زامـــێکـــی قــــــووڵ

2011/03/31 at 6:16 PM Leave a comment

تاهیر حەسەن:ئەمڕۆ یادی ماتەمینی پۆلێک ئینسانی دڵ پڕ لە هیوایە،کە تفەنگچیەکانی دەسەڵات چل ڕۆژ لەمەوبەر سنگیان کردە نیشانەی چەکەکانیان. بەڵام کەی پرسە و ماتەمینی دەستی لە یەخەی خەڵکی کوردستان کردۆتەوە؟ ٢٣ ساڵ لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ڕەشی بەعس، ٢٣ ساڵ ماتەمینی ئەنفال و هەڵەبجە و جەنگ و کوشتار، ٢٣ ساڵ ئیعدامی بەکۆمەڵ و زیندان و ئەشکەنجەی ئەمنی عام و هەیئەی کەرکوک، ٢٣ ساڵ سەرکوتی سیاسی و گەمارۆدانی دەم و دەنگ و هەناسەی خەڵک، ٢٣ ساڵ ‌هەڵاواردنی قەومی و ڕەگەزی لە سایەی یەکێک لە ڕەشترین دەسەڵاتەکانی دنیادا. ڕۆژگار هات و لە ئازاری ١٩٩١ دا کاسەی سەبری خەڵک پڕ بوو و لە ماوەی چەند سەعاتێکدا مۆڵگا زەبەلاحەکانی ڕژێم بوون بە کەلاوە. بەڵام مەخابن بە هۆی خۆشخەیاڵی خەڵکەوە یەکێتی و پارتی هاتنە سەر تەختی دەسەڵات. لەو کاتەوە هەتا ئێستا بیست ساڵی ڕەبەقە. ئەوەی ئەوکات لاو بوو ئێستا سەری ماش و برنجە. گەرمیان و ڕێژوان هێشتا جووڵەیان لە سکی دایکیاندا نەکردبوو.
ئێوە وەرن با بەم جادەی پیرەمێرد و مەولەویەدا بچینە خوارەوە و سەرێک بکەین بە کتێبخانەکاندا. بەرگی کتێبەکان هەڵدەینەوە، لاپەڕەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان ئەمدیواو دیو بکەین. بزانین چ ئۆقیانوسێک لە تاوانی ئەو دوو حزبە چ پێش ڕاپەڕین و چ دوای ڕاپەرین دەرحەق بە خەڵک ئەنجامیان داوە. بزانین چ دیوارێک لە گۆشتی لاوانی کوردستان لە جەنگی ناوخۆیاندا بە پێوە وەستاوە. بزانین چەند هەزار کەللە سەری ژنی سووتێنراو و خنکێنراو و نێوچەوان بە گوللە دابێژراو دەبینین.
ئەمانە لەگەڵ هاتنیان هەرچی سەروەت و سامانی کۆمەڵگا هەیە ئاودیوی ئێرانیان کرد. ئەوە بیست ساڵیشە پارووی دەمی خەڵک بە زۆری چەک داگیر دەکەن. بیست ساڵە مەوادی خۆراکی بەسەرچوی عەمارەکانی ووڵاتانی دەوروبەر لە بازاڕی بێچاودێردا بە گەروی خەڵکدا دەکەن. ئێوە دەزانن مناڵانی ئەم ووڵاتە بە پیری لە دایک دەبن، ڕێژەی تەمەن لەم ووڵاتەدا ٦٠ ساڵە. بە ئەندازەی ووڵاتێکی هەشتا ملیۆنی ئەوروپا نەخۆشی شەکرە و زەخت و سەرەتان هەیە. لاوانی ئەم ووڵاتە هیچ ترووسکاییەکی شادی و ئازادی لە نێوچەوانیاندا نابینرێ.
وا ئەمجارەش خەڵکی کوردستان هاتنەوە مەیدان، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ خەڵکی ووڵاتانی ناوچەکە پێکەوە. یەکێتی و پارتی بە قازانجیانە دەستبەجێ خواستی خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن. ئەوان دەبێ بزانن دوێنی پەیکەرەکەی حافز ئەسەدی دۆستیان کەوتە ژێر پێی خەڵک، موبارەک ڕۆیشت، عەلی لەسەر ڕۆیشتنە، قەزافی ئاخرین ڕۆژەکانی عومری نەگریسی بەسەر دەبات. ئەوان لە دەسەڵاتی ٤٢ ساڵەی حافز ئەسەد بەهێزتر نین، ئەوان لە حزبی بەعس زیاتریان لەدەست نایەت.
ئەو ڕۆژگارە ڕۆیشت بازرگانی بە ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەوە بکەن و خوانی سیاسیانی پێ گەرم بکەن. ئەو ڕۆژگارە ڕۆیشت مێژووی پڕ لە تاوانی حزبەکانیان بکەنە مێژووی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان. ئەو ڕۆژگارە ڕۆیشت ڕەمز و سیمبولی حزبەکانیان بە زۆر بکەنە ڕەمز و سیمبولی خەڵک. دەبێ لەوە دڵنیا بن کە تازە کوردستان بۆ پێش ١٧ ی شوبات ناگەڕێتەوە.
بژی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان!
Tahirhassan1@yahoo.com   
٢٩.٣.٢٠١١

Entry filed under: تـــاهیـر حــه‌ســه‌ن. Tags: .

هەرەشەى بارزانى و سەوداى ئۆپۆزیسیونى بورژوازى وه‌ڵامی تاهیر حسن به‌ مسعود بارزانی له‌سه‌رای ئازادی 31/3/2011

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,091 hits

%d bloggers like this: