له‌ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌ینیدا(9)که‌س به‌ ته‌قه‌کردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژران

2011/04/02 at 11:40 AM Leave a comment

سوریا:خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و هاوڵاتیان داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی و هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی له‌ وڵاتدا ده‌که‌ن.دوێنێ له‌ پاش به‌ڕێوه‌چونی نوێژی هه‌ینی، که‌ ناوی لێنرابو “هه‌ینی شه‌هیده‌کان”، خۆپیشاندان له‌ ده‌رعاو بۆ یه‌که‌مجاریش له‌ چه‌ند شارێکی باکوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجامدراو به‌ هه‌زاران که‌س به‌شدارییان تێدا کرد.له‌ شاری دوما، خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکارییه‌کانیان و هه‌وڵه‌کانی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بۆ بڵاوه‌پێکردنیان، خۆپیشانده‌ران که‌وتنه‌ به‌ردبارانکردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ ته‌قه‌کردن وه‌ڵام درانه‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسیش، له‌ شاری دوماو به‌هۆی ته‌قه‌کردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه،‌ 8که‌س کوژران و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی دیکه‌ش برینداربون.

له‌ شاری ده‌رعاش خۆپیشاندانێکی فراوان به‌ به‌شداری هه‌زاران که‌س له‌ به‌رده‌م کۆشکی (عه‌دلی) ئه‌نجامدراو هاوڵاتیان داوای ئازادی و یه‌کێتی نیشتیمانی و هه‌ڵگرتنی باری نائاساییان کرد، هاوکات به‌هۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان، هاوڵاتییه‌ک به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان کوژراو ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی هاوڵاتی برینداربون.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش خۆپیشاندان له‌ شاره‌کانی قامیشلۆ و عامودا ئه‌نجام دران و خۆپیشاندانه‌که‌ی عاموداش بۆ یه‌که‌مجاره‌ له‌دوای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی سوریاوه‌ له‌ رێکه‌وتی 15/3ه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن.سبه ی

Entry filed under: Uncategorized. Tags: .

کچه گۆرانی بێژ کورد لوکه زاهیر به فارسی گۆرانێکی خۆش ده ڵێت ســـه‌کـــۆی ئـــازادی لـــه‌ ئـــاســـایـــش وه‌رگـــیرایـــه‌وه‌…

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: