ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووداوەكانی ئەمڕۆوە راگەیاند

2011/04/01 at 7:55 PM 1 comment

پەیامێك لە ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی بۆ ڕای گشتی

دوابەدوای ڕاگەیاندنی هەینی توڕەیی لەلایەن جەماوەری خۆپیشاندەری هەرێمی كوردستانەوە ئێمە بە هەموو هێز و توانامانەوە لە هەوڵی راگرتنی سیمای ئاشتیانەی خۆپێشاندانەكان بووین بۆ دەربڕینی توڕەییمان بەرامبەر بێباكی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەمڕۆ 1/4/2011 لەدوای نوێژیهەینی لەكاتێكدا ئێمە سەرقاڵی چالاكیەمەدەنیەكانمان بوین  وەك ڕۆژانی پێشوو  بەشێك لە خۆپیشاندەران لەشوێنێكی دیكەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە توندو تیژیان بەرامبەر كرا بە لێدان و تەقەكردن بەئاراستەی مەیدانی ئازادی .

 لەكاتێكدا ئێمە جەخت لەوە دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە خەباتی مەدەنیمان دور لە توندوتیژی ئەوەش ڕادەگەیەنین كە جەماوەری خۆپیشاندەر لە هەرشوێنێكی  ئەم وڵاتەدا بن هاونیشتیمانین ودژی هەر هەوڵێكین بۆ ناوزەندكردنیان بە ئاژاوەگێر و ئەركی پاراستنی سەلامەتیان لە ئەستۆی دەسەڵاتدایە وە ئیدانەی هەموو مامەڵەیەكی نا یاساییانەی دەسەڵات دەكەین بە تەقەكردن لە خۆپیشاندەران و دەستگیركردنیان ئەوەش دوپات دەكەینەوە كە  دەسەڵات بەم كردەوەیەی ئەمرۆ جارێكی تر پیشانی داینەوە كە بە هیچ جۆرێك ویستی ڕاستەقینەی نیە بۆ پابەندبون بە یاسا و  جێبەجێكردنی داواكاری جەماوەری كوردستان .

لێرەوە ڕایدەگەینین كە ئەم جۆرە سەركێشی و تاوانانەی دەسەڵات دەرحەق بە جەماوەری خۆپیشاندەر ئێمە تورەتر دەكات  و ئیرادەمان بەهێزتر دەكات بۆ بەردەوامبون لەسەر خۆپیشاندانەكانمان تا بەدستهێنانی تەواوی مافەكانمان و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەی كەبەرامبەر بەم تاوانانەی دەسەڵات بێدەنگ نابین و هەڵویستی یەكلاكەرەوە لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنین .

ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی
1/4/2011

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

بۆرێگریکردن لەوتارێکى مایکڵ رۆبن،هێزەچەکداەکان مەیدانى ئازادییان داگیر کردەوە تـــونـــدوتیـــژییه‌كـــانی‌ ئـــه‌مـــڕۆی‌ سلـــێمانی‌… بـــه‌ وێـــنه‌

1 Comment Add your own

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,028 hits

%d bloggers like this: