بارزانی بڕیارێك دەردەكات بۆ سزادانی ئەو كەسانەی تاوانیان بەسەردا ساغدەبێتەوە

2011/03/30 at 7:28 PM Leave a comment

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم فوئاد حسێن رایگەیاندووە “لەبڕیارەكەدا بارزانی داوا لە حكومەت دەكات رێكاری یاسایی دژ بەو كەسانە وەربگرێ‌ كە لە كاتی خۆپێشاندانەكاندا چ بە تەقەكردن لە هاوڵاتیان یان هێڕشكردنە سەر بارەگا و دامەزراوەكان و یانیش بە هاندانی خەڵك بۆ گرتنەبەری شێوازی توندوتیژی تاوانیان ئەنجامداوە”.لەمبارەیەوە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 30/3/2011 لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كە بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێك سەبارەت بەو رەوشە ناجێگیرەی چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستان دەردەكات وتێیدا حكوومەتی هەرێم رادەسپێرێ كە لە چوارچێوەی یاسادا دەستوبرد بكات بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست دژ بە هەر كەسێك ئەو تاوانانەی بەسەردا ساغ بێتەوە كە لە میانی خۆپێشاندانەكانی چەند هەفتەی رابردوو روویاندا.
فوئاد حوسێن هەروەها گوتی كەوا ئەم بڕیارەی بەڕێز سەرۆك بارزانی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران ولایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكات بۆ جێبەجێكردنی، سەرجەم ئەو تاوان و پێشێلكاریانە دەگرێتەوە كە لەمیانی خۆپێشاندانەكانی چەند هەفتەی رابردوودا لە چەندین ناوچەی هەرێمی كوردستاندا روویانداوە و تێیدا هاتووە كە رێكاریی یاسایی پێویست دژ بە هەر كەسێك وەربگیرێت كە: 1- تەقەی لە هاوڵاتیان كردبێت و ببێتەهۆی شەهیدكردن و برینداركردنیان، 2- هێڕشی كردبێتە سەر بارەگا حزبیەكان و دامەزراوە حكوومیەكان و زیانی بە موڵك وسامانی دەوڵەت وهاوڵاتیان گەیاند بێت، 3- هانی خەڵكی دابێت یان هانی خەڵك بدات بۆ پێشێلكردنی یاسا و نیزامی گشتی، 4- بەبێ مۆڵەت وەرگرتن خۆپێشاندانی رێكخستبێت و رێكیبخات و سەرەڕای ئەوەش بە پێچەوانەی یاسا جووڵابێتەوە و لەسەریشی بەردەوام بێت، 5- هەر لێپرسراوێكی پۆلیس یان ئاسایش كەمتەرخەم بووبێت لە جێبەجێكردنی ئەركی فەرمیی خۆی بۆ پاراستنی دەزگا و موڵك وسامانی دەوڵەت و هاوڵاتیان.

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان. Tags: .

یەکەم خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت لە ھەولێر بەڕێوەچوو فاروق ره‌فیق:لـــــه‌ یـــــه‌كه‌م رۆژی‌ خۆپیشاندان تـــــوره‌تـــــرم

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: