سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ڵامی که‌مپینی(تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌)ی دایه‌وه‌!

2011/04/01 at 6:56 AM Leave a comment

شادان عه‌بدول:کێ ده‌ڵێت سه‌رۆکی هه‌ڕێم وه‌ڵامی که‌مپینی (تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌)ی نه‌دایه‌وه‌؟ ئه‌وه‌ی که‌سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ته‌واو بێده‌نگه‌یان لێکرد و هیچیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌نه‌ووت که‌ئایا سه‌رۆک دوای کۆبوونه‌وه‌ی 50000 ئیمزاکه‌هه‌ڵوێستی چییه‌، خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامێکی ڕۆشن بوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ده‌یانویست بزانن سه‌رۆک هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت و ئایا به‌ڵێنه‌که‌ی ده‌باته‌سه‌ر یان نا.
به‌کورتیی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌وه‌به‌هه‌موومانی ڕاگه‌یاند که‌”نه‌خێر به‌ڵێنه‌که‌م نابه‌مه‌سه‌ر و خۆم له‌ئیمزاکانتان تێناگه‌یه‌نم و واز له‌سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ناهێنێنم”. ئه‌و وه‌ڵامی ئێمه‌ی نه‌دایه‌وه‌ به‌ڵام به‌ناڕاسته‌وخۆ ووتی:
 ”سێ مانگ به‌ڵێنه‌که‌م تاجیل ئه‌که‌م و دوای ئه‌و سێ مانگه‌ش دیسانه‌وه‌خۆم بیده‌نگ ئه‌که‌م و واز ناهێنم”. ئه‌و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی وه‌ڵامنه‌داوه‌وه‌ ووتی ”ببوورن من ناتوانم ساحیبی قسه‌که‌ی خۆم بم و ئه‌و قسه‌یه‌م هه‌ر بۆ خه‌ڵه‌تاندنی ئێوه‌و خه‌ڵکی ئیتاڵیا بوو، ئه‌گینا که‌ی من دڵم دێ ئه‌م کورسییه‌به‌جێ بهێڵم”.
سه‌رۆک وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ پێی ووتین:
 ”نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر داخوازیی 50000 هاوڵاتیی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌نیم ده‌ست له‌پایه‌که‌م بکێشمه‌وه‌، وه‌ک به‌ڕۆژنامه‌نووسه‌ئیتاڵییه‌که‌م ووت، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ئاماده‌ نیم ئه‌وه‌نده‌ش ڕێز له‌50000 هاو:اتیی بنێم به‌دێڕیک پێیان بڵێم نامه‌که‌تان گه‌یشت”.
سه‌رۆک وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌به‌ئێمه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی که‌مپینه‌که‌و به‌هه‌موو خه‌ڵکی کوردی ووت ”به‌ڵێ ڕاست ده‌که‌ن، وه‌ک له‌به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی که‌مپینه‌که‌دا نووسیوتانه‌، من ئه‌و قسانه‌هه‌ر بۆ وه‌ته‌نییات و موزایه‌ده‌ده‌که‌م. ئێمه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌و قسانه‌بۆ خه‌ڵه‌تاندنی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ده‌که‌ین که‌مومکینه‌به‌و جۆره‌شیعاراتانه‌مان بخه‌ڵه‌تێن”.
من مانگێک به‌ر له‌ئێستا که‌مپینی (تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌)م ڕاگه‌یاند، ئێستا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کۆمه‌ڵێک خوێندکاری زانکۆیی ده‌توانین بیکه‌ین کردمان و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌وه‌ زیاتری له‌گه‌ڵ ناکرێت. ئێمه‌ئامانجمان له‌که‌مپینه‌که‌ دوو شت بوو:
 یه‌که‌م، پیشانی خه‌ڵکی کوردستانی بده‌ین که‌سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ کاتێک ڕوویه‌کی میهره‌بان پیشانی ئێمه‌ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ ته‌نها وه‌ک هه‌وڵێک بۆ بردنه‌وه‌ی دڵمان و بۆ خه‌ڵه‌تاندنمان ده‌یکه‌ن.
دووه‌م، ئێمه‌ویستمان ئیتر ئه‌م موزایه‌داته‌سیاسییانه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد له‌سیاسه‌تی کوردییدا تۆزێک بکه‌ینه‌عه‌یبه‌و ئیتر ئه‌م چه‌که‌له‌ده‌ستی سه‌رکرده‌که‌کانمان بسه‌نینه‌وه‌.
من ئێستا هه‌ست ده‌که‌م که‌مپینه‌که‌مان هه‌ردوو ئه‌م کاره‌ی به‌باشیی کرد. بۆیه‌من ئیتر هیج زه‌رووره‌تێک بۆ درێژه‌پێدانی چالاکیی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و که‌مپینه‌دا نابینم و لێره‌دا وه‌ک ده‌ستپێشخه‌ری سازدانی که‌مپینه‌که‌، ته‌واوبوونی که‌مپینه‌که‌ڕاده‌گه‌یه‌نم.
زۆرێک له‌خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان داوای ئه‌وه‌یان لێکردین‌هه‌واڵی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌به‌ڵینه‌که‌ی بگه‌یه‌نینه‌ڕۆژنامه‌ئیتاڵییه‌کان. ئێمه‌وه‌ک به‌شێکی کاری که‌مپینه‌که‌هه‌ردوو ئاژانسی ڕیپۆبلیکای ئیتاڵیی و ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵیی LAGI-مان ئاگادار کردۆته‌وه‌، به‌ڵام وا ده‌رده‌که‌وێت په‌شیمانبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌واده‌و به‌ڵینه‌کانی خۆی بۆ ئه‌وان شتێکی چاوه‌ڕوانکراو بێت و هه‌واڵێکی ئه‌وه‌نده‌سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌بێت، بۆیه‌ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم تائێستا هیچیان له‌سه‌ر نه‌نووسیوه‌.
سه‌رۆک بیده‌نگه‌ی لێکرد و له‌ڕێگه‌ی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌وه‌پێمان ده‌ڵێت ”وه‌ڵام ناده‌مه‌وه‌به‌شکو ئه‌مه‌خوایه‌ئه‌و مه‌وزووعه‌تان بیر بچێته‌وه‌”.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌وزووعه‌ بیر نه‌چێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانمان له‌مه‌ودوا موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا نه‌که‌ن، دوای ته‌واوبوونی که‌مپینه‌که‌ی ئێمه‌، ئیتر ئه‌رکی مێژوونووسانه‌ ئه‌وه‌ تۆمار بکه‌ن که‌به‌ڕێز مه‌سعود بارزانیی سه‌رۆکێک بوو بێئه‌ندازه‌ ئیستیفاده‌ی له‌دڵپاکیی خه‌ڵک و تاکتیکی موزایه‌ده‌ی سیاسیی ده‌کرد.
 هه‌روه‌ها ئیتر ڕۆژنامه‌نووسانێکی به‌جه‌رگه‌له‌مه‌ودوا هه‌ر کاتێک ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خسا بوێرێت له‌سه‌رۆکی هه‌رێم پرسیاری ئه‌وه‌بکات که‌ئایا بۆچی له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی نه‌ما و وازی له‌سه‌رۆکایه‌تیی نه‌هێنا و وه‌ڵامی ئه‌ومان بۆ که‌مپینه‌که‌بۆ به‌ده‌ست بینێت.
 ئه‌م کاره‌ی ئێمه‌هه‌ر ئه‌م ئه‌رکه‌ی میژوونووسان و ڕۆژنامه‌نووسانی ماوه‌، ئه‌گینا ئێمه‌پرسیاری خۆمان له‌سه‌رۆک کرد و به‌ڕوونییش وه‌ڵامی داینه‌وه‌.

* سه‌رپه‌رشتیاری که‌مپینی (تۆم به‌سه‌رۆک قبوڵ نییه‌)

Entry filed under: شادان عه‌بدول. Tags: .

نـــاڕه‌زایـــه‌تـــیه‌کـــانی کـــوردســـتانی عێراق،روانیـــنه‌کـــانی ده‌ره‌وه‌ دوای سەرا

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: