نـــاڕه‌زایـــه‌تـــیه‌کـــانی کـــوردســـتانی عێراق،روانیـــنه‌کـــانی ده‌ره‌وه‌

2011/03/31 at 8:54 PM Leave a comment

رای گشتی کوردستانی ئێران و حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران،له م به شه دا هاتووه

له‌ فارسییه‌وه‌: سبه‌ی
هێمن سه‌یدی:40رۆژ به‌سه‌رکۆبونه‌وه ‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی به‌شێک له‌ کوردستانیعێراق تێده‌په‌رێت، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی که‌ به‌ هۆی کوژران چه‌ند که‌س له‌ لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌ سلێمانی، بوه‌ته‌ کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رۆژانه‌ی له‌ مه‌یدانی (سه‌را)ی ئه‌م شاره‌ و هه‌ندێک شاری دیکه‌ی گرتۆته‌وه‌.

ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ هه‌م له‌ شێوه‌ی داواکاریه‌کان و هه‌روه‌ها له‌ روی کاته‌وه‌ لێکچونی له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ناوچه‌که‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ روانگه‌ی کات و ماوه‌یه‌ی ئاماده‌بونی گه‌ل له‌ شه‌قام و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ژماره‌ی قوربانیان، له‌گه‌ڵ روداوه‌کانی ناوچه‌که‌ جیاوازه‌.

له‌حاڵێکدا ناڕه‌زایه‌تیه‌کان چله‌م رۆژی خۆی تێپه‌ڕاندوه‌، به‌ڵام ژماره‌ی قوربانیان له‌ ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست تێنه‌په‌ڕیوه‌ که‌ ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ جیاوازی کرداری به‌رامبه‌ر به‌واتای ده‌سه‌ڵات و ناڕازیان- له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی هاوشێوه‌ی رابردودا.

به‌هه‌مانشێوه‌ که‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ناوخۆ به‌رده‌وامه‌،له‌ ده‌ره‌وه‌ش تێڕوانین و نیگای جیاواز له‌سه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ هه‌یه‌، له‌ تێڕوانینی خه‌ڵک و حیزبه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا تێڕوانینه‌کانی هێزگه‌لی ناوچه‌که‌ و جیهان هه‌مویان به‌ لێکدانه‌وه‌ و سیاسه‌تی جیاواز به‌دواداچونی بۆ ده‌که‌ن.

رای گشتی کوردستانی ئێران
له‌ سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌کان، خه‌ڵکی کوردستانی‌ ئێران که‌ زۆربه‌یان له‌ رێگه‌ی میدیاکانی حیزبه‌کانی‌ ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی حکومه‌ت، چاودێری روداوه‌کانی کوردستانی عێراقیان ده‌کرد، به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ خۆپیشانده‌رانیان به‌ ئاژاوه‌گێڕ و “دژه‌ کورد” و ده‌ستی ده‌ره‌کی ده‌زانی.

ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی حکومه‌تی کوردستان بڵاوده‌کرایه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی ئه‌م تێڕوانینانه‌ بون: دانیشتنی نهێنی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران و هاتنی تیرۆریستی خۆکوژ له‌ سنوره‌کانی ئێرانه‌وه‌ بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان – هه‌واڵگه‌لێک که‌ هیچکات راستیی بونیان ئاشکرا نه‌بو – گومانێکی له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌هێشتبۆوه‌.

به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک و له‌ تێڕامانی خه‌ڵک و گیان به‌به‌را هاتنه‌وه‌ی میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن و هه‌روه‌ها لێکچونگه‌لی به‌رپرسانی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ پڕوپاگه‌نده‌ هاوشێوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران-که‌ بۆ خه‌ڵکی کوردی ئێرانیش غه‌ریب نیه‌، ئه‌م روانینه‌ ورده‌ورده‌ گۆڕا و بینی راستیانه‌ی سیاسی جێگه‌ی ره‌هه‌ندی عاتیفی لێکدانه‌وه‌کانی گرته‌وه‌؛ ئه‌م راستیه‌ که‌ ده‌کرێت له‌ حکومه‌تێکی کوردیشدا گه‌نده‌ڵی هه‌بێت و مافی هاوڵاتیان بنپێ بکرێت و به‌رپرسان به‌ توندوتیژی وه‌ڵامی خواسته‌کانی ئه‌وان بده‌نه‌وه‌.

حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران
کوردستانی عێراق پاش روخانی سه‌ددام ناوچه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک سه‌قامگیر بوه‌.

زۆربه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ له‌ کوردستانی عێراق جێگیرن، به‌ هه‌ستیاریه‌وه‌ چاودێری رواداوه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن و له‌ راستیدا چاره‌نوسێکی هاوشێوه‌ بۆ ئه‌وان و کوردستانی عێراق هاتۆته‌ ئاراوه‌.

ئه‌م حیزبانه‌ به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریه‌کانی داهاتو و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک هه‌ڵوێستیان نواند. ئه‌وان هێرشی خه‌ڵکیان بۆ نوسینگه‌ و ناوه‌نه‌نده‌ حکومیه‌کان به‌ توندی ئیدانه‌ کرد، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ کوشتن و خه‌ڵک دانه‌ به‌ر ده‌سترێژی ‌گولـله‌ ‌له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌، به‌ته‌واوی بێده‌نگ بون.

ئه‌م دوڕوییانه‌ی ئه‌وان ره‌نگه‌ ریشه‌ی له‌ یاده‌وه‌ری تاڵی سه‌رده‌می رابردوی نائارامیه‌کانی کوردستانی عێراقدا هه‌بێت، له‌ ئاکامی ئاڵۆزیه‌کانی ده‌یه‌کانی 70 له‌ کوردستانی عێراق، حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران که‌ له‌وێ جێگیر بوبون روبه‌ڕوی زیاترین ژماره‌ی قوربانی بونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئاڵۆزیه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆدا، ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندام و ته‌نانه‌ت کادری رێبه‌راتی خۆیان له‌ده‌ستدا.

به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌م بێده‌نگیه‌ ئاماژیه‌ک بێت بۆ گرێدراو بونی ئه‌وان به‌ حیزبه‌کانی کوردستانی عێراقه‌وه‌؛ ئه‌و گومانه‌ی که‌ ئه‌م حیزبانه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ یارمه‌تی مادی وه‌رده‌گرن، به‌رده‌وام بونی هه‌بوه‌، به‌ڵام هیچکات نه‌سه‌لمێنراوه‌. به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن بونی ئه‌م یارمه‌تیانه‌ بسه‌لمێنن، دوباره‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌م بێده‌نگیه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یکه‌ نه‌ته‌نیا گرێدراوی مادی بونی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت بوته‌ هۆی گرێدراوی سیاسیش‌.

کۆماری ئیسلامی ئێران
پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ ده‌یه‌ی 70دا ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی گه‌وره‌بو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ ده‌یزانی ده‌نگدانه‌وه‌ ته‌نیا له‌و دیوی سنوره‌کانه‌وه‌ نامێنێته‌وه‌.

کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ داواکاری کورده‌کان کێشه‌ی هه‌بوه‌، پێکهێنانی حکومه‌تێکی فیدڕاڵی ناوچه‌ی له‌ نزیک سنوره‌کانی کوردستانی ئێرانی به‌ مه‌ترسیه‌ک بۆخۆیزانی. تاپێش له‌مه‌، ده‌سه‌ڵاتی ئێران خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکه‌ ناوچه‌که‌ که‌ له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا کێشه‌یان هه‌بو به‌راورد ده‌کرد و خۆی به‌ باشتر ده‌زانی.

یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی کوردستانی عێراق بۆ نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ی باس کردوه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڵسوکه‌وتی به‌عسیه‌کانیان به‌ چاوی ئێمه‌دا ده‌دایه‌وه‌ و با‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ ئێران تاکه‌ وڵاته‌ به‌شێک له‌ خاکی خۆی – هه‌ڵبه‌ت له‌سنوری پارێزگایه‌کدا-به‌ ره‌سمی وه‌ک کوردستان ده‌ناسێنێت، به‌ڵام به‌ روخانی سه‌ددام و پێکهێنانی حکومه‌تی فیدڕاڵ، ئه‌م بانگه‌شانه‌ کۆتایی پێهات.

خۆشی و شایی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران له‌ ئه‌نجامی په‌سندکردنی فیدڕاڵیزم له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی (ده‌ستور)ی عێراق، به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی خستبوه‌ ترسه‌وه‌، بێگومان به‌ وه‌ها هه‌ستێکه‌وه‌، ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ نائارامیه‌کان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان خۆشحاڵ ده‌بێت و میدیا ناڕه‌سمیه‌کانی به‌تایبه‌ت سایتی “تابناک” سه‌ر به‌ موحسینی ره‌زایی که‌ له ‌بڵاوکردنه‌وه‌ و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ هه‌واڵ و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان قسور ناکات، ئه‌م خۆشی و ره‌زامه‌ندیه‌ی، تا ماوه‌یه‌ک گومانی بونی ده‌ستی ئێران له‌ پشت ئاژاوه‌کانی به‌هێز ده‌کرد، به‌ڵام هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێکرا، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی کات ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆڵ و ده‌سته‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بونی هه‌بێت زۆر تۆخ و دیار نیه‌ و ناتوانرێت بنه‌ما و جه‌وهه‌ری ناڕه‌زایه‌تیه‌ به‌رحه‌قه‌کانی گه‌لێک به‌ ریشه‌ی ده‌ره‌کی بگڕێنرێته‌وه‌.

رای گشتی کوردستانی تورکیا
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا حیزبه‌ کوردیه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنگه‌لی جیاوازه‌دا ململانه‌یان کردوه‌، سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ ناتوانرێت به‌ ئاسانی سنورێک له‌ نێوان رای گشتی کوردستانی تورکیا و هه‌ڵوێسته‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌)دا دابنرێت.

ره‌نگه‌ له‌ پرسگه‌لی ناوخۆی تورکیادا، کورده‌کان هه‌ندێکجار هه‌ڵوێستی جیاواز له‌م حیزبه‌یان رگه‌یاندبێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکاریه‌کانی عێراق زۆر له‌ژێر کاریگه‌ری میدیاکانی (په‌که‌که)‌دان، تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان ئه‌م دو ناوچه‌یه‌ی کوردستان، به‌پێچه‌وانه‌ی کوردستانی ئێران و عێراقه‌وه‌ گه‌رموگوڕ و به‌هێز نیه‌.

له‌ڕوی جوگرافیشه‌وه‌ بونی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌سه‌ر سنوره‌کان هاتوچۆی دژوار کردوه‌، ئه‌م حیزبه‌ هیچکات په‌یوه‌ندی باشی به‌ حکومه‌تی کوردستانی عێراقه‌وه‌ نه‌بوه‌ و له‌ سیاسه‌تی ره‌سمی خۆی به‌رده‌وام ئه‌وانی به‌ نه‌بونی راشکاوی له‌ به‌رامبه‌ر تورکیا و جێبه‌جێکردنی (هه‌ڵوێستی دژه‌ نه‌ته‌وه‌یی) تۆمه‌تبار کردوه‌.

په‌که‌که‌ به‌پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران، له‌ جه‌رگه‌ی عێراقدا بنکه‌ و نوێنه‌رایه‌تی نیه‌ و به‌ دروستکردنی ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌ قه‌ندیلدا تائێستا توانیویه‌تی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی خۆی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بپارێزێت، ره‌نگه‌ له‌ لاوازکردنی ئه‌وانیش ناڕازی نه‌بێت، به‌و هیوایه‌ی بتوانێت لایه‌نی سیاسی گرێدراوی خۆی له‌ بازنه‌ی سیاسی-جوگرافیای خۆی له‌ هه‌رێمی ئێستا دا په‌ره‌پێبدات.

حکومه‌تی تورکیا
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بو پێشوازی نه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا بو له‌ نائارامیه‌کانی کوردستانی عێراق، ئه‌وان که‌ زیاتر له‌ ئێران به‌رامبه‌ر به‌ حکومه‌تی فیدڕاڵی کوردستان هه‌ستیار بون و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ و گوشاریان به‌کارهێنا، ده‌بو خۆشحاڵ بن به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و که‌ڵکی لێوه‌رگرن.

به‌ڵام نه‌ته‌نیا پێشوازیان لێنه‌کرد، ته‌نانه‌ت نیگه‌رانی خۆشیان له‌ لوتکه‌ی نائارامیه‌کاندا راگه‌یاند، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان بۆ دیدار نارده‌ لای بارزانی. ره‌نگه‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی خۆشی په‌که‌که‌ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، نیگه‌رانی ئه‌وانی زۆر کردبێت.

به‌هێزی پێگه‌ و هێزی په‌که‌که‌ بۆ تورکیایه‌ک که‌ ئێستا له‌ سه‌رده‌می زێڕینی سیاسه‌ت و ئابوری خۆیدایه‌، مۆته‌که‌یه‌که‌ که‌ هه‌مو به‌رزه‌فڕیه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانی روبه‌ڕوی پرسیاری راسته‌قینه‌ ده‌کاته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، نیگه‌رانی له‌ گه‌شه‌ی کلتوری سیاسی له‌ ئه‌نجامی روداوه‌کانی کوردستانی عێراق و به‌هێز بو‌نی ناوه‌نده‌ مه‌ده‌نیه‌کان، ده‌بێته‌ هۆی قوڵبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی ناوخۆی تورکیه‌ سه‌باره‌ت به‌ که‌مینه‌کانی ئه‌و وڵاته‌.

بژارده‌کانی به‌رده‌م کوردستانی عێراق هه‌موی به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حکومه‌ت و یان ئاژاوه‌ و نائارامی سنوردار نابێته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌نگه‌، ئه‌وه‌ی که‌ گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م 40 رۆژه‌ی ئه‌م دوایانه‌ نیشانی داوه، ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ببێته‌ هۆی باشبونی دۆخی ئێستا و خه‌بات دژی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزبونی سه‌روه‌ری یاسا، بۆیه‌ نیگای تیژی تورکیا بێ هۆ نیگه‌ران نییه‌.

گه‌شتی ئه‌ردوگان بۆ عێراق و دیداری له‌ کوردستانیش به‌ دڵسۆزی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بۆ خه‌ڵکی عێراق و کوردستان لێکنادرێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ ته‌نیا هه‌وڵێک بێت‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بژراده‌ و به‌دیلێکی هه‌رزانتر بۆ تورکیا.

ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی خۆرئاوایی
مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی دو ده‌موچاوی سیاسی کوردن که‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئاماده‌یی چالاکیان له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می سیاسی عێراقدا هه‌بوه‌.

ره‌نگه‌ قه‌باره‌ی و ره‌وتی خێرای روداوه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاساوێک بێت بۆ میدیاکانی خۆرئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریکا که‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات به‌هۆی سه‌رقاڵبونی به‌ گۆڕانکاری ناوچه‌که‌، بوار بۆ به‌دواداچونی روداوه‌کانی کوردستانی عێراقیان نه‌بوه‌، به‌ڵام ئه‌م پاساوه‌ مه‌نتیقی و راست نایه‌ته‌ به‌رچاو.

له‌م ساڵانه‌ی دوایدا، به‌هه‌ر بیانویه‌ک میدیاکانی خۆرئاوا، ئارامی و ئاسایشی کوردستانی عێراقیان به‌ڕوی دژبه‌راندا ده‌دا و له‌ به‌رامبه‌ر شکستیان له‌ شاره‌ عه‌ره‌ب نشینه‌کانی عێراق، پێشکه‌وتن و ئاسایشی کوردستانی به‌ به‌شێک که‌ ده‌کرێت به‌رگری لێبکات وه‌ک‌ کارنامه‌ی خۆی له‌ عێراق ده‌ناساند.

هه‌ڵه‌بجه ‌و مۆنۆمێنتی یادی قوربانیانی کیمیاباران، بوبوه‌ شوێنێکی دیاریکراوی بۆ وه‌فده‌ خۆرئاواییه‌کان که‌ ده‌یانویست رۆڵی خۆیان له‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی شه‌ڕدا زیاتر بکه‌ن، ته‌نانه‌ت کۆڵن پاوڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مه‌ریکاش پێی گه‌یشته‌ ئه‌وێ.

ئێستا بۆ وڵاتانی خۆرئاوا دژوار نیه‌ که‌ قبوڵی که‌ن ئه‌و حکومه‌ته‌ی بڕیاربو ببێته‌ نمونه‌یه‌ک بۆ وڵاتانی دیکه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆخۆی که‌وتۆته‌ به‌ر تۆڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵک.

میدیاکانی ئه‌مه‌ریکا له‌ژێر گوشاری حیزبه‌کانی کوردستانی عێراق، سه‌ره‌تا هه‌وڵیاندا به‌ وێنه‌ی روداوه‌کانی به‌حره‌ین، رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆختر نیشان بده‌ن، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و جه‌خت له‌ خواسته‌ دیموکراتیه‌کان وایان به‌ باشتر زانی له‌ به‌رامبه‌ر ره‌وتی گۆڕانکاریه‌کان له‌م کاته‌دا بێده‌نگی رابگرن.

به‌ڵام بێده‌نگی تاکه‌ بژراده‌ی مه‌نتیقی (لۆجیکی) نیه‌. خۆرئاواییه‌کان ئه‌گه‌ر به‌راستی نیگه‌رانی ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆیان و به‌هێزکردنی ره‌وتی دیموکراسیخوازین ده‌توانن به‌ ره‌خنه‌ کردنی دۆخی ئێستای ده‌سه‌ڵات، پشتیوانی له‌ بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک بکه‌ن.

پشتیوانی ئه‌وان ره‌نگه‌ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ که‌مبونه‌وه‌ی توڕه‌ی ناڕازیان و به‌رقه‌راری حکومه‌تی یاسا و شه‌ففافیه‌ت – ئه‌م جاره‌ به‌کردوه‌ نه‌ دروشم – حکومه‌تی کوردستان بکه‌نه‌ نمونه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ گۆڕانکاریه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ جۆرێک که‌ خاڵی گۆڕانکاریه‌کانی داهاتو ته‌نیا به‌ روخانی حکومه‌تێک و ده‌ستپێکی حکومه‌تێکی ساوا و بێ ئه‌زمون سنوردار نه‌بێت.

ئه‌م بژارده‌یه‌ی ته‌نیا له‌به‌رده‌م که‌سانێکی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی لیبیا ده‌بێت که‌ ئاماده‌ نیه‌ هیچ گۆڕان و ریفۆرمێک بکات و حکومه‌ته‌کانی دیکه‌ یان به‌شێوه‌ی ئاشتیانه‌ ده‌سه‌ڵات راده‌ست بکه‌ن و یان له‌ ئه‌گه‌ری بونی که‌مێک ئیراده‌ی چاکسازی، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا، ده‌ستبداته‌ چاکسازی ریشه‌یی؛ تێکه‌ڵکردنی ئۆپۆزسیۆن له‌ جێبه‌جێکاریدا، هه‌م به‌شێک له‌ خواسته‌کان ده‌هێنێته‌ دی و هه‌م ده‌بێته‌ هۆی بینینی راستی باشتری خواسته‌کان.

له‌هه‌رحاڵدا ئه‌وه‌ی له‌ کوردستانی عێراقدا روده‌دات، کارگه‌یه‌کی سیاسیه‌ که‌ ده‌توانێت ئه‌نجامی جیاواز به‌دوای خۆیدا بێنێت ئه‌نجام و پێشهاته‌کان نابێت له‌ چاوی شاره‌زایانی سیاسی و میدیاکانی جیهان به‌دور بێت.

هێمن سه‌یدی /سه‌رچاوه: بی بی سی فارسی

 

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک.., سبه‌ی. Tags: .

خــــۆپیــــشاندان لــــه شــــاره کانی کوردستان دڕیــــژه ی هــــه یــــه سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ڵامی که‌مپینی(تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌)ی دایه‌وه‌!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: