باوكی‌ بیلال:من كوڕی‌ مام جه‌لالم نه‌كوشتووه‌

2011/04/02 at 11:30 AIM: لێدوانێک بنووسە

حاجی‌ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا كه‌ پیره‌مێردێكی‌ ریش سپی گه‌رمیانه‌، به‌ده‌م ئاخ هه‌ڵكێشانه‌وه‌ بۆ كوژرانی‌ بیلالی‌ كوڕی‌ ده‌ڵێت “خۆ من كوڕی‌ تاڵه‌بانیم نه‌كوشتووه‌ تابچم سه‌ردانی‌ ئه‌وان بكه‌م، به‌ڵكو پێویسته‌ ئه‌وان بێن‌و داوای‌ لێبوردن بكه‌ن”.باوكی‌ بیلال كه‌ كوژرانی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ كسپه‌یه‌كی‌ به‌سوێی‌ خستووه‌ته‌ دڵیه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ “پێنج هه‌فته‌یه‌ كوڕه‌كه‌میان شه‌هید كردووه‌، كه‌چی‌ كه‌س پرسیارێكی‌ لێ‌ نه‌كردوین، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێن ده‌بێت بچین سه‌ردانی‌ مام جه‌لال بكه‌ین”.

ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌بری‌ خوێنی‌ بیلالی‌ كوڕی، به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نییه‌ پاره‌ له‌هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك وه‌ربگرێت‌و ده‌ڵێت “ته‌نها داواكاری‌ من ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌سلیم به‌دادگا بكرێت كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ته‌قه‌كردن‌و خوێنڕشتن‌و شه‌هیدكردنی‌ كوڕه‌كه‌م”.

(بیلال) ئه‌و كوڕه‌ی‌ كه‌ له‌25ی‌ شوباتی‌ رابردوودا له‌خۆپیشاندانه‌كانی‌ شاری‌ كه‌لاردا پێكرا‌و گیانی‌ له‌ده‌ستدا، باوکی به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ “هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌پێنج هه‌فته‌یه‌ كوڕه‌كه‌میان شه‌هیدكردووه‌، به‌ڵام یه‌ك كه‌س نه‌هاتووه‌ لێم بپرسێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت پێیانوتم كه‌ به‌ڕێز مام جه‌لال ده‌یه‌وێت بمبینێت”.

ئه‌م پیاوه‌ به‌ساڵاچووه‌ به‌توندی‌ ره‌خنه‌ له‌و داوایه‌ ده‌گرێت كه‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدانی‌ خۆپیشاندانه‌كان بچن سه‌ردانی‌ تاڵه‌بانی‌ بكه‌ن‌و ده‌ڵێت “خۆ من كوڕی‌ تاڵه‌بانیم نه‌كوشتووه‌ تا بچم سه‌ردانی‌ ئه‌وان بكه‌م، به‌ڵكو پێویسته‌ ئه‌وان بێن‌و داوای‌ لێبوردن بكه‌ن”.

وتیشی‌ “من داوای‌ یاسایم له‌سه‌ر پارتی‌‌و به‌رپرسی‌ لقی‌ پارتی‌ له‌گه‌رمیان له‌دادگا تۆمار كردووه‌، چونكه‌ فه‌رمانی‌ ته‌قه‌كردنیان به‌چه‌كداره‌كانیان داوه‌و كوڕه‌كه‌میان كوشتووه‌”.

حاجی‌ ئه‌حمه‌د ته‌ئكیدی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و هیچ شتێكی‌ ناوێت له‌بری‌ خوێنی‌ كوڕه‌كه‌ی‌، “ته‌نها راده‌ستكردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بێت به‌دادگا كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ شه‌هیدكردنی‌ كوڕه‌كه‌م، تا به‌پێی‌ یاسا سزا بدرێن”.

باوكی‌ بیلال وتی‌ “ئه‌گه‌ر له‌دادگاكانی‌ كوردستان تاوانباران دادگایی‌ نه‌كرێن‌و ده‌سگیر نه‌كرێن، ئاماده‌م په‌نا ببه‌مه‌ به‌ر دادگاكانی‌ عێراق‌و په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و هه‌تا دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، تا تۆڵه‌ی‌ به‌ناهه‌ق رژانی‌ خوێنی‌ كوڕه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی‌ یاساوه‌ وه‌ربگرمه‌وه‌”.

ئاوێنه/ئا: ژیار محه‌مه‌د

Entry filed under: ئاوێنه.

ده‌ستـــــگیركـــــردنی‌ خـــــۆپیشانـــــده‌ران بـــــه‌رده‌وامـــــه‌ ‌ کچه گۆرانی بێژ کورد لوکه زاهیر به فارسی گۆرانێکی خۆش ده ڵێت

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,420 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: