بوو متمانه‌ی خویان پێ به‌خشین، ئیستا فاسیلهو جیاوازی که‌وتوته نیوان خه‌لك و ده‌سه‌ڵات. ئه‌م فاسیلهو جیاوازیهدهسکرد نیه، ناتوانی کاری ژماره‌یه‌ک “ئاژاوه‌گیر” بێ، هه‌لقولاوی بێ جوواب مانه‌وه‌ی چاوه‌روانییه‌کانی خه‌لک له‌خه‌بات و راپه‌رینی خویان دژی رژیمی فاشیستی به‌عسه، ناموو بونی شیوازه‌ی دهسهلاتهلهکوردستان له‌گه‌ل ئاوات و ئاره‌زوه‌کانیان له‌لایه‌ک و جواب وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ویست و داخوازیه‌کانیان بۆ باشتر كردنی بارودۆخی کار و ژیان و گوزه‌رانیان له‌لایه‌کی تره‌ویه. ده‌بێ لێره‌دا به‌دوای وه‌ڵامی هۆكاری جیابونه‌وه‌ی خه‌لك و ده‌سه‌لاتدا بگه‌رێین ، ده‌بێ ئه‌و راستیهببینین که چلون ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌لك بوو به‌هره‌مه‌ند بوون لهژیانیکی شیاوی ئینسانی سه‌رده‌م، ژیانیکی ئازاد، سه‌ربه‌رزانه ، بوو به‌شی زوری خه‌لکی کوردستان خه‌ونێكی وه‌دی نههاتۆه.. به‌ڵێ! وه‌ڵام له‌و راستیهدایهکهخهلک به‌مانای ووردی ووشه له‌ده‌سه‌لات دوور خراونه‌ته‌وه و ناتوانن بریار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خویان، بریار له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خویان بده‌ن. ئه‌مه‌ئه‌و واقعیه‌ته‌یه که خه‌لکی هیناوهتهسهر شه‌قام وهۆكاری سه‌ره‌کی قه‌یرانی سیاسی له‌کوردستانه.
ئه‌م قهیرانهبهرو کوێ ده‌روات؟ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که ئه‌م شیوازهلهدهسهلاتدارهتی نه‌ک له‌گه‌ل ویستی خه‌لک بؤ به‌هره‌مه‌ند بون لهژیانیک شیاوی ئینسان نایه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل هه‌ل ومه‌رجی سه‌رده‌می خه‌بات و راپه‌رینی خه‌لک بؤونهمانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش نایه‌ته‌وه،( بهداخهوهبهم جورهتا ئیستا زور فورسه‌ت له‌ده‌س چوو. بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خه‌لکی کورد ده‌ی توانی زۆر به‌هیزتر و بهزهرفییهتر له‌وه‌ی کهههیهلهمهیدانی سیاسی عیراق و ناوچه‌که‌دا ده‌ربكه‌وێ و له‌ئاستیکی تردا هه‌نگاو بنێ بوو سه‌لماندنی مافهپیشیل کراوه‌کانی خه‌لکی کورد. ئه‌مه‌ته‌نیا قسه‌ی من نیه، هه‌ر لهماویهدا ، جار وبار که به‌رپرسانیش كاتێك كه ناچار ده‌بوون بو هیورکردنه‌وه‌ی خه‌لکیش بوبێ قسه‌بکه‌ن، قامکیان له‌سه‌ر کیشه‌ی شیوازی ده‌سه‌لاتداریه‌تی له‌کوردستان دا داناوه)
به‌لام ئیستا پرسیار ئه‌مه‌یه، ئایا خه‌لکی کوردستان ئیمکانات و زه‌رفیه‌تی گۆرینی به‌یه‌کجاری سیسته‌م و ده‌سه‌لاتی ئیستایان هه‌یه؟ ئایا ئه‌و ئاسؤ و ستراتێژهسیاسیهکهخهلک پشتی پی ببه‌ستن و مافه‌کانی خویان له‌سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئاسوویهدا ببیننه‌وه، سیبه‌ری کیشاوهبهسهر کومهلگای کوردستان دا؟ ئه‌گه‌ر له‌گه‌مه‌کردن بهووشهکان خۆ بپاریزین و تیروانینیکی مه‌سئولانه و واقیع بینانهمان به‌رانبه‌ر به‌م قهیرانهههبێ، ته‌نیا دووپات كرنه‌وه‌ی ئه‌و راستیهکهخهلک ئاره‌زوی عه‌داله‌ت و به‌رابه‌ری و ژیانیک دور له‌هه‌ر چهشنهستهم و ههلاواردنیک ده‌که‌ن و ئه‌م ئارهزویهلهناخی دڵیان‌دا پنگی خۆاردۆهتهوه ،به‌س نیه. تا كاتێك ئه‌م ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینه‌ی ئیستا نه‌بێت به‌هێزێكی به‌رینی کومه‌لایه‌تی، هیزێک کهریکخراو بێ و بهرنامهسیاسی روونی بؤ بهریهوهبردنی کومهلگا هه‌بێ ، هێزێك که ئاسایش و به‌خته‌وه‌ری و دابین كردنی ژیانی باشتری بۆ ئینسانه‌کانی كردبێ به‌ئامانج ، تا ئه‌وكات به‌ته‌نیا ئاره‌زوکردن بهجیگایهكمان ناگه‌یه‌نێت و به‌رهه‌می خه‌بات و تیکوشان و ماندو بونی خه‌لک دهبێتهههوینی به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندن و به ده‌سه‌لات گیشتنی ئاسو و ستراتژێكی سیاسی تر كهبهقهدهر ئه‌وه‌ی ئیستا له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك نامۆیه. مه‌گه‌ر له‌میژوو دا که‌م جار شتی وا رووی داوه؟
بوون بههیزێکی به‌رین و ریکخراو، هیزێک بهستراتژی روون و به‌به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی قابیلی ئیجرا بو دابین کردنی ریفاهو ئاسوده‌ییی له‌ژیانی ئینسانه‌کان، نه‌به دروشم‌دان دان پیکدێ ، نه بهجهنجال ساز کردن، به‌لکو لهلهرهوتی خه‌باتێكی به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه‌ی هه‌موو رۆژهدایهكهدهتوانین له‌وه‌ها بارودۆخێك نزیك ببینه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیستا خه‌لک ئیمکان و زه‌رفییه‌تی گۆرینی به‌یه‌کجاری سیسته‌م و ده‌سه‌لاتیان نیه و به‌دیلی خۆیان بۆ جێنشینی ئه‌و دهسهڵاتهئامادهنهكردۆه، بیگومان ده‌س له‌سه‌ر ده‌س دانانین و جگهلهههول دان بوو باشتر کردنی هه‌لومه‌رجی ژیانی ئهمرویانلهههمان کاتدا رێگاش خوش ده‌که‌ن بوو فه‌راهه‌م کردنی ئاوا ئیمکانات و به‌ده‌س هینانی ئاوا زهرفییهتیک لهخویاندا. بویهئهم ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینانه‌ی ئهمرو ئه‌گه‌ر چی هیشتا دووره له‌و ئاسوویهبهلام جیگای پشتیوانی ههمهلایانهیه.
له‌راستیدا من رێگا به‌خوم ناده‌م لهدوورهوهقسهلهچی کردن و چی نه‌کردن بکه‌م ، به‌لام بێگومان خه‌لکی وریا و وشیاری کورد به‌له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ل و مه‌رجی عیراق و ناوچه‌که‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پیلانانهکهدژی بزوتنه‌وه‌ی خه‌لکی کوردستان له‌کایه‌دایه، له‌بیری ناکه‌ن که هه‌ر هه‌نگاویکی ئهمرو و به‌رزکردنی هه‌ر شیعاری و داواکارێك ئهمرو له‌ئاوا بارودۆخێكدا چلون به‌هیزیان ده‌کات و خه‌زمه‌ت بهبهدی هاتنی ئاوات و ئامانجه‌کانیان ده‌کات و ده‌ستی دوژمنانی ره‌نگاوره‌نگ لهبهریهوهبردنی پیلانه‌کانیان، که‌هه‌ر ئیستایش له‌که‌مین دان، کورت ده‌کاته‌وه . به‌م جورهههنگاوهکان وهشیارانهتر و مسئولانهتر هه‌ل دهگیردریت. له‌نه‌بونی ئاوا ههلسهنگاندێكی به‌رپرسانه‌دا له‌وانه‌یه کومهلگا به‌ره‌و شوینیک بروات که‌ئه‌نجامه‌که‌ی دیار نیه.
دیارهكهمهبهست چوونه‌ناو ورده‌کاریه‌کانی رووداوه‌کانی هه‌ریمی کوردستانی عیراق نیه، له‌واقیعدا ولیره جگهلهدهربرینی هاوپشتی خۆم بوو داواکاریه‌کان و ئیعتراز و خوپیشاندانه‌کانی خه‌لکی کوردستان، به‌رچاو خستنی یه‌ک ئه‌زمونی به‌نرخه له‌نیو ئه‌زمونه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی خه‌لکی کوردستانی عیراق . بوو چی؟ چون له‌کوردستانی ئیران( ئه‌گه‌رچی بارودۆخه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كوردستانی عیراق جیاوازه)، هه‌ر ئیستا ئه‌م پرسیاره لهئارادایهکه ریگا چاره و شیوازی جواب دانهوهبهکیشهی نه‌ته‌وایه‌تی کامه‌یه؟ ئه‌م پرسیاره ململانی سیاسی له‌سه‌ره و بوچونهجیاوازهکان خویان ته‌رح کردوه. له‌مه‌یش ئه‌ولاتر، به‌تایبه‌ت بهچونهژیر پرسیاری ده‌سه‌لاتی کوماری ئیسلامی له‌م سالانی دواییدا، ئه‌م پرسیاره هاتۆته‌گۆرێ که‌کوردستان دوای ئالوگوری سیاسی له‌ئیران چی به‌سه‌ر دی ؟ خه‌لكی كورد چلون مافه‌کانی خوی مسوه‌گه‌ر ده‌کات ؟ چلون ئه‌م مافانهدهپاریزی و چلۆن خۆی وه‌ک کومهلگایهك به‌ریه‌وه ده‌بات؟ هه‌موی ئهمانهوو گه‌لیک پرسیاری تر هاتونهتهگوریکهپێویسته وه‌ڵام وه‌ربگرنه‌وه. خه‌بات و تیکوشانی خه‌لکی کورد له كوردستانی عیراق ئه‌م ئیمکانهفهراههم ده‌کات کهئهزمونهکانی بخرینهبهرچاو و که‌لکیان لێ وهربگیردریت .
پیش ئه‌وه‌ی بچمه‌سه‌ر ههرباسیک دیاریکراو له‌بابه‌ت ئه‌م ئهزمونانهبهپێویستی ده‌زانم که به‌گشتی هه‌ر له‌ژیر کاریگه‌ری ئه‌م ئه‌زمونانه‌دا تیشک بخهمهسر کیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌گشتی و دواجار به‌کورتی باسی ئه‌زمونی ده‌سه‌لات داری جه‌ماوری بکه‌م کهبهبروای من جوابیکهبۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌و له‌هه‌مان کاتدا ده‌رسیکی بهنرخهکهدهبێ خه‌لکی کورد له‌کوردستانی ئیران له‌به‌رچاوی بگرێ، بوو ئه‌وه‌ی بتوانی له‌به‌رهه‌می خه‌بات و تیکوشانی خوی به‌هره‌مه‌ند بی و تووشی دووباره‌کاری نه‌بێ. جارێك راپه‌رێ دژی ده‌سه‌لاتی” ده‌ره‌کی” و جاریکیش دژی ده‌سه‌لاتی “خوویی”.
بزوتنه‌وه‌یه‌کی روا و عادلانهکهلهکوردستان به‌رده‌وامه، ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌واقیعدا حهرهکهتێكی جهماورییهلهدژی هه‌لاواردن و نابه‌رابه‌ری و بی مافی، کهلهستهمی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رچاه‌وی گرتووه. به‌لام سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رده‌می ئیستا وه‌ک هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی کومه‌لایه‌تی تر تووشی گۆران هاتووه. چونكه له‌راستیدا کومهلگای کورده‌واری خؤی ئالوگۆری به سه‌ردا هاتۆه. به‌کورتی ئه‌م ئالوگۆره خوی له‌وه‌دا دهبینیتهوهکهستهمی نه‌ته‌وایه‌تی به‌یه‌ک میزان به‌سه‌ر چین و تویژه‌کانی ناو کومه‌ل دا ناشکیتهوهیان به‌وته‌یه‌کی تر ده‌توانین بلیین که‌دیارده‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بۆ هه‌مو چین و تویژه‌کانی ناو کومه‌ل وه‌کو یه‌ک وانیه.
با بۆ روون كردنه‌وه‌ی زۆرتر توزیک له‌سه‌ر ئه‌م مسئهلهیهراوهستین.
ئیمهدهلین (وه‌ک یه‌كێك له‌ئاكامه‌كانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی) کوردستان گه‌شه‌ی ئابووری بهخویهوهنهدیوه، ئهمهراستهبهڵام بابزانین ئه‌م سته‌مه له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه‌دا چوون به‌سه‌ر کومهلگادا دابه‌ش ده‌بی و هه که‌سه له‌چ ئاستێكدا له‌م ستهمهزهرهرمهند ده‌بێ. بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه له‌کوردستان ده‌توانی ئه‌وه‌بی که مه‌جال بۆ وه‌کار خستنی سه‌رمایه‌که‌ی که‌مه‌و چونكه له‌فیکری به‌ده‌س هینانی قازانجی زیادتردایهو لێرهئهو جۆره‌ی كهپێویستهرێگای پێ نادرێ و یان ئاسان كاری بۆ ناكرێ، ناچار ده‌بێ سه‌رمایه‌كه‌ی بگوزیهتهوهبۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و له‌شوینی تر به‌کاری بینی، که یه‌كه‌م، لهوانهیهئهم هیزی کارهههرزانهی كه لێرهلهبهر ده‌ستی بوو، له‌وێ ده‌ستی نه‌كه‌وێ و ئه‌و قازانجه‌ی كهچاوهرێی ده‌كرد، به‌ده‌ستی نه‌هێنی. جگه‌له‌مانه هه‌ر به‌بۆنه‌ی کورد بوونیشیهو لهوانهیهنیگهرانی ئه‌منیه‌تی سه‌رمایه‌که‌شی بێ. بوویه نیسبه‌ت بهگهشهنهسهندی ئابووری کوردستان وه‌ک ئاكامێكی به‌رچاوی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ئیعترازی هه‌یه و خوازیاری پێكهاتنی بارودۆخێكهکهجێگا و شوێنێكی یه‌كسانی له‌گه‌ل خاوه‌ن سه‌رمایه‌کانی تردا پێبدرێت.
ئه‌م ئاكامه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له‌هه‌مانکاتدا جیگای ئیعترازی خه‌لکی کریکار و زهحمةکیشی کوردستانیشه.چونكه ناچار ده‌بن بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان هه‌موو سالێك چه‌ند مانگ ،خانه‌واده‌یان به‌جی بهیلین به‌دوای کاریک دا ئاواره‌ی ئه‌م شار و ئه‌و شاربن.جاری وایهبهبۆنهی کورد بونیان ته‌حقیر ده‌کرین و لهوانهیهکاریان ده‌س نه‌که‌وی یان زور به‌هه‌رزانتر بێ هیچ پشتیوانێكی قانوونی ناچار ده‌بن کار بکه‌ن .
یه‌کیک نیگه‌رانی ئه‌منیه‌تی سه‌رمایه‌که‌یه‌تی و كێشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه که‌مه‌جالی زیادکردنی سه‌رمایه‌که‌ی بۆ نارهخسی ، ئه‌وی تر نیگه‌رانی بهرێچون و ئه‌منیه‌تی ژیانیه‌تی. یه‌ک سته‌م به‌لام دوو جوور زه‌ره‌رمه‌ند بوون ، یه‌ک سته‌م ، به‌لام دوو چاوه‌رووانی له‌چاره‌سه‌ری ئه‌م سته‌مه. بو یه‌کیک فه‌راهه‌م بوونی هه‌لومه‌رجێک که‌تێیدا قازانجی زۆرتر كۆكاته‌وه و بۆ ئه‌وی تر فه‌راهه‌م بوونی هه‌لومه‌رجیک که‌تێیدا ژیانی وه‌ک ژیانی هه‌ر ئینسانیک سه‌رده‌م دابین بکری، ته‌حقیر نه‌کرێ و كه‌رامه‌ت و حورمه‌تی نه‌شكێ.
بوویهمن پیم وایه له‌م ده‌وره‌یه‌دا دروشمی چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بههینانه گوۆری هیندێک ئامانجی ناروشن و نادیار و ته‌نیا به‌رز کردنه‌وه‌ی دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی، ناتوانی جه‌ماوه‌ری به‌رینی کوردستان که‌بریتین له کریکار و زه‌حمه‌تکیشی ئه‌م ولاته له‌ئاستیکی به‌ریندا ته‌نانه‌ت بوونههیشتنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش بێنێتهمهیدان. ئه‌گه‌ریش وابێ ناتوانی بووماوهیهکی دریژخایه‌ن خه‌لک هه‌ر به‌دانی دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی، له‌وانه” وڵاتی خومان”، “ده‌سه‌ڵاتی خومان”، “حکومه‌ت و پارڵمانی خومان” بێ ئه‌وه‌ی گۆرانیک له‌ژیان و گوزه‌رانیاندا پیک بێ، رازی و بیده‌نگ رابگیردریت. هه‌ر وه‌ک له‌کوردستانی عیراق ده‌ی بینین.
چاره‌سه‌ر كردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی یان ته‌نانه‌ت سوک کردنی باری ئه‌م سته‌مه‌ش له‌سه‌ر شانی خه‌لک، له‌سه‌رده‌می ئیستادا گرێ دراوهبهدابین بونی گه‌لیک داخوازی ئابوری و سیاسی و کومهلایهتیهوه، که پێویستهبهمانای راستهقینهبو به‌دی هینانی مه‌به‌ستی خوی، گورانکاری لهبارودوخی ژیانی خه‌لکدا پیکبێنێ. به وتهیهیکی ترنهمانی ئه‌م ستهمکاریهلهههمان کاتدا به‌مانای ژیانیکی ئابوری باشتر و ئاسوده‌تر،كه‌ش و هه‌وایه‌كی سیاسی كراوه‌تر بو ئهمرو و سبه‌ینێ خه‌لک بێ. که‌وابو بێ هه‌بونی به‌رنامه‌یه‌كی روشن و دیاریکراو بۆ هه‌رکام له‌م مه‌سه‌له‌یانه، قسه‌یه‌ك لهسوک کردنی باری سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی ناتوانی لهئارادابی.
ئهمهلهواقیعدا یه‌کیک له‌بنه‌ما فیکریه‌کانی گه‌لاله‌کردنی به‌رنامه‌ی كۆمهڵهبۆ ده‌سه‌لاتداری جه‌ماوه‌ری له‌کوردستان بوو. لهبیرمهئه وکات( وره‌نگه ئیستایش) ئه‌م به‌رنامه‌یه، به‌رنامه‌ی کومهلهبوو دامه‌رزاندنی سوسیالیسم له‌کوردستان ناوده‌برا و به‌م جووره موخالیفه‌تی ده‌کرا. با پیش‌تر ئهوهبلیم به‌راستی سوسیالیسم له‌كوردستان بووچی نا؟ ئه‌گه‌ر ئیمکانی هه‌با ته‌نانه‌ت گوشه‌یه‌كی چکولهیش لهمدونیا پان و بهرینهکهسیستهمی زالمانه‌ی سه‌رمایه‌داری باڵی به‌سه‌ردا کیشاوه، بتوانێ له‌ئه‌منیه‌ت و ریفاهو به‌خته‌وه‌ریدا بژی، بۆ چی نا؟ به‌لام ده‌زانین که‌له‌به‌ر زۆر هۆكار ئیستا ئه‌و ئیمکان و مهجالهنیه. به‌رنامه‌یه‌ک که كۆمهڵهپیشکهشی کرد له‌واقیعدا بو دامه‌رزاندنی راسته‌وخۆی سوسیالیسم له‌کوردستان نه‌بوو و نیه، به‌لکو چاوی له ئه‌و ئالوگورهكۆمهلاتیهیه کهکومهلگای کوردستان تێیپهراندۆهو ئه‌و تایبه‌ت مهندیهیه که‌کیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بو خۆیهوهدیووه. ئه‌زمونی كوردوستانی عیراق ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ته‌نیا له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیونی جیزبهکانهوهچاوی لێنهکری،به‌لكوو لهواقعیهتی ئه‌و ناره‌زایه‌تی دهربرینانهدا كهئهمرۆكهكهوتۆتهرێ ببیندرێ، پێمان ده‌ڵی که ” تیئوری له‌پیشدا چاره‌سه‌ری کیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و پاشان کیشه‌ی چینایه‌تی ” چهندهبی ناوهرۆكهو لهواقعیهتی کومهلگای کوردستان به‌دووره.
به‌ڵام پێوه‌ندی ئه‌م قسانهلهگهل ده‌سه‌لاتداری جه‌ماوه‌ری له‌چی دایه؟با پیش‌تر ئه‌م راستیهبسهلمینین که‌راده‌ی هیز و توانی هه‌ر چین و تویژیهك لهنیوکومهل دا گرێ دراوهبهوهی کهچهندهدهسهلاتی سیاسی و ئابوری به‌ده‌سته. بویهبهدهستهوهگرتنی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابوری له‌هه‌ر کومهلگایهك دا کیشه‌ی سهرهکییهلهنیو چین و تویژهجیاوازهکاندا. به‌لام هه‌ر ئه‌م واقعیهتهسادهیه له‌لایه‌ن چینی ده‌سه‌لاتداری ئهمروی کومهلگای به‌شه‌ریدا به‌هه‌زار و یه‌ک جۆر دادهپوشریت و پاریزه‌رانی سیاسی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌شکلی شا و شیخ و ویلایه‌تی فه‌قیه و ژنرال و سه‌رکوماری مادام العمردا ، یه‌کیک له‌ژیر ئالای مه‌ذهب و یه‌کیکی تر له‌ژیر ئالای میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌دا، تیده‌کوشن خۆیان و ده‌سه‌لاتی خۆیان وه‌کو پاریزه‌ری قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو چین و تویژه‌کانی ناو کومه‌ل نیشان بده‌ن. جگه‌له‌مانه شیوازی پیشکهوتوی ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌داری له‌ژیر ناوی دیموکراسی پارلمانی به‌شیوازێکی مودیرنتر و ئه‌مرۆیی تر له‌واقیعدا جه‌ماوه‌ری بی به‌شی کومهلگا له‌ده‌سه‌لات و بریاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی خویان دوور ده‌خاته‌وه. له‌دیموکراسی پارلمانی دا ئه‌رکی بریاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی ژیان و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ری ناو کومه‌ل دهسپیردری بهنوینهرانی پارلمان کهدهنگدهران هیچ کونترهلێکیان به‌سه‌ر کار و کرده‌وه‌کانیدا نیه. له‌م شیوازهلهدهسهلات نوینه‌رانی پارلمانیش بهکردهوهکونترۆلیان به‌سه‌ر چونیه‌تی به‌ریوه‌چونی بریاره‌کانی خویان نیه. ده‌سه‌لاتی واقعی له‌نیزامی پارلمانی دا به‌ده‌ست ئورگانهئیجراییهکان و ئه‌رته‌ش و پولیس و ناوهندهئهمنیهتیهکانهوهیهکهدهشاردریتهوهتا رۆالهتی با ناو دیموکراسی بپاریزری و جه‌ماوه‌ر به‌م جورهپێیان وابی به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر چه‌ند سال جارێك لهههڵبژاردنیک دا بشداری ده‌که‌ن، ده‌خاله‌ت له‌چاره‌نوسی خویان ده‌که‌ن.
کوردستان وه‌ک کومهلگاییک چینایه‌تی له‌م قاعیدهگشتیه جیاواز نیه. لیره‌یش له‌واقیعدا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، کیشه‌ی ده‌سه‌لات هه‌یه. ئه‌گه‌ر چین و تویژه‌کانی ناو کومه‌ل بهشیواز و به‌راده‌ی جیاواز لهکیشهی نه‌ته‌وایه‌تی زیان ده‌بینن، بیگومان ههرکامهتیدهکوشن ئه‌وه‌نده‌ی کههیز و توانی کومه‌لایه‌تی و هاوسه‌نگی هیزه‌کان مه‌جالی پی ده‌دات، به‌ده‌سه‌لاتی خوی جواب بهکیشهکهبداتهوه.
له‌کوردستان پاش رزگار بوونی له‌ژیر ده‌سه‌لاتی رژیمی به‌عس ، به‌پیچه‌وانه‌ی چاوه‌روانی خه‌لک نهدهسهلاتداریهتی جه‌ماوه‌ری دامه‌رزا ، نه ئه‌و جورهکهئیدیعا ده‌کرا ئیداره‌ی کومهلگا له‌ریگای دیموکراسی پارلمانیهوه بهریووهچوو. ئه‌وه‌ی وا بهکردهوهدهرهات و له‌دونیای واقعیدا جێی گرت، ده‌سه‌لاتی حیزب بوو که ده‌ستی به‌سه‌ر کومهلگا دا کیشا . ده‌سه‌لاتێک که‌ته‌نانه‌ت چه‌ندین هه‌نگاو له‌وه‌ی ئیدعای بۆ ده‌كرا له دواتر بوو. حیزبه‌کان کوردستانیان له‌نیو خویاندا دابه‌ش کرد و ههرکامهلهبهشی خوی راستهوخو بوو به ئورگانی یاسا دانان و به‌ریوه‌به‌ری یاسا و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابورییان به‌ده‌سته‌وه‌گرت. به‌م جوره له‌ئاکام دا خه‌لکی کورد بهکردهوهلهبهدهستهوهگرتنی چاره‌نوسی خویاندا بی به‌ش و حیزب بوو بو هه‌مو شتیک. له‌ده‌س دانی زور فورسه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و هه‌موه بهمافیه، خانه‌نشین کردنی خه‌لک وبی وهزیفهکردنیان په‌ره‌سه‌ندنی ساردی و بی ته‌فاوتی سیاسی له‌نیوانیاندا ، شهر و هتد. ئاکامی ئه‌م شیوهلهدهسهلاتهبووه.
به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئاو ئه‌زمونیه که‌پی داگرتن له‌سه‌ر ده‌سه‌لاتداریه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌کوردستان ( له‌ئیران) سیاسه‌تیکی واقعی و قابیلی دامهرزاندنه. به‌مجۆره خه‌لکی کوردستان به‌بڕوا به‌خۆ و به‌ئیراده‌یه‌كی مه‌حكه‌م تره‌وه‌و به‌بشداری هه‌لسوراوانه‌ی خویان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گیر و گرفته‌كانی سه‌ر رێگه‌ی خۆیان هه‌نگاو ده‌نین .
جه‌مال بزرگپور
28 مارسی 2011
Entry filed under: جه‌مال بزرگپور.
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed